Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13719 بابەت
هەواڵ
02-09-2020

وەزارەتی تەندروستی: 27 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٨٩) ١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتیەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە)هیچ هاوڵاتیەك لە کەرەنتینن نەماوە. ٢. پشکنین: (٥٢٥٥ پشکنینی نوێ)(١٣٣٥ هەولێر)، (٧٦٤ سلێمانی، ٨٥ گەرمیان)، (٣٠٠١ دهۆك)، (٧٠ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٥٧٩ تووشبووی نوێ)(١٦٤ هەولێر)(٩٧ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)(٢٦٨ دهۆك)(٢٥ هەڵەبجە)٤. چاکبوون: (٤٤٩ چاکبوون)(٢٧٨ هەولێر)(٣٦ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان)(٨٣ دهۆك)(٢٠ هەڵەبجە) ٥. مردن: (٢٧ مردن)(٨ هەولێر)(٦ سلێمانی، ١ گەرمیان، ٥ ڕاپەڕین)(٧ دهۆك)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٢٤٣٨٠ (١٢٨٢٧٨ هەولێر، ٨٩٥٩٠ سلێمانی، ١٠٣٤٦٩ دهۆك، ٣٠٤٣ هەڵەبجە)تووشبوون ٢٩٩٢٦ (١٢١٥٣ هەولێر، ١٢١٨٧ سلێمانی، ٤٦٣٦ دهۆك، ٩٥٠ هەڵەبجە)چاکبوون ١٨٩٦٩ (٨٢٢٥ هەولێر، ٨٢٥٠ سلێمانی، ١٦٣٧ دهۆك، ٨٥٧ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٩٨٣٢ (٣٥٠٢ هەولێر، ٣٣١٦ سلێمانی، ٢٩٣٨ دهۆك، ٧٦ هەڵەبجە)مردن ١١٢٥ (٤٢٦ هەولێر، ٦٢١ سلێمانی، ٦١ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە) وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢ی ئەیلول ٢٠٢٠

هەواڵ
02-09-2020

راگەیەنراوی کۆبوونەوەکەی ماکرۆن و نێچیرڤان بارزانی

له‌ يه‌كه‌م وێستگه‌ى سه‌ردانيدا بۆ به‌غدا، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2/9/2020 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆ‌ك وه‌زيرانى عێراقى فيدرال كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابووريدا و هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا تاوتوێ كران. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگى و پێويستيى كارى پێكه‌وه‌يى و هاوبه‌شيى هه‌موو پێكهاته‌ و لايه‌نه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه‌. هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه‌ و سوپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دڵنيابوون له‌ نه‌هێشتنى داعش. ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، نێچيرڤان بارزانى و مسته‌فا كازمى داكۆكييان له‌ به‌رده‌واميى گفتوگۆكان بۆ گه‌يشتن به‌ ڕێككه‌وتنێكى گشتگيرى يه‌كجارى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هاوكاريى نێوان حكوومه‌تى فيدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه‌. كازمى ئاماژه‌ى به‌ گرنگيى بنياتانه‌وه‌ى متمانه‌ كرده‌وه‌ و ڕايگه‌ياند پێشتر له‌ بابه‌تى مامه‌ڵه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كان كه‌موكوڕى هه‌بووه و هيواى خواست هه‌ردوولا بتوانن به‌ تێڕوانينێكى تازه‌ى هاوبه‌ش هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رى بنێن. لاى خۆيه‌وه‌ ‌سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانييش دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌ركردنى بنچينه‌يى و يه‌كجاريى كێشه‌كان له‌ به‌رژوه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه‌ و سه‌قامگيرى بۆ وڵات ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌. په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، پاراستنى سنووره‌كان و سه‌روه‌ريى عێراق، سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زيران بۆ واشنتۆن و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، سه‌ردانى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاما‌ژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌يه‌ هاوكارى و پشتيوانى له‌ عێراق بكات، گرنگه‌ عێراقيش بتوانێت سوود له‌و ده‌رفه‌ته‌ ببينێت.

هەواڵ
02-09-2020

ئیمانوێل ماکرۆن گەیشتە کۆشکی کۆماریی عێراق

ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە بەغدا و لەلایەن د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراقەوە لە کۆشکی سەلام پێشوازی لێدەکرێت و دوای کەمێکی تر کۆبوونەوە دەستپێدەکات.

هەواڵ
02-09-2020

لە سلێمانی بازرگانێک و سێ بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، بازرگانێک و سێ بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە. ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند" لەپێناو سەقامگیری کۆمەڵگاو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیاندا، پاش کۆکردنەوە و بەدەستهێنانی زانیاری، هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ( 4 )کەسیان دەستگیرکرد، یەکێکیان دانیشتووی ناحیەی شۆرشی سەر بە قەزای چەمچەماڵە و ( 3 )کەسەکەی دیکەش دانیشتووی  ناحیەی بازیانن" . ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی لێکۆڵینەوە و رێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆیان ، بەپێی گەواهییەکان، دەرکەوت یەکێکیان بازرگانە و سێیەکەی دیکەش بەکارهێنەرن، بەبریاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی ( 14 ) هۆشبەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

هەواڵ
02-09-2020

ئیمانوێل ماکرۆن گەیشتە بەغدا

کەمێک بەر لە ئێستا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق. بڕیارە ماکرۆن سەرەتا لەگەڵ د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان بەجیا کۆببێتەوە. هەروەها دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش کۆدەبێتەوە.

