Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13714 بابەت
هەواڵ
20-08-2020

ئاسایشى هه‌ولێر دەستگیركردنی دوو باندی گەورەی دزی ئاشكرا كرد

ئاسایشی هەولێر لە دوو راگەیاندراوی جیادا دەستگیرکردنی دوو باندی دزیکردنی بڵاو کردەوە کە لە هەشت تۆمەتبار پێکهاتوون. لە راگەیاندراوی یەکەمی ئاسایشی هەولێر کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی 8ی 2020، بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە: "له‌درێژه‌ى كار و چالاكیه‌كانى تیمه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان توانیمان باندێكى دزى كردن ده‌ستگیر بكه‌ین كه‌ ساڵێك پێش ئێستا له‌ گه‌ره‌كى هه‌ولێرى نوێ برى (100.000) سه‌د هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ریكیان له‌ ماڵى هاوولاتى (م. ح. ر.) دزی بوو, هه‌رچه‌نده‌ تاوانه‌كه‌ ساڵێك پێش ئێستا ئه‌نجام دراوه‌ به‌ڵام تیمه‌كانمان به‌رده‌وام بوون له‌ به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى دواى گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه‌. هەروەها لە راگەیاندراوی دووەمدا ئەوە خراوەتە روو، کە باندێكى چوار کەسی دزیكردنیان ده‌ستگیر کردووە، كه‌ پێش چوار ساڵ له‌ گه‌ره‌كى 5ى حه‌سارۆكان دزى له‌ ماڵى هاووڵاتى (م. ش. ش.) كراوه‌ و برى (22.000.000) بیست و دوو ملیۆن دینارى عێراقى و (375) سێ سه‌د و حه‌فتا و پێنچ مسقاڵ زێر و (4000) چوار هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ریكى و (3) سێ چه‌ك له‌ جۆرى ده‌مانچه‌ دزراوه‌". ئاماژە بەوەش دراوە، کە ئه‌و چوار كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراون به‌ تۆمه‌تی ئه‌و تاوانه‌ له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یان ناوه‌ و به‌ گوێره‌ی مادده‌ى (443) له‌ یاسایى سزادان راگیراون. هەروەها ئاسایشی هەولێر هاووڵاتیانی شارى هه‌ولێر دڵنیا دەکاتەوە كه‌ هه‌رده‌م چاوكراوه‌دەبن بۆ پاراستنى سه‌ر و ماڵیان و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هاوكارى هێزه‌كانى پۆلیس و دام و ده‌زگا یاساییه‌كان بۆ ئه‌وى تاوانباران بگه‌یه‌ننه‌ به‌رده‌م دادگا بۆ وه‌رگرتنى سزاى یاسایى خۆیان.

هەواڵ
20-08-2020

ترەمپ: کورد هاوکارییەکی باشی کردین بۆ تێکشکاندنی داعش

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتن کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا ترەمپ بە کازمی وت"هێزێکی کەممان لە عێراق ماونەتەوە، مانەوەی ئەوانەش بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی ئێرانە". هەروەها مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەکردووە، کە چیدی رێگە بە دەستێوەردانەکانی تورکیا نادەن. ترەمپ ئەوەشی وت"کورد هاوکارییەکی باشی کردین بۆ تێکشکاندنی داعش"

گشتی
20-08-2020

بزووتنەوەی گۆڕان: بەشداریکردن لە کابینەی نۆیەم بە بڕیاری جڤاتی نیشتمان...

