بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری نمەباران هەیە. ئەمڕۆ یەكی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ و سبەی لە تهواوی پارێزگاكان ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت. كهشناسی ههرێم ئاماژهی بهوهش كردووه، ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری كەمێك بارانبارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان هەیە ڕوونیشی كردووهتهوه، پلەكانی گەرمی دادەبەزێت و خێرایی با كەم دەبێتەوە بۆ١٥ كیلۆمەتر لە سەعاتێك. پێشبینی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستانی بەتایبەت سنووری دهۆكی گرتەوە. هەرێمی كوردستان كاریگەرە بە كەش وهەوای دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، ساڵانە بڕێكی زۆر بارانی لێ دەبارێت و ساڵی ٢٠١٨ زیاتر لە دوو هەزار ملم بارانی لێ باری.
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٤ پلە و نزمترین ٣٣ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤١ بە ٢٩ و دهۆک ٤٢ بە ٢٨ و کەرکوک ٤٧ بە ٢٩ پلە دەبێت. ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٣ پلە و نزمترین ٣٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤١ بە ٢٩ پلە، دهۆک ٤٢ بە ٢٧ کەرکوکیش ٤٥ بە ٢٩ پلە دەبێت.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٤٥ دۆلار و ٧٦ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٤٣ دۆلار و یەک سەنت دەفرۆشرێت. بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە. بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی. هاوکات، لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
سەرەڕای كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە گەرمیان بەراورد بە مانگی رابردوو، بەڵام هێشتا ڕێژەکە بەراورد بە ژمارەى پشکنینەکان هەر بەرزە، بەشێوەیەك دوو ڕۆژی ڕابردوو لەسەر ئاستى هەرێم بەرزترین ڕێژەى تووشبوونى هەبووە. بەپێی بەدواداچوونێكی تۆڕی میدیایی باڵكێش بۆ ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى لە بارەى دۆخی کۆرۆنا لە چوار ڕۆژى رابردوو، دەرکەوتووە ڕێژەى تووشبوون لە گەرمیان لە ٢٧ی مانگ (٢٠%)ە، ئەم رێژەیەش لەسەر ئاستی هەرێم دووەم بەرزترین ڕێژەیە لە پاش هەڵەبجە. لە ٢٨ی مانگ، ڕێژەى توشبوون لە گەرمیان (١٦.٦)بووە، ئەمەش سێیەم بەرزترین ڕێژەیە لە پاش هەڵەبجە و هەولێر دوو ڕۆژی ڕابردووش (٢٩)ی مانگ، ڕێژەی توشبوون لە گەرمیان (٢٤%)بووە، کە لەسەر ئاستی هەرێم بەرزترین رێژەیە. کۆی گشتی ڕێژەى توشبوون لە گەرمیان، بەراورد بە سێ پارێزگاکەى تری هەرێم، (هەولێر و سلێمانى و دهۆک)، لە ماوەى ئەم چوار ڕۆژەدا زیاتر بووە، بەجۆرێك لە هەولێر ڕێژەکە (١٦.٧) بووەو لە سلێمانى (١٥.٤) و لە دهۆکیش (٣.٣) بووە، هەرچی گەرمیانیشە ڕێژەکە (١٩.٤) بووە.
دوای لابردنی بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و دانانی بەڕێوەبەرێكی نوێ لە جێگەكەی، دەنگۆی ئەوە هەیە جارێكی تر ناوبراو بگەڕێندرێتەوە بۆ پۆستەكەی سەرچاوەیەكی بەرپرس لە دەروازەی پەروێزخان بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند: ”بەڕێوەبەری پێشووی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان پێشتر لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لەسەر بووەو ڕووبەڕووی دادگا كراوەتەوە و كەسێكی تر لە جێگەكەی دانراوە” وتیشی: ”ئێستا دادگای لێكۆڵینەوە كەیسی ناوبراوی یەكلایی كردووەتەوەو هیچ تۆمەتێكی بەسەردا ساغ نەبووەتەوەو جارێكی تر دەگەڕێندرێتەوە بۆ پۆستەكەی بەشێوەیەكی كاتی تاوەكو كەسێكی تر لە جێگاكەی دادەنرێت” دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، دەروازەیەكی گەورە و پڕ جووڵەی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێرانە و دەكەوێتە سنووری ئیدارەی گەرمیانەوە، بە قەبارەیەكی گەورە ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەكرێت، لەماوەكانی ڕابردوو و ئێستاشدا زۆرترین قسەی لەسەر كراوەو دەكرێت و باس لەوە دەكرێت كە بە قەبارەیەكی گەورەی گەندەڵی تێدا دەكرێت، ئەم دەروازەیە لەسەروبەندی ڕێككەوتنی ئیداریی نێوان یەكێتی نیشتیمانی و بزووتنەوەی گۆڕاندا بۆ دابەش كردنی پۆستەكان، بەڕێوەبەرەكەی بوو بە پشكی بزووتنەوەی گۆڕان.
