فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا برادۆست بۆردومان دەكەن و بەهۆیەوە ئاگر لە دارستان و پوش و پاوانی بەشێك لە چیاكانی سنوورەكە كەوتووه‌تەوە. شەوی ڕابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا دەڤەری برادۆستیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆردومان كرد و گەروە زینیان بۆردوومان كردووە، كە شوێن و ناوچەی كۆچەرییەكانەو بەهۆی بۆردومانەكەشەوە ئەوەی زانراوە ئاگر لە دارستان و پوش و پاوانی بەشێك لە چیاكانی سنوورەكە كەوتووه‌تەوە.
دوو وڵاتی ئەوروپی ڕێككەوتوون لەسەر دیپۆركردنەوەی هاوڵاتیانی كورد بۆ هەرێمی كوردستان و دوێنێش یەكەم قۆناغیان گەیشتنەوە هەولێر. لەیەكەم هەڵمەتی هاوبەشی نێوان ئەڵمانیاو فەرەنسا دیپۆركردنەوەی هاوڵاتیانی كورد دەستی پێكردو دوێنێش یەكەم قۆناغی هاوڵاتیان كە لە (51) كەس پێكهاتبوون گەیشتنەوە شاری هەولێر. بەپێی زانیارییەكان هەریەكێك لەم هاوڵاتیانە بڕێك پارەیان وەرگرتووە لەبەرامبەر دیپۆرتكردنەوەیان و زۆرێك لەو هاوڵاتیانەش كه ڕەوانەی هەولێر كراونەتەوە لە پشكنینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەرنەچوون، واتە ڤایرۆسەكەیان هەبووە، بۆیە بڕێك پارەیان پێدراوەو ڕەوانەی هەولێر كراونەتەوە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەچوارچێوەی "هەڵمەتی بەرزترین سزاکان" کە دامەزراوەکانی تاران دەکاتە ئامانج، سزای بەسەر 14 کەس و دامەزراوەدا سەپاند کە لەبواری وزەدا کار لەگەڵ ئێران‌دا دەکەن.وەزارەتی دارایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو کەس و لایەنانەی کە خراونەتە لیستی سزاکان لە بوارەکانی وزەدا، هاوکاریی ئێران دەکەن و ئاساکارییان بۆ گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی ئەو وڵاتە لە دەرەوە کردووە.له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ئه‌وه‌ش هاتووه، لەو دامەزراوە و کەسایەتییانەی کە خراونەتە لیستی سزاکان، پێکهاتوون لە سێ کۆمپانیا لە وڵاتی ئیمارات و شەش کۆمپانیا لە هۆنگ کۆنگ و دوو کۆمپانیا لە ئێران و هاوڵاتییەکی چین و ئێران نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2018، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە رێککەوتنامەی ئەتۆمی ساڵی 2015 لەگەڵ ئێران کشایەوە و دووبارە سزاکانی بەسەر وڵاتەکەدا سەپاندەوەو بەهۆیەوە جارێکی دیکە پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات گه‌یشته خراپترین ئاست.
ئه‌و كوردانه‌ی دانیشتووی قه‌زای خورماتوو، كه له ڕووداوه‌كانی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 ماڵ و خاڵیان سوتینراو زه‌ره‌رمه‌ندبوون، تا ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه. قه‌ره‌بوو نه‌كردنه‌وه‌ی كورده زیان لێكه‌وتووه‌كان له‌كاتێكدایه، لایه‌نه توركمانییه‌كانی خورماتوو بڕی 15 ملیار دیناریان له سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق وه‌رگرتووه، تا به‌سه‌ر خێزانه توركمانه شیعه‌كانی خورماتو و گوندی به‌شیری باشووری كه‌ركوكدا، دابه‌شی بكه‌ن مه‌لا كه‌ریم شكور، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتی. به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین، قه‌ره‌بوو بۆ خێزانه كورده‌كان وه‌ربگرین، به‌ڵام تائێستا شتێكی ئه‌وتۆمان پێ نه‌كراوه" له ڕۆژی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ری سالی 2017، ماڵ و حاڵی ده‌یان خێزانی كوردی دانیشتوووی خورماتوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی توركمانی و توركمانه شیعه‌كانه‌وه سوتێنران و تاڵان كران
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەوامی فەرمانبەرانی حکومەت لە رۆژی یەکشەممەوە تاوەکو پێنجشەممە لە کاتژمێر 08:00ـی بەیانی تاوەکو 03:00ـی دوای نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت و لەکاتی دەوامیش دەبێت پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکان. ڕاگەیاندراوێک لە گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستە گشت فەرمانبەرانی حکومەت پابەندبن بە دەوامیی فەرمی لە یەکشەممەوە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر (٨:٠٠) بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ. لە کاتی دەوامیشدا پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا. به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له پێناو باشتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و