حکومەتی ئەفغانستان و بزووتنەوەی تاڵیبان، لە دەوحەی پایتەختی بەحرەین بە نێوەندگیری ئەمریکا، دەستیان بە دانوستاندن کردەوە. ئەو گفتوگۆیانە بەشێکن لە رێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان کە لە 29ـی شوباتی رابردوو لە دەوحە ئیمزاکرا، کە مەبەست لێی کۆتاییهێنان بە شەڕ و کشاندنەوەی سەربازەکانی ئەمریکا بوو لەو وڵاتە. بە پێی رێککەوتنەکە ئەمریکا سەربازەکانی لە ئەفغانستان بە چەند قۆناغێک دەکشێنێتەوە بەو مەرجەی تاڵیبان هێرشەکانی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ئەفغانستان رابگرێت و دەست بە گفتوگۆی ئاشتیانە بکات لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستاندا.
به‌های بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهان، بە 39 دۆلار و 83 سەنتە و بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 37 دۆلار و 33 سەنت دەفرۆشرێت. به‌های نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 10% و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی 13% بەرزبووەتەوە. نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار خوار سفرەوە دابەزی. لە مانگی ئازاریشدا، به‌های نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی 2002 تۆمارکرد، بە جۆرێک بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
دوای زیاتر لە 20 کاتژمێر، ئەو ئاگرەکەی لە بەندەرەکەی بەیروت کەوتبووەوە لەلایەن بەرگری شارستانی ئەو شارەوە کۆنترۆڵکرا. رۆژی پێنجشەممە 2020/09/10 ئاگر لە کۆگاکانی لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە بەندەری بەیروت کەوتەوە و بەهۆیەوە دەیان هەزار بەستە خۆراک و 500 هەزار لیتر رۆنی خواردن و هەزاران تایەی ئۆتۆمبێل سووتان. لەدوای زیاتر 20 کاتژمێر لە کەوتنەوەی ئاگرەکە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بە هاوکاریی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و بەشێک لە سوپای لوبنان توانییان کۆنترۆڵی بکەن.
زۆرن ئەوانەی بەدەست قژهەڵوەرین و لاوازیی قژیانەوە نیگەران بوون، بۆیە دەکرێت بەر لەوەی پەنا بۆ چاندنەوە یان دەرمانی کیمیایی ببەی، دەکرێ بە خواردنی بەرهەم و میوەی سروشتی تاڵەکانی قژت بەهێز بکەیتەوە و خۆت ڕزگاربکەیت لە قژهەڵوەرین. ئەو میوە و خواردنانەی کە بۆ قژ بەسوودن. هێلکە هێلکە یەکێکە لە بەرهەمە ئاژەڵیە بەسوودەکان لەرووی خۆراکییەوە و گرنگە هەفتانە چەند جارێک بخورێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی و ئەی و بی شەش، ترشی فۆلیک و فۆسفۆر و ئاسن، یارمەتی گەشەکردنی قژ دەدات و بەهێزی دەکات. پاقلەمەنی سەرەڕای ئەوەی کە خواردنی پاقلەمەنی مرۆڤ دەپارێزێت لە جەڵتەی دڵ ئەویش لەبەر دژە ئەکسیدە و هێز بە جەستەش دەدات، چارەسەرێکی باشیشە بۆ دڵ و شەکرە و پەستانی خوێن و کەمکرنەوەی چەوری (کولسترۆل) و رێگیری لە شێرپەنجە دەکات و پیربوونیش دوادەخات. پاقلەمەنی ماددەی ئاسن و پرۆتینێکی زۆری تێدایە و ڕێگری لە قژهەڵوەرینیش دەکات، بۆیە پێویستە لانیکەم هەفتانە بخورێت. تەماتە تەماتە دەوڵەمەندە بە فیتامین (B1)، (B3)، (B5)، (B6)، (B7)، فیتامین سی ، ماددەی ئاسن، پۆتاسیۆم، ماگنێسیۆم، کرۆمیۆم، فۆسفۆر لەگەڵ زینک و چەندەها مینیراڵی کەی بەسوود. بەخواردنەوەی شەربەتی تەماتە قژت بەهێز و تەندروست دەبێت و هەروەها رووکەشێکی جوانی دەبێت. سپێناخ یەکێکە لەو سەوزانەی کە گرنگییەکی زۆری بۆ تەندروستی ھەیە، بەپێی توێژینەوەکان، رۆژانە خواردنی ژەمێک سپێناخ، ھاوکار دەبێت لەزیادکردنی توانای مێشک ، ھەروەھا مرۆڤ دەپارێزێت لەتووشبون بە نەخۆشی زەھایمەر. توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە، گەڵای سپێناخ دەبێتە ھۆی دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش، ھەروەھا سپێناخ بە سەرچاوەیەکی باشی ئاسن دادەنرێت، ئەمەش زۆر یارمەتی دەرە بۆ ئەوکەسانەی کە توشی کەمخوێنی دەبن ، ھەروەھا جۆرە مادەیەکی تێدایە کە مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە دەپارێزێت و ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا کەم دەکاتەوە. سپێناخ بە ڤیتامین A و C دەوڵەمەندە و یارمەتیدەرێکی زۆرباشیشە بۆ بەهێزبوونی قژ.