هەواڵ
02-09-2020

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی دەستیپێکرد

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا لە کۆبوونەوەدان. بڕیارە نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە جیا کۆببێتەوە.

بیروڕا
02-09-2020

مامەڵەکردن بە زێڕ لە هەرێم حەرام کرا

لیژنەی فەتوا لە هەرێمی كوردستان لەسەر كڕینی زێڕ بە نرخێكی زۆر، یان کڕینی بە قەرز و پاشان فرۆشتنەوەی بە نرخێكی كەم، فەتوایەكی دەركرد. ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/9/2، ئەنجومەنی باڵای فەتوا بڵاوی كردەوە، لەبارەی حوكمی كڕینی كاڵا و زێڕ بە نرخێكی زۆر، یان کڕینی زێڕەکە بە قەرز و فرۆشتنەوەی بە نرخێكی كەم، لە دوای تاوتوێكردنی بابەتەكە و گەڕانەوە بۆ سەرچاوەكان، ئەنجومەنی باڵای فەتوا، بابەتەکەی بەم شێوەیە خستەڕوو. بەشێکی زۆری ئەو مامەڵانە یان حەرامن، یان نزیکن لە حەرام. هەر لە بەشێكی دیکەی فەتواكەدا هاتووە، بەشێکی زۆری ئەو مامەڵەیە، لە خۆیاندا حەرامن یان نزیکن بۆ حەرام، چونکە فرۆشتنی هەر كاڵایەك پێش وەرگرتنی، حەرامە. ئەنجومەنی باڵای فەتوا باسی لەوەشکردووە، ئاشكرایە مامەڵەی لەمشێوەیە فێڵێكن بۆ ریبا و سووندخواردن، لەبەرئەوەی ئەو كەسەی كاڵاكان دەكڕێ بە قەرز، بۆ ئەوەی نییە سوود لەو كاڵایانە وەربگرێ بۆ خۆی، بەڵكو تەنیا مەبەستی ئەوەیە پارە و زیادەی بێتە سەر. ئەنجوومەنەکە داوا لە هاوڵاتییان دەكات خۆیان لەو جۆرە مامەڵانە بپارێزن.

بیروڕا
02-09-2020

نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی 8 دیاریکرا

نرخی ئەمپێرێ كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی ئاب دیاریكرا. ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/9/2 لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان كۆبووەوە، بەپێی نرخی گازوایل نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری موەلیدە بە 33سی و سێ دینار بۆ مانگی ئاب دیاریكرا، بە تێكڕایی موەلیدە ئەهلییەكان لە نزیکەی 105 بۆ 120 کاتژمێر كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لە نێوان سێ هەزار و 500 دینار چوار هەزار دیناردا دەبێت. هەروەها سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ئەیلول، لە هەر كاتێكدا كارەبای نیشتمانی نەبوو، دەبێت موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكەن‌. هەر لە كۆبونەوەكەدا دووپاتكرایەوە، پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار (خاوەن موەلیدە) ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

هەواڵ
02-09-2020

نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ماکرۆن گەیشتە بەغدا

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە بەغدا و  بڕیارە  لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. دوای ئەوەی ماکرۆن بڕیاریدا سەردانی عێراق بکات، ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئەیلوولی 2020 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆدەبێتەوە.    کۆبوونەوەکە لەسەر داوای ئیمانوێل ماکرۆن بووە و دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەدەچێت، ماکرۆن چەند کاتژمێرێک لە عێراق دەمێنێتەوە. بابەتی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیکەی عێراقی پرسی سەروەریی خاکی عێراق دەبێت، کە چاوەڕێ دەکرێت گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەنێو خاکی عێراق و سنووربەزاندنی سوپای تورکیا بێت کە بەم دواییانە چەند جارێک بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە. بەپێی راگەیەنراوێکی کۆشکی کۆماری، یەکەم کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق دەبێت، دواتر چاوی بە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکەوێت.

هەواڵ
02-09-2020

نرخی دراو لە بازاڕەکاندا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/9/2 نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە مامەلەی پێوە دەکرێت. 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123 هەزار و 250 دینارە. 100 یۆرۆی ئەوروپی بە 144 هەزار دینارە. 100پاوەی بەریتانی بە 160 هەزار دینارە. 100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 17 هەزار دینارە. 100 هەزار تمەن بەرامبەر 5 هەزار 250 دینارە

هەواڵ
02-09-2020

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/9/2 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 45 دۆلار و 90 مامەڵەی پێوە کرا. نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 43 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا. لە ماوەی ڕابردوودا نەوتی خاوی برێنت و تەکساس نزمترین ئاستیان لە بازاڕەکانی جیھاندا تۆمارکرد کاتێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە خوار 20 دۆلار و خاوی تەکساسیش بە -39 فرۆشران.

هەواڵ
02-09-2020

ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ژمارە ٣٨ ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ٩ى ۲٠۲٠، کاتژمێر ١٠:٣٠ی پێشنیوەڕۆ بە شێوازی ڤیدیۆکۆنفرانس ئەنجام دەدرێت. جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کارنامەی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بابەتی دەستپێکی (ساڵی خوێندنی نوێی ٢٠٢٠ - ٢٠٢١) لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و خوێندنی باڵا و گفتوگۆکردنی ئەگەر و پێشنیارەکان.

1 2 ... 1059 1060 1061 ... 1143 1144