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 34 هەزار و 543 کەس لە ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەیەش تووشبووانیش بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 175 هەزار و 600 کەس. بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (Worldometer) کە پشت بە ئامارە نوێكراوهكانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبەستێت لە جیهاندا، له ماوهی 24 کاتژمێری رابردوودا، 357 تووشبووی دیكهی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له دهستداوه، كۆی گشتیی گیانلهدهستدانیش به ڤایرۆسهكه بۆ 187 ههزار و 232 کەس بهرزبووهتهوه. ئەمریکا لە پلەی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بەو ڤایرۆسەی لەسەر ئاستی جیهاندا تیادا تۆمارکراوە. هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە سێ ملیۆن و 425 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لە 81 ملیۆن و 833 پشکنین ئەنجامدراوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماری بیست و چوار کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند، بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، زیاترله سێ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بیست و چوار كاتژمێری رابردوو راگەیاند، بەپێی ئامارەكە لە بیست و چوار کاتژمێری رابردوودا، (٣٧٥٧) حاڵهتی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراوهو (٨٣) حاڵەتی مردنیش تۆمارکراوەو (٣٧٢٢) تووشبوویش چاکبوونەتەوە. لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە عێراق تائێستا، ڕێژهی توشبوون گەیشتووهتە (٢٣٤)هەزار و ٩٣٤ كەس و لەوانەش (٧٠٤٢) مردوون و (١٧٦) هەزار و ٦٠٢ كەسیان چاكبوونەتەوە و (٥١) هەزار و ٢٩٠ كەسیشیان هێشتا چاكنەبوونەتەوەو لەو ڕێژەیەش (٥١٢) توشبوویان لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان و باری تەندروستییان ناجێگیرە.
وڵاتی ئاسایش و خۆشگوزەرانی، ولاتێكی بێ کەموکوڕی کە ژن بەڕێوەی دەبات. وڵاتێك هەیە پێی دەڵێن (وڵاتی ژنان) ئەویش وڵاتی نەرویژە، لەو وڵاتەدا ژن (سالارە، هێزە، یاسایە، سەرۆکە، سکتێری پارتەکانە، مەلایە (قەشە)، بەڕێوبەرە، کارمەندە، مامۆستایە، دکتۆرە، کرێکارە، شۆفێریشە. لە سەرو هەموویشیەوە وەك دەڵێن :بەهەشت لە ژێر پێی ژناندایە چونکە (دایکە). لە وڵاتی ژناندا پیاوان مافی خۆیان هەیە و تووشی توندووتیژی و سوکایەتی ڕۆحی و جەستەیی نابنەوە، پیاو خۆی ناسوتێنێت و پیاو ناکوژرێت و پیاو ناخنکێت. لە ولاتی ژناندا نا یەکسانی و نا دادپەروەری لە نێوان کوران و کچاندا بە هیچ جۆرێك بوونی نیە، واتە: جیاوازی نێوان کوڕ و کچ نیە لە ناو خێزانەکاندا. لەو وڵاتەدا دەوڵەت بەرپرسە لە ڕیکخستنی ژیان. واتە دەولەت باوك و دایکی میللەتە. لە نەرویژ، لە ژێر پەردەی یاسادا بازرگانی بە لەشی کچانەوە ناکرێت، چونکە پرۆسەی هاوسەرگیری لەسەر بنەمای مامەڵەگەری و چاوچنۆکی خێزانەکان دانامەزرێت واتە (مارەیی و شیربایی، لە جێی خوێن تاوانەکان داپۆشن) بە هیچ شێوەیەك نییە. لە وڵاتی ژناندا وشەیەك بە ناوی (شەرەف) بوونی نیە و چونکە کەس بیر لە نێو ڕانی ژنان ناکاتەوە و پیاوان ناوگەڵ پەرست