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دوای سه‌ردانیكردنی مه‌زاری جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆمار و سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به‌ره‌و هاوینه‌هه‌واری مێرگه‌پان به‌ڕیكه‌وت و دوای خوانی نیوه‌رۆ، كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ستپێكرد. له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مێرگه‌پانی مسته‌فا مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌فدی هه‌ر یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و لایه‌نانه به‌شداربوون. دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی و به‌رپرسی یه‌كه ئیدارییه‌كانی سلێمانی و سه‌ردانیكردنی مه‌زاری جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆمار و سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، مسته‌فا كازمی، بۆ خوانی نیوه‌رۆ سه‌ردانی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراقی كرد و له‌ئێستادا له هاوینه‌هه‌واری مێرگه‌پان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی سلێمانی له كۆبوونه‌وه‌دایه و هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخیش ده‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا ده‌ڵێت، "پەیوەندیم لەگەڵ پوتین، سەرۆکی ڕوسیا زۆر باشه و ئه‌و منی بە دڵە و منیش ئەوم بە دڵە و ئەوەش، شتێکی خراپ نییە." دۆناڵد ترەمپ، لە وەڵامی ئەوانه‌ی ڕەخنەی لێدەگرن، لەسەرپه‌یوه‌ندییه‌كانی لەگەڵ لە ڤلادمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا و کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور ده‌ڵێت، "ڕەخنەکانیان جێی بایەخ نین." ڕاشیگه‌یاندووه، "كه به ڤلادیمێر سەرسامە و ئه‌ویش پێی سەرسامه و به شتێكی خراپیشی نازانێت." ده‌شڵت، "خەڵکی دەڵێن من لەگەڵ کیم جۆنگ ئون ڕێکم و ئه‌وه به مەترسیدار ده‌زانن. نا، ئەوە باشە و من هەوڵدەدەم ڕازیی بکەم و شەڕ دەستپێنەکات." ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزی ئه‌مریكی، له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای ده‌كات، كه ترەمپ، یەکەم سەرۆکی ئەمریکایە له مێژوودا، کە بەمجۆرە بە ئاشکرا و بە ڕاشکاوی سەرسامبوونی خۆی بە هاوتا روسیەکەی دەربڕیبێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 11ی ئه‌یلوول، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه و کێشەكانی هه‌ولێر و به‌غدا و دۆسیەی ئاسایش و هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقیان تاووتوێ كرد. نوسینگەی ڕاگەیاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عئیراقی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاندووه، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەباره‌ی دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان هه‌ردوولا و جەخت لەسه‌ر گرنگی یەکخستنی ڕیزەکان و هەڵوێستەکان لە ڕووبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەکان كراوه‌ته‌وه." ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، "كه هەردوولا ده‌ستووریان به سه‌نگی مه‌حه‌ك زانیوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گەیشتن بە باشترین ڕێککەوتن کە خزمەتی گەلی عێراق و پێکهاتەکانی بکات." سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 11ی ئه‌یلوول، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه، دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌ره‌و شاری سلێمانی به‌ڕێكه‌وت و له‌ئێستادا كۆبوونه‌وه‌كانی له شاری سلێمانی ده‌ستپێكردووه و و بڕیاره دوا نیوه‌ڕۆش سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ بكات.
