یەکەمین ھۆتێل و کێڵگەی پەروەردە و بەخێوکردنی سەگ لە کوردستان. بزانە گرانترین سەگ کام جۆرە و بە چەندە؟ زانیاریی سەرسوڕھێنەر لەم فیچەرەی باڵکێش ببینە. https://www.facebook.com/balkesh.kurdish/videos/1749995735141217
ئیماڕات وەڵامی قسەکانی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێرانی دایەوە و رایگەیاند، ئەو لێدوانانە پێچەوانەی ئەو تێڕوانینانە کە بەدوای دواڕۆژێکی باشتر بۆ ناوچەکە دەگەڕێت. ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/1 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جەمال مەشار، بەڕێوبەری بەشی پلاندانانی سیاسەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیماڕات، وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی ئیسڕائیلیدایەوە وتی "ڕێگای ئاشتی بە قسەی ڕەق قیرتاو نەکراوە، هەروەها ئەم جۆرە لێدوانانە پێچەوانەی ئەو تێڕوانینەیە کە بەدوای دواڕۆژێکی باشتردا دەگەڕێت بۆ ناوچەکە." سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/1 خامنەیی، ڕەبەری باڵای ئێران رایگەیاند، "رێککەوتنی ئیسڕائیل و ئیماڕات خیانەتێکە زۆر ناخایەنێت و وەک پەڵەیەک بۆ ئیماڕات دەمێنێتەوە."
بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 2020/9/1 حکومەتی هەرێم کۆببێتەوە و وادەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دیاری بکات. سەرتیپ خاڵس بەڕێوبەری گشتیی خوێندنی باڵا، لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوە، ئەمڕۆ دەوامی فەرمیی ساڵی نوێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكرد و چەند پێشنیازێکیان داوەتە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ چۆنیەتیی دەستپێكردنی وانەكان لە ھەموو زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی کوردستاندا.ئاماژەی بەوەشکرا کە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پێشنیاز و ڕاسپاردەکانیان تاوتوێ دەکرێن و دواتر بڕیاری پێویست لەبارەیانەوە دەدرێت. پێشتریش، وەزارەتی خوێندنی باڵا پێشنیازیکرد، خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە نێوان ڕۆژی 20ی ئەیلول بۆ چواری تشرینی یەکەم دەستپێبکاتەوە و بەشێک لە وانە تیۆرییەکان بە ئۆنلاین و وانە پراکتیکییەکانیش لە هۆڵەکانی خوێندندا ئەنجام بدرێن، هاوکات چەند پێشنیازێکیش لەلایەن یەکێتی مامۆستایان و بەشێک لە شارەزایانی پەروەردەوە کراوە بۆ دیاریکردنی میکانیزمی دەستپێکردنەوەی خوێندن لە خوێندنگەکاندا.لە کۆتایی مانگی شوباتی ڕابردوودا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خوێندن لە هەرێمی کوردستان ڕاگیرا، دواتریش تەنها خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵیان ئەنجامدا، خوێندکارانی قۆناغەکانی دیکەش نمرەی وەرزی یەکەمیان بۆ هەژمارکرا.
رۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکی شەش ملیۆن بەڵگەنامەی حزبی بەعسی گەڕاندەووەتەوە بەغدا و پێدەچێت بەشێک لە بەڵگەنامەکان پەیوەندییان بە کوردەوە هەبێت. ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/1 رۆژنامەی وۆڵ‌ستریت جۆرناڵ رایگەیاند، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ناردنەوەی ئەو بەڵگەنامانەی وەک نیازپاکی بۆ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق ناوە و شەش ملیۆن بەڵگەنامەی گەڕاندووەتەوە بۆ عێراق. بەگوێرەی سەرچاوەکە ئێستا لە شوێنێکی نهێنی هەڵگیراون و لە لایەم تیمی تایبەتەوە پاسەوانی دەکرێن. لە ساڵی 2008 دامەزراوەی هۆڤەری سەر بە زانکۆی ستانفۆرد لە ڤێرجینیای خۆرئاوا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا رایگەیاند، "دەستەی پاراستنی بەڵگەنامەکان لە ئەمریکا بەهاوکاری دەزگای پەیوەندی پاراستنی کەنەدی، بەڵگەنامەکانیان گەڕاندووەتەوە بۆ وڵاتی عێراق، کە پێشتر بەڵگەنامەکان بۆ پاراستنیان لە عێراقەوە گواسترابوونەوە بۆ ئەمریکا". ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا پێش نزیکەی 15 ساڵ و لە کاتی پەرەسەندنی گرژییە ناوخۆییەکانی بەغداد، ئاشکرایکرد کە کۆمەڵێک بەڵگەنامەی جۆراوجۆری حزبی بەعسی لە ئەمریکا پاراستووە.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە گەرمیان ڕۆژانە نزیکەی 50 هەزار بەرمیل نەوت دەردەهێنرێت، بەڵام تا ئێستا داهاتەکەی خزمەتی گەرمیانی پێ نەکراوە. کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، گەرمیان ڕۆژانە نزیکەی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی لێدەردەهێنرێت تا ئێستا داهاتەکەی خزمەتی گەرمیانی پێنەکراوەو دانیشتووانی گەرمیان تەنها دوکەڵەکەی دەبینن و تەنانەت ئەو بڕە پارەیەی بەپێی یاسای ژمارە ( ٢ ) ساڵی ٢٠١٥ سندووقی داهاتە نەوتی و گازییەکان کە بە پترۆدۆلار ناسراوە سەرف نەکراوە بۆ ناوچەکە، کە بۆ هەربەرمیلێک نەوت بڕی دوو دۆلار دانراوە ئایە چی هەوڵێکی جدی درا بۆ دابینکردنی پشکی گەرمیان لە سامانی ژێر زەوییەکەی بۆ بوژاندنەوەی ناوچەکە . کەریم عەلی وتی" هەزاران دۆنم زەوی گرانبەهای قەزای کەلار بەناوی پرۆژەی نیشتەجێبون و وەبەرهێنانەوە دراون بەکەس و کۆمپانیاکان و داهاتێکی زەبەلاحیان لێ دەستدەکەوێت و نزیکەی ( ١٠ هەزار ) یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکرێت تا ئێستا هیچ کەمدەرامەتێک سوودمەند نەبووە و بەنرخێک دەدرێت بە خەڵك کە بۆ دەیان ساڵی دیکە دەبێت قەرزاری ئەو کۆمپانیاو کەسانە بن، هەروەها زیاد لە ٤٠ گوندی گەرمیان بێ کارەبایە ئەمەش لەکاتێکدا ئەو گوندانە لانکەی شۆڕش بوون و خاوەنی چەندین شەهید و ئەنفالکراون ئایە بۆ هەوڵنەدرا کارەبا بگەیەندرێت بە دانیشتوانی ئەو گوندانە و لە ئێستادا شەوانە بەتاریکی ژیان بەڕێدەکەن. ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی زیاتر دەڵێ" دەروازەی پەروێزخان لە سنووری گەرمیاندایە و بەپێی وتەی بەرپرسانی دەروازەکە داهاتی مانگانەی نزیکەی ( ٢٥ ملیار ) دینارە، کەچی هیچ بڕە پارەیەکی بۆ خزمەتکردنی گەرمیان سەرف ناکرێت ، بەهەزاران گەنجی بێکار لەگەرمیاندا هەن و چی کارێک کرا بۆ بەکارخستنیان و دابینکردنی بژێوی ژیانیان؟ کەریم عەلی نموونەی بە رووباری سیروان دەهێنێتەوە کە تا ئێستا نەتوانراوە سوودی بۆ گەرمیانییەکان لێ وەربگیرێت و دەڵێ" ڕووباری سیروان بەگەرمیاندا تێدەپەڕێت دەکرا گرنگی پێبدرێت و ئێستا قەزای کەلاربەهۆی ئەو ڕووبارەوە یەکێک بوایە لەناوچە گەشتیاری و کشتوکاڵیە گرنگەکان . بەڵام نەک سوودی لێنەبینرا بەڵکو تێکیشدراوەو دیمەنە سروشتیە جوانەکەیشی ووردەووردە لەدەست دەدات پێویستە بپرسین چی کرا بۆ سوود وەرگرتن لەو ڕووبارە بەتایبەتی بۆ پرۆژەی کشتوکاڵی و گەشتوگوزاری ، بۆیە بە وردبوونەوەمان لە ڕەنج و ماندوبوون و خەبات و بەرخودانی گەرمیانیەکان و ئەو خاڵانەی سەرەوەو چەندین بواری دیکە وەکو نوێنەرێکی خەڵکی بەشمەینەتی گەرمیان دەڵێم هیچمان پێ مەفرۆشنەوە" .