نین، ھەروەھا ژن کوشتن بوونی نیە یان زۆر دەگمەنە، گەر هەشبێت لە نێو خێزانە ڕۆژهلاتیەکاندا ڕوویداوە. لەوێ منداڵ ناچەوسێتەوە و کار ناکات، بەڵکوو مافی ئەوەی هەیە تا تەمەنیێکی دیاری کراو بەشە دەرامەت خۆی لە دەوڵەت وەك موچەیەك وەربگرێت. لەو وڵاتەدا لەشفرۆشی ژنان قەدەغەیە و تەنها لە ڕێگەیەکی یاساییەوە نەبێت بوونی نیە، ئەگەر نا هەرکە بە فرۆشیار و کڕیارەوە بگیرێت غەرامە دەکرێت و زیندانی دەکرێت، ھەروەھا مافی مرۆڤ هەیە و کێشەیەکت هەبێت دادگا بە ڕێگەی یاسا پشتگیریت دەکات و مافت وەردەگرێتەوە (واتە: دەوڵەت کێشەکان چارە دەکات نەك عەشایەر و هێزی پارە). لە لایەکی دیکەوە بۆ بارودۆخی زیندانەکانی نەرویج بە یەکەم ولاتی جیهان دادەنرێت بۆ باشی خزمەتگوزاری زیندانیەکان. لە وڵاتی ژناندا حوکمی لە سێدارەدان بوونی نیە و لە هەموو مێژووی دەوڵەتی نەرویژدا تەنها جەنەراڵێکی نەرویجی گوولەباران کرا ئەویش لەسەر تاوانی خیانەت بوو کە یارمەتی ئەڵمانیەکانی دابوو لە شەری دووەمی جیهاندا. نەرویژ لە ژێر سایەی ژناندا بە باشترین وڵاتی جیهان دادەنرێت لە ئاسایش و بژێوی ژیاندا. ھەروەھا بە پێی ئامارەکان هەموو ساڵێك لە ڕیزی بەندی یەکەمەکانە. نەرویژ وڵاتێکی شانشینە و پەیڕەوی سیستەمێکی مەلەکی دەستووری دیموکراسی پەرلەمانی دەکات. ئەم خاڵانەی خوارەوە شایەتی ئەو ڕاستیەن . 1- لە دوای دووەم جەﻧﮕﯽ جیھانییەوە گەشەیەکی ﺋﺎبووری بە خۆوە دەبینێت بە تایبەتی دوای حەفتاکان کە نەوت و ﮔﺎزی سروشتی لە دەرﯾﺎﮐﺎﻧﯽ باکووری وڵاتەکەدا دۆزرایەوە. 2- ئێستا سێیەم وڵاﺗﯽ دەوڵەمەندی جیهانە لە رووی بەهای دراوەوە. 3- تێکڕای داھاتی ﺗﺎﻛﯽ نەرویژی بە پلەی چوارەم دێت لە سەر ئاستی جیھان. 4- پێنجەم وڵاتی جیھانە بۆ هەناردە کردنی نەوت. 5. کرۆنی نەرویژی بە یەکێك لە دراوە هەرە جێگیرەکانی جیھان دادەنرێت، بە تایبەت ئەمە لە ﻣﺎوەی قەیرانی داراﯾﯽ جیھانیدا لە ﺳﺎڵی٢٠١٠ / ٢٠٠٧ بە ڕوونی دەرکەوت. 6- سەرباری نەوت و ﮔﺎز، نەرویژ دەڵەمەندە بە چەندین سەرچاوەی سروشتی تر وەک: وزەی ھایدرۆپاوەر، دارستان، کانزا و خۆراکی دەریایی. 7- لە بواری پیشەسازیدا، دروستکردنی کەشتی، کانزاکردن، کیمیایی و بەروبومی کاغەز لە سەرچاوەی دار و درەختی. 8- سیستەمی ﭼﺎودێری تەندروستی و پشتیوانی سیستەمی خوێندنی ﺑﺎڵا هەروەها سیستەمێکی گشتگیری چﺎودێری کۆمەڵایەتی، لە سەر ئاستی جیھان بێ وێنەیە. 9- لە ﺳﺎڵی ٢٠٠٧-٢٠٠١ و ﺟﺎرێکی تر لە ٢٠٠٩ بە یەکەم وڵاﺗﯽ جیھان داندرا بۆ ژﯾﺎن و گەشەی مرۆیی. 10- لە ساڵی ٢٠١١ دا بە دیموکراسیتیرین وڵاﺗﯽ ﺟﯾﮭﺎن هەژﻣﺎر کرا. 11- ﺗﺎ ئێستاش نەرویژ یەکێکە لە گەورەترین پارە بەخشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وڵاتە هەژارەکان. لە سەروی هەر هەموو ئەمانەشەوە کە زۆر گرنگە ئەوەیە وڵاتی نەرویژ لە ساڵی حەفتاکانەوە تا ئێستا پارەی نەوتی لە هیچ پرۆژەیەك و هیچ خزمەتگوزارییەك و هیچ موچەیەك بەکار نەهێناوە، هەمووی لە بانکێکی تایبەتی دەوڵەت کۆ کردۆتەوە، بەو پارەیە دەتوانێت دوای نەمانی نەوت 200 ساڵ وڵاتەکەی بژێنێ. تا ئێستا بژێوی دانیشتوان و خزمەگوزاری وڵاتەکەی لەسەر دەرامەتی باج بووە. ڕێژەی باجی ئیش کردن لە سەرۆكوەزیرانەوە تا خانەنشینێك لە %36ـەو تەنها بە پێی کەم و زۆری ئیش کردن دەگۆڕرێت.
