پۆلیسی ئەمەریکا رایگەیاند: "بەرپرسێکی پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکانیان لە عێراق و میسر دەستگیرکردووە، بە تۆمەتی پێدانی مادەی بێهۆشکەر و دەستدرێژی سێکسی لە عێراق و میسر و ئەمەریکا بۆ سه‌ر ژنانڕۆژنامەی نیۆرک تایمز رایگەیاندووه: "کەریم کورانی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ کە پۆستی لە به‌شی یارمەتییە مرۆییەکان و گەشەپێدان لە ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠١٨ دا هەبووە، کچانی بە ماددەی بێهۆشکه‌ر بێهۆش کردووەو دواتر دەستدرێژی سێکسی کردووه‌تە سەریان. بەپێی ئەو بەڵگانەی لە دادگای مانهاتن لە نیویۆرک پێی تۆمەتبار کراوە، کورانی تۆمەتبارە بە دەستدرێژی بە لایەنی کەمەوە بۆ سەر ٦ ژن لە ساڵی ٢٠١٦ دا. پۆلسی ئەمەریک ڕاگەیاندووه: "كورانی ڕۆژی چوارشەممە لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە نیوجێرسی دەستگیرکراوە.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٩٠) ١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتیەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە)هیچ هاوڵاتیەك لە کەرەنتینن نەماوە. ٢. پشکنین: (٤٦٩٨ پشکنینی نوێ)(١٥٣٤ هەولێر)، (٤٣٣ سلێمانی، ١٥٤ گەرمیان)، (٢٥٢٧ دهۆك)، (٥٠ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٦٠٩ تووشبووی نوێ)(٢٦٧ هەولێر)(٨٩ سلێمانی، ٢١ گەرمیان)(٢٠٤ دهۆك)(٢٨ هەڵەبجە)٤. چاکبوون: (٤٠٩ چاکبوون)(٢٢٨ هەولێر)(٢٧ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)(١٠٣ دهۆك)(٢٢ هەڵەبجە) ٥. مردن: (٢٣ مردن)(٩ هەولێر)(٤ سلێمانی، ١ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین)(٨ دهۆك)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٢٩٠٧٨ (١٢٩٨١٢ هەولێر، ٩٠١٧٧ سلێمانی، ١٠٥٩٩٦ دهۆك، ٣٠٩٣ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٠٥٣٥ (١٢٤٢٠ هەولێر، ١٢٢٩٧ سلێمانی، ٤٨٤٠ دهۆك، ٩٧٨ هەڵەبجە)چاکبوون ١٩٣٧٨ (٨٤٥٣ هەولێر، ٨٣٠٦ سلێمانی، ١٧٤٠ دهۆك، ٨٧٩ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٠٠٠٩ (٣٥٣٢ هەولێر، ٣٣٦٤ سلێمانی، ٣٠٣١ دهۆك، ٨٢ هەڵەبجە)مردن ١١٤٨ (٤٣٥ هەولێر، ٦٢٧ سلێمانی، ٦٩ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٣ی ئەیلول ٢٠٢٠
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وەڵامی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی دەداتەوە و دەڵێ" ڕێگه به‌خۆم نادەم له پێناو ڕازیكردنى هیچ كه‌سێك، یاداشتێكى پڕ له كه‌موكوڕى یاسایی و په‌یڕه‌ویى ئاڕاسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بکرێت و دواتر به نووسراو ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه و كه‌م و كوڕییه بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنرێته‌وه، و وا لێكبدرێته‌وه به‌ڕێزیان ئاگادارى ده‌قه‌كانى په‌یڕه‌وى ناوخۆ نین". عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، بە نووسراوێک داوای پرساندنی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کردبوو، بەڵام داواکارییەکەی رەتکرایەوە و دواتر لە فەیسبووک نووسیبووی" سەرۆکی پەرلەمان داوای لێکردووە بەڵگە بۆ ئەوە بهێنێتەوە کە حکومەت 21٪ی مووچەی فەرمانبەرانی بڕیوە". دەقی وەڵامەکەی ڕێواز فایەق بۆ عەبدولستار مەجید ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له نووسینگه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به چه‌واشه‌كاریه‌كانی په‌رله‌مانتار (عه‌بدولستار مه‌جید) له هه‌ندێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و سۆشیال میدیا، گوایه سه‌رۆكى په‌رله‌مان داوای لێكردوه سه‌باره‌ت به لێبڕینی 21%ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ڵگه بهێنێته‌وه، ده‌مانه‌وێ به‌ڕای گشتی ڕابگه‌یه‌نین كه :- 1/به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌نووسراوێك وه‌ڵامی ناوبراوی سه‌باره‌ت به یاداشتی پرساندنی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی و ئابوری داوه‌ته‌وه، كه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، جگه له‌وه ته‌نانه‌ت به ته‌له‌فۆنیش قسه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار (عه‌بدولستار مه‌جید) نه‌كردوه، شێوازی كاری ئێمه فه‌رمییه و به‌نووسراوه. 2/ناوه‌ڕۆكی نووسراوی ئاماژه پێدراوی سه‌رۆكی په‌رله‌مان پاڵپشت بووه به‌مادده‌كانی (68، 69، 70/ یه‌كه‌م، 74/چواره‌م و پێنجه‌م)ی په‌یڕه‌وی ناخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان هیچ شتێكی به ئیجتیهادی كه‌سی و ڕای خۆی ئاڕاسته‌ی نه‌كردوه. 3/ به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مان ڕێگه به‌خۆى نادات له پێناو ڕازیكردنى هیچ كه‌سێك، یاداشتێكى پڕ له كه‌موكوڕى یاسایی و په‌یڕه‌ویى ئاڕاسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بكات و دواتر به نووسراو ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌و كه‌م و كوڕییه بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنرێته‌وه، و وا لێكبدرێته‌وه به‌ڕێزیان ئاگادارى ده‌قه‌كانى په‌یڕه‌وى ناوخۆ نین، بۆیه هه‌رچى پێویست بێت له په‌رله‌مان چاكده‌كرێته‌وه. 4/ له‌جیاتی ئه‌م ئیستفزازه‌ی خه‌ڵك و تاوانباركردن و په‌لامار و چه‌واشه‌كارییه، باشتره به‌ڕێزیان جارێكی دیكه له سیاقی په‌یڕه‌وی ناوخۆدا یاداشته‌كه‌ی ئاماده بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ئه‌ركه په‌یڕه‌وییه‌كانی خۆی جێبه‌جێبكات.