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٨٨) ١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتیەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە)٤١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە. ٢. پشکنین: (٥٢٧٥ پشکنینی نوێ)(١٢٦٩ هەولێر)، (٦١٥ سلێمانی، ١٧٦ گەرمیان)، (٣١٤٩ دهۆك)، (٦٦ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٥٩٥ تووشبووی نوێ)(١٨٩ هەولێر)(١١٢ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)(٢٣١ دهۆك)(٣٠ هەڵەبجە)٤. چاکبوون: (٤٧١ چاکبوون)(٢٦٧ هەولێر)(٣١ سلێمانی، ٣٧ گەرمیان)(١٠٩ دهۆك)(٢٧ هەڵەبجە) ٥. مردن: (٢٤ مردن)(١٠ هەولێر)(٦ سلێمانی، ٣ ڕاپەڕین)(٥ دهۆك)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٣٠ دەرچوو)پشکنین ٣١٩١٢٥ (١٢٦٩٤٣ هەولێر، ٨٨٧٤١ سلێمانی، ١٠٠٤٦٨ دهۆك، ٢٩٧٣ هەڵەبجە)تووشبوون ٢٩٣٤٧ (١١٩٨٩ هەولێر، ١٢٠٦٥ سلێمانی، ٤٣٦٨ دهۆك، ٩٢٥ هەڵەبجە)چاکبوون ١٨٥٢٠ (٧٩٤٧ هەولێر، ٨١٨٢ سلێمانی، ١٥٥٣ دهۆك، ٨٣٧ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٩٧٢٩ (٣٦٢٤ هەولێر، ٣٢٧٤ سلێمانی، ٢٧٦٠ دهۆك، ٧١ هەڵەبجە)مردن ١٠٩٨ (٤١٨ هەولێر، ٦٠٩ سلێمانی، ٥٤ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە) وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١ی ئەیلول ٢٠٢٠
د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشكرای كرد، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.
هاتووچۆکردنى بارهەڵگر بە باری زیادەوە بەسەر جادەکانى گەرمیاندا بەردەوامى هەیە و بەرپرسێکیش داوا دەکات هاتوچۆی گەرمیان کۆتایی بەم حاڵەتە بهێنێت. ماوەى چەند مانگێکە، ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکان پاش نیوە شەو، باری زیادە و قورس باردەکەن و بەسەر جادەکانى گەرمیاندا بۆ ناوچەکانى دیکەى دەبەن، بەشێوەیەک بارەکان دەگەنە دوو هێندەى ئەوەى كه بە پێی یاسا رێگەى پێدراوە. ئەم حاڵەتە تائێستاش بەردەوامى هەیە و شەوانە و ئەو کاتانەى مەفرەزەكانی هاتووچۆ نامێنن، بارهەڵگرەکان لە ناوچە جیاوازەکانەوە و بەتایبەت لە ساڵەح ئاغاوە بار بە کەلار و کفری دا دەبەن بۆ ناوچەکانى تر‌ى عێراق، ئەمە سەرباری بوونى گومان لەوەى بەرپرسان شەریکی ئەم کارە بن. لای خۆشیەوە ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، لەبارەى ئەم حاڵەتەوە داواکاریی ئاراستەى هاتووچۆی گەرمیان كردووه‌و داواى کردووە هاتووچۆی گەرمیان بەدەم ئەم حاڵه‌تەوە بێت و رێگرى لێ بکات.
باشاک دەمیرتاش، هاوژینى سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکى پێشوى هەدەپە رایگەیاند، لەلایەن بەندیخانەى ئەدرنە، رێگە نەدراوە دەمیرتاش منداڵەکانی ببینێت. باشاک دەمیرتاش باسى لەوەشکردووە، لە بە بیانووی هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناهێلدرێت دەمیرتاش و کچەکانى یەکترى ببینن. باشاک وتیشى “هەموو رێکارە خۆپارێزییەکانی دژ بە کۆرۆنا لە زیندانەکەدا گیراوەتەبەر و چاوپێکەوتنەکان بەشێوەى راستەوخۆ نین و لە پشت پەنجەرەوە ئەنجام دەدرێن، بەڵام هەر رێگریمان لێکراوە”. هاوژینى دەمیرتاش ئاماژەى بەوەشکرد، لەسەرەتاى سەرهەڵدانى کۆرۆناوە تا ئێستا تەنها یەکجار رێگە دراوە دەمیرتاش منداڵەکانى ببینێت.
په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان کرایەوە. به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه ئه‌مڕۆ سێشە‌ممه 1/9/2020 بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و پێنج مه‌رجه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت، ده‌توانێت سی ڤی خۆی پێشكه‌ش بكات. ده‌قی ئاگاداركردنه‌وه‌كه: پاڵپشت به‌بڕگه‌ی (دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (پێنجه‌م)ی یاسای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ژماره (4)ی ساڵی 2010، په‌رله‌مانی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، به‌مه‌به‌ستی خۆپاڵاوتن بۆ (سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ) ده‌توانن (C.V)ى خۆیان پێشكه‌ش به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری په‌رله‌مان و لیژنه‌كان/ به‌شی كاروباری په‌رله‌مان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن، له‌ماوه‌ی (15) رۆژ له‌به‌رواری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگادارییه له‌سایتی فه‌رمیی په‌رله‌مانی كوردستان و رۆژنامه‌دا، وه‌ك له‌بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی مادده‌ی (پێنجه‌م)ی یاساكه هاتووه پێویسته ئه‌و به‌رێِزه‌ی (C.V)ى پێشكه‌ش ده‌كات ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێ:1ـ هاووڵاتیی هه‌رێم بێت و لێی نیشته‌جی بێت.2ـ به‌لایه‌نی كه‌م بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و له‌بورای مافه‌كانی مرۆڤ لێهاتوو و شاره‌زا بێ.3ـ خوڕه‌وشتی باشبێ و به‌تاوانێك یاكه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێ.4ـ به‌ڵێنامه‌یه‌كی ده‌ستنووس پێشكه‌ش بكات كه له‌ماوه‌ی فه‌رمانبه‌رایه‌تییه‌كه‌یدا حزبایه‌تی نه‌كات.5ـ به‌شداریی له‌و تاوانه‌دا نه‌كردبێ كه‌ده‌سه‌ڵاته داپلۆسێنه‌ره‌كان ئه‌نجامیان دابێ.له‌گه‌ڵ رێزداپه‌رله‌مانى كوردستان
شارۆچكه‌ی خانه‌قین له‌ئێستادا نائارامترین شاری پارێزگای دیاله‌یه و هاوڵاتیانی ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌كه به‌هۆی كرده‌وه‌كانی داعشه‌وه له دۆخێكی ده‌روونی ئاڵۆزدان شێركۆ تۆفیق، كارگێڕی لقی١٥ی پارتی له خانه‌قین به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "پێش رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر خانه‌قین ئارامترین شارۆچكه‌ی پارێزگای دیاله بوو، به‌ڵام له ئێستادا نائارامترین شارۆچكه‌ی پارێزگای دیاله‌یه، چونكه پێشمه‌رگه له‌سنوره‌كه‌دا نه‌ماوه" پۆلیسی شاره‌كه‌ش ئامارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تیایدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، داعش له‌م مانگه‌دا (١٠) كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامداوه‌و وته‌بێژی پۆلیسیش سه‌ره‌ڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه داعش له ئێستادا تاكتیكی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كانی گۆڕیوه شارۆچكه‌ی خانه‌قین، ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای دیاله‌و زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی كوردی شیعه مه‌زهه‌بن، تاوه‌كو پێش ڕووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر كورد حكومڕانی شاره‌كه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام له‌ێستادا كورد هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له شاره‌كه‌دا نییه
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/1 نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی ھەرێم بەمشێوەیە خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت: نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 291 هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 336 هەزاردینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 390 هەزار دینارە.