وەزیری دارایی عێراق رایگهیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشهكانی نێوان ههرێم و بهغدا، بریاره شاندێک سەردانی بهغدا بکات. عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، پرۆژهی بودجه تهواو دهكهین له كۆتاییهكانی مانگی 9 پێشكهشی ئهنجومهنی وهزیرانی دهكهین. وەزایری دارایی عێراق ڕاشیگەیاند، باس له دۆسیهی ستراتیژی له نێوان هەرێم و ناوەند كراوه، هەروەها وا بریاره شاندێك له ههولێرهوه سەردانی بهغدا بکەن. لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا وتی “دۆسیه ههڵپهسێدراوهكان تاوتوێ دهكهین و چارهسهرییان بۆ دهدۆزینهوه، هەروەها له پرۆژه بودجهدا جێگیری دهكهین.
لەسەر رێگای شەقڵاوە - باسرمە - قەندیل، ڕووداوێكی هاتووچۆ كە پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلە لە جۆری ئۆدی و كرۆلای تایبەت، كەسێك بریندارەو زیانێكی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوتووە. فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە: ”ئەمڕۆ دوو شەممە (٣١ی ئابی ٢٠٢٠)، لەسەر ڕێگای سەرەكی شەقڵاوە -باسرمە - قەندیل، بەرامبەر بنكەی پۆلیسی باسرمە، لەسایدی چوون بۆ قەندیل پێكدادانێك ڕوویداوە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆدی و كرۆلای تایبەت”. ئاماژەی بەوەشكردووە: ”كە لە ڕووداوەكەدا كەسێك برینداربووەو زیانێكی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوتووەو هۆكارەكەشی تیژڕۆیی شوفێری ئۆدییەكە بووە، كە بووەتە هۆكاری كۆنترۆڵ لەدەستدان و سەرەنجام خۆی كیشاوە بە پاشەوەی كرۆلاكەداو خۆیشی وەرگەڕاوە.
حكومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی %١٥ی كارەبای هاووڵاتیانی تا (١ی١٢ی٢٠٢٠) درێژكردەوە. نوسراوێکی حکومەتی هەرێم کە ڕێكەوتی ئەمڕۆ و واژۆی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و ئاراستەی وەزارەتی کارەبا کراوە تیایدا هاتووە، بڕیاردراوە بە لێخۆشبوونی رێژەی %١٥ی ههموو قەرزەکانی کارەبای سەرهاوڵاتیان، بە مەرجێك تاوەکو (١ی١١ی٢٠٢٠)، هەموو قەرزەکان بگەڕێننەوە. بڕیارەكەی حکومەتی هەرێم لە ڕابردوودا بەهۆی کۆرۆنا و ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزییەوە دراوەو بڕیاربووە تا ١ی ئەیلوول کاری پێ بکرێت و جێ بەجێ بكرێت.
توركیا ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان وڵاتەكەی و عێراقی تا رۆژی 1ی 10ی 2020 درێژكردەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 2020/8/31 دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراقی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ئاگاداری كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و گەشتیاران دەكەینەوە كە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق - تورکیا بۆ ماوەی مانگێک درێژکرایەوە. هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی، تاوەکو ئێستا هیچ هۆكارێک بۆ درێژكردنەوەی ماوەی ڕاگرتنی گەشتییە ئاسمانییەكان لە لایەن تورکیاوە نەخراوەتەڕو. لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، عێراق لە ڕێگەی دیپلۆماتییەکانەوە کار بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتییانی خۆی دەکات لە وڵاتی تورکیا