هێزەی دەریاییەکانی مەکسیک دەستیان بەسەر بەلەمێکدا گرت، کە دوو تۆن و 900 کیلۆگرام کۆکاینی بارکردبوو، بەلەمەکە لە ناوچەی ئاوی ماهاهوالی کوینتانا دەستی بەسەر داگیرا . بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی هێزەکانی دەریای مەکسیک بڵاویکردۆتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی و زەمینیدا کە بە فڕۆکە و بەلەمی بچووک کراوە، توانیویانە دەست بەسەر کەشتییەکەدا بگرن و تێیدا ژمارەیەک پاکەتی کۆکاین دەستی بەسەرداگیراوە کە دوو تۆن و 960 کیلۆگرامە. هەرچەندە سەرنشینانی سەر بەلەمەکە هەوڵێکی زۆریانداوە خۆیان لە دەست هێزە ئەمنیەکان دەربازبکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و لە ئەنجامدا خۆشیان و بارەکەشیان دەستبەسەرکران.
سنەتەری نیشتیمانی ئەمریکی بۆ کۆنترۆڵکردن و ڕێگرتن لە نەخۆشییە گوازراوەکان، داوای لە دەسەڵاتدارانی سەرجەم ویلایەتەکانی ئەمریکا کردووە ئامادەکاری بکەن بۆ وەرگرتن و دابەشکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا. میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد، کە ئەو سەنتەرە فەرمییە پزیكشییەی ئەمریکا بە نووسراو هەر ٥٠ ویلایەتەکەی ئەمریکا و چەند شارێکی تری گەورەی ئەمریکای ئاگادارکردووەتەوە، کە ڤاکسینی ئەمریکی پێش وادەی خۆی بەرهەم دێت، بۆیە دەبێت ئامادەکاری تەواو بکەن بۆ چۆنێتی دابەشکردنی ڤاکسین لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، کە هاوکاتە لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا. بەشی یەکەمی ئەو ڤاکسینانەی دەگاتە ویلایەتەکانیش، دەبێت بەسەر کارمەندانی تەندروستی و ئەو کەسانەدا دابەش بکرێت کە لە هەموو کەس زیاتر مەترسی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە لەسەرە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاند، كە ئامێری كنە و پشكنینی شوێنەواری پێ بووەئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ٣ی ئه‌یلول، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین له ڕاگەیەندراوێكدا ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكیان راگه‌یاندووه‌و له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن: "ئه‌مڕۆ هێزەکانمان لە بنکەی ئاسایشی هەڵشۆ کەسێکیان دەستگیركردووه، ئامێرێكی پێشکەوتووی کنەو پشکنینی شوێنەواری پێ بووه" تۆڕی میدیایی باڵكێش بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به محمد فازڵ، وته‌بێژی ئاسایشی ڕاپه‌ڕینه‌وه كرد، وتی: "ته‌نها جه‌ختی له زانیارییه‌كانی ناو ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یان كرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، هه‌موو زانیارییه‌كمان له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا خستووه‌ته‌ڕوو" له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین ئاماژه به‌وه‌ش كراوه :"كه تۆمەتبارەکە دانیشتووی شارۆچكه‌ی سۆرانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره و بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە بەپێی ماددەی (٦٣)ی شوێنەوار و لێکۆڵینەوە له‌گه‌ڵیدا بەردەوامە"
وەزارەتى نەوتى عێراق ڕەتیده‌كاته‌وه، حکومەتی ناوەندی داوای بەخشین و لێخۆشبوونی کردبێت لە ڕێککەوتنەکەى ئۆپیک پڵەس لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمێنانی نەوت، عێراق عاسم جیهاد، وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووه، وەزارەتى نەوت ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە باس له هەوڵى وڵاتەکەی ده‌كه‌ن بۆ لێخۆشبوو‌ن لە ڕێککەوتنە نەوتییەکەى ئۆپیک و ڕایگه‌یاندووه: "عێراق پابەندی ڕێککەوتنامەکەى ڕێکخراوى ئۆپیک دەبێت بۆ کەمکردنەوەى هەناردەکردنى نەوت.. وتیشى، ئەو هەواڵانە راست نیین و هیچ بنەمایەکیان نییە و بە پێچەوانەى ئەوەى بڵاوکراوەتەوە عێراق بە تەواوەتى پابەند دەبێت بەو ڕێککەوتنەوە. به‌یاننامه‌كه‌ی وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق لە کاتێکدایە، دوێنێ ئاژانسی ڕۆیته‌رز، لە زاری ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، بڵاویکردووەته‌وه، کە لە سێ مانگی داهاتووی ئەمساڵیش پابەند دەبن بە ڕێککەوتننامەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک.