راپەڕاندنی كاره‌كانیان له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و گەیاندنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و ئاماژە بە ھەردوو بریاری ژمارە (١)ی ئەنجومەنی وەزیران لە ١٥/ ٧/ ٢٠١٩ و بڕیاری (٥٢) لە ٥/ ٥/ ٢٠٢٠. جەخت دەکەینەوە لە سەر پابەندبوونی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بە خزمەتی گشتی ڕاسپێردراون و گشت کارمەندانی حکومەت لە وەزیر و سەرۆک دەستەکان و خاوەن وەزیفە باڵاکان و ئەوانەی ئەو پلەشیان هەیە و کارمەندانی ڕاژەی شارستانی و هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەرکەکانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن و پابەندبن بە دەوامی فەرميی وەزارەت و دامەزراوەکانیان، لەدەستپێکی دەوامی فەرمی لە ڕۆژانی یەکشەمەوە تا کۆتایی دەوام لە ڕۆژانی پێنجشەمە، لە کاتژمێر (٨:٠٠)بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ. هەروەها پێویسته له كاتی ده‌وامدا، فه‌رمانبه‌ران پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا. د. جوتیار عادلگوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان٢٠٢٠/٩/٣
مه‌كۆی كفری بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، پۆستى سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان به به‌ركه‌وته‌ى حزبه‌كه‌یان ده‌زانێت و داوا ده‌كات یه‌كێتى ڕاده‌ستیان بكات مه‌كۆی كفری بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تیایدا ئاماژه به‌وه دراوه، كه به‌پێی ڕێككه‌وتنى یه‌كێتى و گۆڕان، دەبوو چوار ساڵ ئیدارەی گەرمیان بەرکەوتەی بزووتنەوەی گۆڕان بێت، لەگەڵ جێگرێک و چەند پۆستێکی تر، بەڵام یەکێتی پابەندی رێکەوتنەكه نه‌بووه. له‌وباره‌یه‌وه ڕۆڤان سه‌روه‌ت، سكرتێری مه‌كۆی كفری بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به تۆری میدیایی باڵكێشی وت: "به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش كه له‌نێوان گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانیدا هه‌یه بۆ دابه‌ش كردنی پۆسته‌كان له سنوری پارێزگاكان و ئیداره خۆجێییه‌كان، پۆستی ئیداره‌ی گه‌رمیان و پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان و چه‌ند پۆستێكی تریش له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌رین پشكی ئێمه‌یه، به‌ڵام تائیستا یه‌كێتی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌و له‌م ماوه‌یه‌شدا سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا دوو كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا بۆ ئه‌كتیڤ كردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی نێوانیان، به‌ڵام تائیستا هیچ به‌ره‌و پێشچوونێكمان به‌دی نه‌كردووه" له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا سه‌ركردایه‌تی گۆڕان ئاگاداری ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی ئێوه‌یه‌و هه‌ڵوێستی فه‌رمی گۆرانه، وتی: "به‌ڵێ ئێمه ئۆرگانێكی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانین و به‌رپرسی مه‌كۆكه‌شمان ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆرانه و ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه هه‌لوێستی فه‌رمی گۆرانه" ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچی ئێستا داواى پۆسته‌كه ده‌كه‌ن و پێشتر داواتان نه‌كردووه، وتی: "پێشتریش داوامان كردووه، به‌ڵام یه‌كێتى ڕاده‌ستى نه‌كردووین و ئێستاش كه سه‌رپه‌رشتیاری پێشووتری ئیداره‌كه خانه‌نشین بووه، یه‌كێتی كادیرێكی خۆی كردووه به سه‌رپه‌رشتیاری ئیدراه‌ی گه‌رمیان به وه‌كاله‌ت".
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان شوێنگرەوەیەک بۆ سۆران عومەر، پەرلەمانتاری دەستلەکارکێشاوەی فراکسیۆنەکەی دیاری بکات. ڕووپاک ئەحمەد، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، بە گوێرەی پەیڕەو، ئەو کاندیدەی ڕیزبەندی حەوتەمینی بەدەستهێناوە لەجێی سۆران عومەر دەبێتە پەرلەمانتار و سوێندی یاسایی دەخوات. بەپێی زانیارییەكانی (باڵکێش) ئەنجوومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی لە كۆبوونەوەی خۆیدا بە فەرمی عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سلێمانی، بەشوێنگرەوەی سۆران عومەر لە پەرلەمانی كوردستان دەست نیشانكردووە. لە كۆبوونەوەی 7ی تەمموزی پەڕلەمانی كوردستاندا لەكۆی ٨٩ ئەندامی بەشداربوو، بە ٥٥ دەنگ دەست لەكاركێشانەوەی سۆران عومەر پەسەندكرا.