بزووتنەوەى گۆڕان، لەبارەى بەشداربوونیان لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و کۆنفرانسى نیشتمانى، ڕونکردنەوەیەکى بڵاو کردەوە. دەقی ڕونکردنەوەکە: بزووتنەوەی گۆڕان لە دەستپێکی سەرھەڵدانیەوە ھێزێکی سیاسی و مەدەنیە و، پایەکانی لەسەر سیستەمێکی ئاسۆییە و دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان دیاری کردووە. بەردەوام روانین و دیدگای جیاواز ھەیە و ئەمەش سەلمێنەری زیندویەتی دامەزراوە و ئۆرگانەکانی بزووتنەوەکەیە. باڵاترین دامەزراوەی بڕیاردان لە گۆڕان جڤاتی نیشتمانییە. بەشداریکردن لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بڕیاری جڤاتی نیشتمانی بووە، بۆ ئەمەش بزووتنەوەی گۆڕان بەردەوام هەڵسەنگاندن دەکات و دوا بڕیار لە جڤاتی نیشتیمانی و بە بەشداری هەمووان دەدرێت، نەک یەک ئۆرگان. سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژادنی ناوخۆیی و کۆنفرانسی نیشتمانی ئەوە خواستی زۆرینەی گۆڕانخوازانە و بڕیاری لەسەر دراوە و کاری لەسەر دەکرێت. بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازی لە پێشنیاز و پرۆژە و دیدگای جیاواز دەکات لە پێناو بەهێزکردنەوەی کاری رێکخراوەیی و پەرلەمانی و حکومی. سوپاس و پێزانینی هەیە بۆ ماندوبونی سەرجەم گۆڕانخوازان لە یانزدە ساڵی ڕابردوودا و هەموو ئەو پڕۆژانەش بە نیشانەی پەرۆشی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دەزانێت. وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان20ی ئابی 2020

بیروڕا
20-08-2020

کێشەی ئاوەڕۆ لە ھەولێر چارەسەر دەکرێت

ئیدارەی پارێزگای ھەولێر، بە مەبەستی پاککردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوەڕۆکان بەر لە هاتنی وەرزی باران بارین، کۆبووەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/8/20 بەسەرپەرشتی فرسەت سۆفی، پارێزگری ھەولێر و چەند بەرپرسێکی ئیداری شارەکە، لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیوک ئەنجامدرا. لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەولێر، داوای لە بەرپرسە ئیدارییەکانی شارەکو کردووە بەر لە وەرزی باران بارین چارەسەری کێشەو گرفتەکانی ئاوەڕۆۆ سەرەکییەکانی نێو سەنتەری شاەی ھەولێر بکرێت. ھەروەھا دەست بکرێت بە پاککردنەوەی تەواوی ئاوەڕۆکانی شار. لە ڕاگەیەندراوەکەی پارێزگای ھەولێردا ھاتووە: بڕیاردرا لەسەر بوودجە و ئەرکی پارێزگای هەولێر، سەرجەم ئەو (شوێن، شەقام، گەڕەکان٣)ـی شار کە ساڵانە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە پڕدەبن لە ئاو و گرفتیان لە ئاوەڕۆ و کۆبوونەوەی ئاوی باران هەیە چارەسەربکرێن. لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە پارێزگاری ھەولێر، سەرۆکایەتی شارەوانی و بەڕیوبەرایەتی ئاوەڕۆی شارەکەی ڕاسپارد، دەشڵێت " ھەرچی لە تواناتاندایە بیکەن، بۆ ئەوەی وەک ساڵانی ڕابردوو ئاستەنگ بۆ ھاووڵاتییان و ھاتوچۆی شۆفێران لە شەقامەکان دروست نەبێت و وەک پارێزگای هەولێر بە هەموو توانایەکمانەوە پاڵپشت و هاوکارتانین".

هەواڵ
20-08-2020

" شاندی کوردستان بە بەهێزییەوە لە کۆبوونەوەی واشنتن بەشداربوو"

شاندێکی هەرێمی کوردستان کە لە پێنج کەس پێکهاتوون، یاوەری شاندەکەی عێراقیان کرد بۆ بەشداریکردن لە گەڕی دووەمی دانوستاندنی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن. فەوزی هەریری، هەروەها ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و لاوک ئەحمەد، بەرپرسی نووسینگەی مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەمید روكن هەژار عومەر ئیسماعیل، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، وەکو نوێنەری هەرێمی کوردستان بەشداربوون. عەمید روكن هەژار عومەر ئیسماعیل، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان بەشدارییەکی بەهێزی هەبووە و کۆبوونەوەکان زۆر ئەرێنی بوون. لە ساڵی 2008 رێککەوتنێکی ئەمنیی ستراتیژی لەنێوان ئەمریکا و عێراق ئیمزاکرا، کە بە رێککەوتنی سۆفا ناسێنرا، کە رێگەی بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەدا، بەڵام لە ساڵی 2020 پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکانی دا.