جێگری پارێزگاری هەولێر دەڵێ" پرۆژەی بێدەنگكردنی موەلیدە ئەهلییەكان بەردەوامە و تاوەكو كۆتایی ئەم مانگەش مۆڵەت لەبەردەم خاوەن موەلیدەکاندا هەیە". هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە تۆری میدیایی باڵکێشی راگەیاند، هەرچەندە پڕۆژەی بێدەنگكردنی موەلیدە ئەهلییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر بۆ چەند مانگێك دواكەوتووە، بەڵام پرۆژەکە رانەگیراوە و تا كۆتایی ئەم مانگە چاوەڕێ دەكەین، لە یەکی ئۆکتۆبەر هەر کەسێک مۆلیدەكەی بێدەنگ نەکردبێ، مۆڵەتەكەی لێ وەردەگرینەوە". جێگری پارێزگاری هەولێر وتیشی" وەک كارئاسانییەک بۆ خاوەن موەلیدەكان بڕیاریانداوە لە جیاتی بێدەنگكردنی مۆلیدەكە، دەتوانن ژوورێكی گەورە دروست بكەن مۆلیدەكەی تێدا دابنێن". لە سنووری پارێزگای هەولێر نزیكەی 1100 موەلیدەی ئەهلی هەن.
کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مڕ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت". بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هه‌رێم، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٣ پلە و نزمترین ٢٧ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤١ بە ٢٦ و له دهۆک ٤١ بە ٢٦ و له کەرکوک ٤٥ بە ٣٠ پلە دەبێت. سبەینێ، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٢ پلە و نزمترین ٢٧ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤٠ بە ٢٥ پلە، دهۆک ٤٠ بە ٢٦ کەرکوکیش ٤٣ بە ٢٩ پلە دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/9/3 نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی ھەرێم بەمشێوەیە خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت: نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 280 هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 316 هەزاردینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 360 هەزار دینارە.
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی قەرزی پێشینە و (غەرامە)ی پێشینەی سندوقی نیشتەجێكردنه‌وه چەند ڕێنماییەكی نوێی دەركرد. وەزارەتی دارایی له ڕێنماییه‌كانیدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌روو، كه بە ڕێژەی ١٥% لێخۆشبوو‌ن بۆ هاوڵاتیان دەكرێت لە قەرزی پێشینەو ( غەرامە)ی پێشینەی سندوقی نیشتەجێكردن، بەمەرجێك هەموو قەرزە كەڵەكە بووەكان بە یەك گوژمە تا ڕۆژی ٢٠٢٠/١١/١ بگەرێندرێتەوە، لەگەڵ درێژكردنەوەی ماوەی كۆی قەرزەكانی هاتوو تا هەمان رێكەوت. له وه‌ڵامی پرسیارێكی تۆڕی میدیایی باڵكێش دا، له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی به باڵكێشی وت: "ئه‌و پرسیاره له سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن، ئه‌وان ده‌زانن، واده‌كه درێژ ده‌كرێته‌وه یان ناكرێته‌وه"
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/9/3 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 44 دۆلار و 35 مامەڵەی پێوە کرا. نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 41 دۆلار و 50 مامەڵەی پێوە کرا. لە ماوەی ڕابردوودا نەوتی خاوی برێنت و تەکساس نزمترین ئاستیان لە بازاڕەکانی جیھاندا تۆمارکرد کاتێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە خوار 20 دۆلار و خاوی تەکساسیش بە -39 فرۆشران.