كه‌مێك پێش ئێستا مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گه‌یشته سلێمانی و له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی سلێمانی و به‌رپرسی یه‌كه ئیدارییه‌كانی پارێزگاكه‌وه پێشوازی لێكرا دوای پشوودانیكی كورت له به‌شی vip میوانخانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، به‌ره‌و شوێنی كۆبوونه‌وه‌كانی به‌ڕێكه‌وت. مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له‌گه‌ڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پارێزگاكه کۆدەبێتەوە و دواتر لەگەڵ هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و پاشان ده‌چێته سه‌ر مه‌زاری جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆمار و سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بۆ خوانی نیوه‌ڕۆش ده‌چێته مێرگەپان، بۆ لای به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق. بڕیاره مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ وەفدێکی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتی و عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی و عیرفان عەبدولعەزیز، ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی و وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیشدا کۆببێتەوە. دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كانی له شاری سلێمانی، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەش بکات و لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسی یه‌كه ئیدارییه‌كانی پارێزگاکە کۆده‌بێتەوە و دواتر سه‌ردانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ده‌كات، به‌لام تائێستا دیار نییه، مسته‌فا كازمی، كاتی مانه‌وه‌كه‌ی درێژ ده‌كاته‌وه و سه‌ردانی شوێنی تر ده‌كات یان نا. دوێنی پێنج شه‌ممه، 10ی ئه‌یلوولی 2020، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كۆبووه‌وه، پاشان سه‌ردانی پارێزگای دهۆكی كرد و دوای دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌نفالی بارزانییه‌كان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌مپی قادیای ئاواره‌كانی شنگال، سه‌ردانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیلی كرد، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و كه‌مێك پێش ئێستاش گه‌یشته شاری سلێمانی.
كه‌مێك پێش ئێستا مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی سلێمانی و به‌رپرسی یه‌كه ئیدارییه‌كانی سلێمانییه‌وه پێشوازی لێكرا. ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 11ی ئه‌یلوولی 2020، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گه‌یشته شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی سلێمانی و به‌رپرسی یه‌كه ئیدارییه‌كانی سلێمانییه‌وه پێشوازی لێكرا و بریاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حیزبی و حكومی پارێزگاكه‌دا كۆببێته‌وه. مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌كات، دواتریش سه‌ردانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ده‌كات و له‌گه‌ڵ یه‌كه كارگێڕییه‌كانی ده‌روازه‌كه‌دا كۆده‌بێته‌وه. دوێنی پێنج شه‌ممه، 10ی ئه‌یلوولی 2020، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كۆبووه‌وه، پاشان سه‌ردانی پارێزگای دهۆكی كرد و دوای دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌نفالی بارزانییه‌كان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌مپی قادیای ئاواره‌كانی شنگال، سه‌ردانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیلی كرد، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و كه‌مێك پێش ئێستاش گه‌یشته شاری سلێمانی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی هه‌رێمی كورستان ساماڵ دەبێت." بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ هه‌ینی، 11ی ئه‌یلوولی 2020، لە هەولێر پلەى گەرما 41 پلە و له سلێمانى 38 پله و له دهۆک 40 پله و له کەرکوک 44 پلە دەبێت. سبەینێ، لە هەولێر 42 پلە و له سلێمانى 39 پله و له دهۆک 41 پله و له کەرکوکیش 45 پلە دەبێت.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، گەیشتە لای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان ده‌ستیپێكرد. مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دایه. به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی میدیایی باڵكێش، ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و مسته‌فا كازمی، پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه و پێكه‌وه گفتوگۆ له‌باره‌ی كۆی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه پرسی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدایه و هه‌ردوولا مه‌به‌ستیانه ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانیان باشتر بكه‌ن. دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، مسته‌فا كازمی به‌ره و سلێمانی به‌ڕیده‌كه‌وێت و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی حزبی و حكومی ئه‌نجامده‌دات و دواتر بڕیاره سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه بكات. دوێنێ پێنج شه‌ممه، 10ی ئه‌یلوولی 2020، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كۆبووه‌وه و دواتر سه‌ردانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل و كه‌مپی ئاواره‌كانی شنگالی كرد
ئەمڕۆ هەینی، 11ی ئەیلوولی 2020، به‌های زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18، به 288 ھەزار دیناره، یەک مسقاڵ زێڕی عەیار21، بە 345 ھەزار دینار، یەک مسقاڵ زێڕی عەیار24، بە 384 ھەزار دینارە. به‌های زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و یەکەمجارە بەم شێوەیەی ئێستا بەرزببێتەوە.