بیروڕا
20-08-2020

ئێران: مووشەکی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدیمان بەرهەم هێناوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/8/20 كۆماری ئیسلامیی ئێران، پەردەی لەسەر دوو مووشەك لادا كە بەناوەکانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس ناونراون. حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران لە ڕۆژی پیشەسازی سەربازی ئەو وڵاتەدا لە ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی ڕۆژی پیشەسازی سەربازی کرد.  لەو کاتەدا وەزارەتی بەرگری ئێران، مووشەكی بالیستی قاسم سولەیمانی و مووشەكی كروزی دەریایی ئەبومەهدی موهەندیسی نمایش کرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری ئێران، مووشەكی بالیستی قاسم سولەیمانی 1400 كیلۆمەتر و كروزی ئەبومەهدی موهەندیسیش 1000 کیلۆمەتر دەبڕێت. قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، یەکێک لە بەهێزترین كەسایەتیی سەربازییەکانی وڵاتی ئێران بوو كە بەرپرسی جێبەجێكردنی سیاسەتی ئێران بوو لە (فەڵەستین، عیراق، یەمەن، سوریا، لوبنان). سەرەتای ئەمساڵ لە بۆردومانێكی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێزەکانی ئەمریكا لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیس، لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەولەتی بەغدا كوژران.

هەواڵ
20-08-2020

وەزارەتی تەندروستی: 5322 پشکنینی نوێی کۆرۆنامان کردووە

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (١٧٦) ١. کەرەنتین:  (هیچ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین نەکراون) ٥٩ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٦ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە. ٢. پشکنین:  (٥٣٢٢ پشکنینی نوێ)  (١٦٥١ هەولێر)، (٦٣١ سلێمانی، ١٧٩ گەرمیان، ٤٨٧ ڕاپەڕین)، (٢٣١١ دهۆك)، (٦٣ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو:  (٤٨٣ تووشبووی نوێ) (١٨١ هەولێر) (٧٠ سلێمانی، ٢٦ گەرمیان، ٣٦ ڕاپەڕین) (١٤٣ دهۆك) (٢٧ هەڵەبجە) ٤. چاکبوون:   (٣٢٥ چاکبوون) (٢١٨ هەولێر) (٢٧ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان، ٢٢ ڕاپەڕین) (٢٦ هەڵەبجە) ٥. مردن:   (٢٤ مردن) (١٥ هەولێر) (٨ سلێمانی) (١ دهۆك) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٧٧٧  (٢١٧١٨ دەرچوو) پشکنین ٢٦٤٣٥٩   (١١١٤١٠ هەولێر، ٧٩٨٠٢ سلێمانی، ٧٠٦٢٠ دهۆك، ٢٥٢٧ هەڵەبجە) تووشبوون ٢٣٢٠٤   (٩٥٠٩ هەولێر، ١٠٥٨٠ سلێمانی، ٢٣٦٨ دهۆك، ٧٤٧ هەڵەبجە) چاکبوون ١٣٣٢٤   (٤٩١٠ هەولێر، ٦٩٢٦ سلێمانی، ٨٦١ دهۆك، ٦٢٧ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٩٠٣١  (٤٣٠٥ هەولێر، ٣١٣٢ سلێمانی، ١٤٨٨ دهۆك، ١٠٦ هەڵەبجە) مردن ٨٤٩   (٢٩٤ هەولێر، ٥٢٢ سلێمانی، ١٩ دهۆك ، ١٤ هەڵەبجە) وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).   وەزارەتی تەندروستی          حکومەتی هەرێمی کوردستان     ٢٠ی ئاب ٢٠٢٠