لە گوندی كیلكی سەر بە شاره‌دێی باتێلی سنوری پارێزگای دهۆك، پێشمەرگەیەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 3ی ئه‌یلولی ٢٠٢٠، لە گوندی كیلكی سەر بە ناحیەی باتێل لە سنوری پارێزگای دهۆك، پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوی (مراد حەسۆ محەمەد میسارەشی) به فیشه‌كێك كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا". تاوه‌كو ئێستا هۆكاری خۆكوشتنه‌كه دیار نییه. زانیاری زیاتر....
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزه‌زانی هەرێم، گەرمترین ناوچەکانی ئەمڕۆ پێنج شەممەی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوکردەوە، کەرکوک و خوارماتوو و خانەقین پلەی گەرمایان ٤٥ پلە بووە.
لە گوندێکی سەرپێڵی زەهاوی سه‌ر به پارێزگای کرماشان، کوڕێکی گەنج، خوشکە مێردمنداڵەکەی خۆی بە تاپڕ کوشت. محەممەد رەزا ئاموویی، جێگری فەرماندەی پۆلیسی کرماشان، هەواڵەکەی بۆ میدیاکانی ئێران پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت: "ڕووداوەکە لە گوندی قەڵاشاینی سەر بە شاری سەرپێڵی زەهاو ڕوویداوەو بکوژەکە تەمەنی ٣٣ ساڵە و خوشکەکەشی ١٦ ساڵ بووە، بەڵام کاتی ڕووداوەکەی باس نەکردووە. محەممە ڕەزا ئاموویی وتوویه‌تی: لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا بە پۆلیس وتراوه، کوڕەکە لە کاتی خاوێنکردنەوەی چەک دا گوله‌ی لە دەست دەرچووەو کوشتنی بە ئەنقەست نەبووە. بەڵام دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کوشتنەکە بە مەبەست بووە. جێگری فەرماندەی پۆلیسی کرماشان راشیگەیاندووه: "بکوژه‌كه دانیناوه بە تاوانەکەیدا و هۆکاری کوشتنی خوشکەکەشی بۆ کێشەیەکی خێزانی گەڕاندووەتەوە". بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ئیسنا، کوشتن لەسەر نامووس٢٠٪ی هەموو کوشتنەکان لە ئێران پێکدێنێت. هەروەها ٥٠٪ی کوشتنەکانی نێو خێزان پەیوەندی بە "شەڕەف و نامووس"ەوە هەیە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ١٤٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ٩٣٤ چاکبوونەوە و ٥١ گیان لەدەستدان تۆمارکراوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند: "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ١٤٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش هەزار و ٥٥٤ حاڵەتیان لە بەغدایە". ئەوەشی خستووه‌ته‌ڕوو: "دوو هەزار و ٩٣٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٩٠٦حاڵەتیان لە بەغدایە، ئەوەش دوای ئەوە دێت، ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون ڕوویان لە زیادبوون کردووه. ئاماژە بەوەش كراوە، ٥١ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە. بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٢٤٢ هەزار و ٢٨٤ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش حەوت هەزار و ٢٧٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٨٧ هەزار و ٧٥٧ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، تەرمی مێرمنداڵێکیان لایە کە بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستداوە و داوا لە کەس و کاریشی دەکات پەیوەندییان پێوە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی. مێرمنداڵەکە هیچ بەڵگەنامە و ناسنامەیەکی پێ نییە و پۆلیس نەیتوانیوە ناسمانەکەی ئاشکرا بکات. ئاگادارییه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست له‌بونی ته‌رمی مێردمنداڵێك (له‌ڕه‌گه‌زی نێر) له‌پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ 2020/9/3، له‌ڕوداوێكی هاتوچۆدا گیانیله‌ده‌ستداوه‌و هیچ ناسنامه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هه‌ڵنه‌گرتووه. تكایه هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌هێڵه گه‌رمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه بكات به‌ژماره‌كانی 104 و 105. كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ ئوتۆمبێلێك له‌جۆری پرادۆ له‌نزیك زانكۆی ئیشك له‌شاری سلێمانی له‌مێردمنداڵێكی داوه كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 15-16 ساڵ ده‌بێت‌و له‌ئه‌نجامدا گیانیله‌ده‌ستداوه. دوای گه‌یشتنی مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو تیمه فریاگوزارییه‌كانی دیكه، كه‌شف‌و هێڵكاریی بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه ئه‌نجامدراو شۆفێری ئۆتومبیله‌كه به‌بریاری به‌ڕێز دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه. له‌ئێستادا ته‌رمی مێردمنداڵه‌كه له‌پزیشكی دادوه‌ری سلێمانییه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ ناسنامه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هه‌ڵنه‌گرتووه، نه‌توانراوه بناسرێته‌وه‌و كه‌سوكاری ئاگادار بكرێته‌وه، بۆیه داوا له‌هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین كه هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌هێڵه گه‌رمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه بكات به‌ژماره‌كانی 104 و 105. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان