Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13711 بابەت
بیروڕا
09-08-2020

بۆریس جۆنسن: قوتابخانەكان دەكەینەوە

سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیا،ڕایگەیاند مانگی داهاتوو قوتابخانەكان دەكەینەوە و بەردەوامی بەخوێندن دەدەین بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیا ڕایگەیان:سەرەڕای ئاڵۆزیەكان پلانمان بۆ ڕێكخستنەوەی ژیانی خەڵك هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا دەستدەكەین بە ڕێكخستنەوەو كردنەوەی خوێندنگەكان بۆ ئەوەی پەروەردەو فێركردن لە وڵاتەكەماندا دوانەكوێت. جۆنسن وتیشی: ئێستا دۆخەكە تا ڕادەیەكی زۆر باش بەرەو پێشەوە چووە وتوانیومانە زاڵبین بەسەر كۆڕۆنا ڤایرۆسدا بۆیە بڕیاری كردنەوەی قوتابخانەكان دەدەین.

بیروڕا
09-08-2020

كازمی سامانەكەی ئاشكرا دەكات

دەستەی نەزاهەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت: مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سامانی خۆی بۆ دەستەکە ئاشکراکردوە و تەواوی زانیاریەكانی بە دەستەكەمان داوە. دەستەكە دەڵێت: مستەفا کازمی فۆڕی تایبەت بە ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی بەرپرسانی وڵاتی پڕکردۆتەوە و گەڕاندویەتەوە بۆ دەستەکە. بەپێی یاسای هەموارکراوی دەستەی نەزاهە پێویستە سەرجەم بەرپرسانی وڵات لە پەرلەمانتاران و سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان سامانی خۆیان ئاشکرا بکەن و دەستەکە لێکۆڵینەوەی تێدا بکات، بەڵام بەشێكی زۆر لەبەرپرسانی عێراق سامانەكیان ئاشكرا نەكردووە

بیروڕا
09-08-2020

وەزیرێكی حكومەتی لوبنان دەستی لە كار كێشایەوە

مەنال عەبدولسەمەد، وەزیری زانیاری لوبنان دەستی لە کارکێشایەوە. مەنال عەبدولسەمەد راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە ڕایگەیاند: ، دوای کارەساتە زۆرەکانی بەیرووت، من دەستلەکارکێشانەوەی خۆم رادەگەیەنم. دوای ئەوەی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەیرویت ڕوویدا و بەهۆی تەقینەوەکەوە ، 154 کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون دانیشتوانی بەیرووت داوای دەستلەكاركێشانەوەی بەرپرسانی وڵات دەكەن

بیروڕا
09-08-2020

نرخی دراوە جیهانیەكان لە بازاڕەكانی هەرێمدا

ئەمڕۆ یەكشەممە (9ئابی 2020) نرخی دراوە جیهانیەكان لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە: نرخی 100 دۆلار بە 124هەزار دینار نرخی 100 یۆرۆ بە 145 هەزار دینار نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 5 هەزار 500 دینار نرخی 100 لیرەی تورکی بە 18 هەزار دینار

بیروڕا
09-08-2020

نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا

ئەمڕۆ شەممە (8ی ئابی 2020) نرخی زێڕ لە بازاڕەکان بەم شێوەیەیە: نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 303 هەزار  دینار نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 355 هەزار دینار نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 404 هەزار دینار 

هەواڵ
09-08-2020

پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەی گەرمای بڵاوکردەوە، قەزای چۆمان لە سنووری پارێزگای هەولێر فێنکترین و کەرکووکیش گەرمترین شوێن بووە. وتەبێژی کەشناسی دەڵێ" بەپێی پێشبینییەکان پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە" ئەژی چەتۆ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، بەپێی پێشبینیەکان ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرما پلەیەک بەرز دەبێتەوە. بە گوێرەی کەشناسی ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ی ئابی 2020 ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە هەولێر بەرزترین پلە 42 و نزمترین 29 پلە، سلێمانی 37 - 92، دهۆک 41 - 26، کەرکووک 43 - 30 پلەی سیلیزی دەبێت. خێرایی با لەنێوان 10 - 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێک و مەودای بینین 8 - 10 کیلۆمەتر دەبێت.

بیروڕا
09-08-2020

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەم شێوەیە دەبێت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (44) دۆلار و (40) سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (41) دۆلار و (21) سەنت فرۆشراوە.

هەواڵ
08-08-2020

لوبنان.. خۆپیشاندەران ھەڵیانکوتایە سەر دامودەزگاکان

خۆپیشاندان لە بەیرووت بەردەوامە و خۆپیشاندەران ھەڵیانکوتاوەتە سەر دام و دەزگا حکومییەکان. خۆپیشاندەران ھەڵیانکوتاوەتە سەر وەزارەتەکانی ئابووری و دەرەوە، تائێستا کارمەندێکی ھێزە ئەمنیەکان گیانی لەدەستداوە و نزیکەی ٢٠٠ خۆپیشاندەریش برینداربوون. خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسانی حکومەت دەکەن.

هەواڵ
08-08-2020

خۆپیشاندانەکانی لوبنان گرژی تێکەوت

خۆپیشاندان لە لوبنان دەستیپێکرد و حەسەن دیاب، سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەکات. خۆپیشاندان لە لوبنان و بەیرووتی پایتەخت بەردەوامە و خاچی سووری نێودەوڵەتیش دەڵێ: ١٤٢ کەس برینداربوون. خۆپیشاندەرانی لوبنان داوای سزادانی بەرپرسانی تەقینەوەکە دەکەن و حەسەن دیاب، سەرۆکوەزیرانیش دەڵێ: پێویستە ھەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێ.

بیروڕا
08-08-2020

فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی سنورەكانی ئامێدیان كرد

كەمێك پێش ئێستا فڕۆکەکانی تورکیا،  چیای لینکیان لە سنووری شارۆچکەی دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد. ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر چەندین جار سوپایی توركیا سنوریی چیاكانی دەڤەریی ئامێدیان بۆردومان كرد،چەندین كەسیش تا ئێستا بەهۆیی بۆردومانەكەوە گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون

بیروڕا
08-08-2020

بەرپرسێكی باڵای حزبوڵا لە تاران كوژرا

بەرپرسێكی باڵای  حیزبوڵا لە تاانی پایتەختی ئێران بە دەستڕێژی گولە  لە شەقامى (پاسداران)ى باکورى رۆژهەڵاتى تاران كوژرا میدیا ئێرانیەكان بڵاویان كردەوە:  "مەریەم داودى و حەبیب داودى باوکى، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کە ماتۆڕیان پێبووە، تەقەیان لێکراوە و هەردووکیان لەشوێنى خۆیاندا گیانیان لەدەستداوە، ئاژانسەکە باسى لەوەکردووە کە چەکدارەکان پێنج گوللـەیان ئاراستەى ئەو دوو کەسە کردووە، چوار گوللـەیان بەرکەوتووە و گوللـەى پێنجەم بەر ئۆتۆمبێلێکى نزیکیان کەوتووە." چەند میدیایەكی  بەئۆپۆزسیۆنى ئێرانى رایانگەیاند، حەبیب داودى یەکێک لەسەرکردەکانى حزبوڵڵاى لوبنانەو لەو کاتەدا بەسەفەر لە ئێران بووە و کوشتنەکەشى لەنزیک ماڵى ئەبومەهدى موهەندیس جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى عێراقى بووە، کە سەرەتاى ئەمساڵ لەگەڵ قاسم سولەیمانى لە فڕۆکەخانەى بەغدا لەلایەن ئەمریکاوە کوژران.

بیروڕا
08-08-2020

وەزارەتی كارەبا: بەمەرج كارەبا دەدەینە بەغداد

وەزارەتی كارەبای ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "بەو مەرجە كارەبا بە بەغدا دەدەین كە كاریگەریی لەسەر كەمكردنەوەی كارەبای هەرێمی كوردستان نەبێتو گرفت بۆ بەشە كارەبایی هەرێمی كوردستان دروست نەبێت. ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "حکومەتی عێراق بەنیازە بڕە کارەبایەک لە ھەرێمی کوردستان و تورکیا بۆ شارەکانی خواروی عێراق بكڕێت ، ئێمەش مەرجماندەبێـت بۆ فرۆشتنی ئەو كارەبایە. ناوبراو وتیشی: "زانیاریمان پێگەیشتووە کە حکومەتی عێراق بەرنامەی ھەیە بڕە کارەبایەک لە ھەرێمی کوردستان و تورکیا بکرێت بۆ ئەو مەبەستە ئەو بابەتەمان وەک وەزارەتی کارەبا تاوتوێ کردووە بەڵێنمان داوە بە مەرج رێگە پێدانەکە بە بەغدا بدەین".

1 2 ... 1094 1095 1096 ... 1142 1143