گشتی
20-08-2020

ئێران: مووشەکی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدیمان بەرهەمهێناوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/8/20 كۆماری ئیسلامیی ئێران، پەردەی لەسەر دوو مووشەك لادا كە بەناوەکانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدیموهەندیس ناونراون. حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران لە ڕۆژی پیشەسازی سەربازی ئەو وڵاتەدا لە ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی ڕۆژیپیشەسازی سەربازی کرد.  لەو کاتەدا وەزارەتی بەرگری ئێران، مووشەكی بالیستی قاسم سولەیمانی و مووشەكی كروزی دەریایی ئەبومەهدی موهەندیسی نمایش کرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری ئێران، مووشەكی بالیستی قاسم سولەیمانی 1400 كیلۆمەتر و كروزی ئەبومەهدی موهەندیسیش1000 کیلۆمەتر دەبڕێت. قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، یەکێک لە بەهێزترین كەسایەتیی سەربازییەکانی وڵاتیئێران بوو كە بەرپرسی جێبەجێكردنی سیاسەتی ئێران بوو لە (فەڵەستین، عیراق، یەمەن، سوریا، لوبنان). سەرەتای ئەمساڵ لە بۆردومانێكیفڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێزەکانی ئەمریكا لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیس، لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەولەتی بەغدا كوژران.

هەواڵ
20-08-2020

ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی ئیماراتیدا گرت

لە کەنداوی عەرەب "فارسی" ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی ئیماراتیدا گرتووە. وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، تیمی سەر کەشتییەکەش دستبەسەرکراون.

بیروڕا
20-08-2020

وەزیری تەندروستی: 483 تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکران

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/8/20 وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ھەرێم لە قۆناغی ھەڵكشانە لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین پشكنین ئەنجامدراوە كە زیاتر بووە لە پێنج ھەزار پشکنین، لەو ژمارەیەشدا 483 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشانکراون". سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، وتیشی "لە ماوەی 24 كاتژمێردا 24 تووشبووی ڤایرۆسەکە لە ھەرێمی كوردستان گیانیان لە دەستداوە و 325 تووشبووی ڤایرۆسەکەش چاكبوونەتەوە". وەزیری تەندروستی راشیگەیاند، لە سەرەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاوەکو ئێستا 849 كەس لە ھەرێمی كوردستان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە".لە بارەی دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، وەزیری تەندروستی وتی "ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە دەكەین و سبەی هەینی 2020/8/21 ئاشكرای دەكەین".

بیروڕا
20-08-2020

فڕۆکەیەکی سیخوڕی لە شێلادزێ کەوتە خوارەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکەیەکی سیخوڕی لە ناحیەی شێلادزێ کەوتە خوارەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/8/20، کاتژمێر نزیک 7ـی بەیانی فڕۆکەیەکی سیخوڕی لە نزیک ناحیەی شێلادزێ لە سنووری پارێزگای دهۆک، کەوتە خوارەوە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەسەر ڕووداوەکە، لە دوو شوێن دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەڕمی ڕانەگەیەندراوە. کەوتنی ئەو فڕۆکەیە لە کاتێکدایە کە دوێنی چوارشەممە 2020/8/19 لە ئاکامی بۆردومانکردنی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، مامۆستایەک گیانی لە دەستدا.

بیروڕا
20-08-2020

خوشك و برایەك لە زێی گەورە خنكان

بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت کە خوشك و برایەك کە تەمەنیان 15 و 16 ساڵانە لە ئاوی زێی گەورە لە قەزای خەبات خنکان. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کوڕەکە تەمەنی 16 ساڵە و ناوی “ساڵح عەبدوڵڵا”ـە و کچەکەش ناوی“فاتیمە عەبدوڵڵا”یە و تەمەن 15 ساڵانە. هەر بەپێی ئەو زانیارییامە دەست تۆڕی میدیایی باڵکێش کەوتوون، خەڵكی گوندی سەركەورن و لە ئێستادا تیمەكانی بەرگری شارستانی خەبات، سەرقاڵی گەڕانن بە دوای تەرمەكانیاندا.

1 2 ... 1077 1078 1079 ... 1142 1143