دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەر(نەڤید ئەفکاری)، پاڵەوانی زۆرانبازیی وڵاتەکەدا جێبەجێکرد. ئەمڕۆ شەممە، 12ی ئه‌یلوول، (نه‌ڤید ئه‌فكاری)، پاڵه‌وانی زۆرانبازیی ئێران، به بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران له‌سێداره‌درا. له دانیشتنه‌كانی دادگایی كردنی ئه‌فكاری دا، دادگای باڵای ئێران، 20 تۆمەتی ئاراستە کردبوو، لەوانە، بەشداریکردن لە خۆپیشاندانە نایاساییەکان، پلاندانان بۆ پەلاماردانی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و سوکایەتیکردن بە ڕابەری باڵا و ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تی تر. دادگای باڵای ئێران، بڕیاری 54 ساڵ زیندانی كردنیشی بۆ (وەحید ئەفکاری) و 27 ساڵیشی بۆ (حەبیب ئەفکاری) دەکردووه، کە هەردووکیان برای (نەڤید ئەفکاری) له‌سێداره‌دراون. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تویتێکدا ده‌ڵێت، "زانیومە ئێران یەکێک لە ئەستێرەکانی زۆرانبازی بەناوی (نەڤید ئەفکاری) تەمەن 27 ساڵ لەسێدارە ده‌دات، كه تاکە تاوانی ئەو بەشداریکردن بووە لە خۆپیشاندانەکان دژی حکومەت." له‌سه‌روبه‌ندی ناره‌زایه‌تییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران، دۆناڵد ترەمپیش داوایکردبوو، دەسەڵاتدارانی ئێران سزای لەسێدارەدانەکە جێبەجێ نەکەن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران بریاره‌كه‌ی جێبه‌جێكرد و له‌سێداره‌ی دا.
ئەوەی تۆزێک ئازاری چەشت بێت بە دەست دەسەڵاتدارانی عێراق، هیچ رۆژێک چاوەڕێی ئاو لە بیابانی عەرعەر و پێدانی گوڵ لە زیندانی ئەبوغرێب ناکات. سیاسی هەڵتۆقیو بەو کەسانە دەوترێت کە لە پڕ خۆیان دەکەن بەناو سیاسەت و بە رێگای میدیا و هەندێ خەڵکی بەرژەوەند خواز وەک باڵۆن پڕ دەکرێن و ئەیانەوی ڕووناکی لە ئاسمان ببینین! لە دوای رووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر دۆخی کوردستان بەرەوو قۆناخێکی دژوار و ناجێگیر لە رووی (سیاسی، ئابوری) هەنگاوەکانی دەستپێکرد و تا ئێستاش لەنگەری نەگرتۆتەوە، ئاسانیش نیە وا بە ئاسانی بکەوێتەوە سەرخۆی، دوای ئەو شەقەی بەریکەوت و بە دەستی خۆشی هێزی شەقەکەی زیاد کرد و دەمێکی باش بورایەوە، هەر دوای بورانەوەکەشی دەست و قاچیان بەست! دابەشبوونی هەرێمی کوردستان بۆ دوو بەرە وایکردووە بەرژەوەندییەکانی هەرێم لە یەک بابەت کۆ بکرێتەوە ئەویش تەنها مووچەیە، کە مافێکی ڕەوای خەڵکە دەبوایە و دەبێت شتی ترمان بکردبایە قوربانی وەک چۆن پێغەمبەر ئیبراهیم بۆ رزگارکردنی ئیسماعیلی کوڕی (سەلامی خوایان لەسەر بێت) فەرمووی: خوا ئەمری پێکردووم بە قوربانی کردن بە بەرانێک لە جیاتی تۆ ئەی ئیسماعیل . ئێمەش لە جیاتی ئەوەی هەیە و نیمانە بیکەینە قوربانی سێ سەد ملیارێک کە دیاریش نیە دەنێرن یان نا، حیزبەکان سەرووەت و کۆمپانیاکانیان بکردبایە قوربانی ئەو کات خەڵک گەر دڵنیابە خۆی و خانەوادەیەکی بەرپرس و بازرگان جیاوازێکی زۆر لە ژیانیان نیە ئەوە داوایە ڕەوایەکان بەردەوام نەدەبوون لە دۆخەکە دروستتر تێدەگەیشتن، واز لەو قورمیشکراوانەی شەقام بێنن کە نان و ژیانیان بە هۆی دژایەتی حکومەتی کوردستانە، بەڵام بەداخەوە ئەم کاریگەرە نەرێنیەمان لە چینی خوا پێداو نا، بەڵکوو چینی خوار بردراو نەبینی بگرە ئەوان زیاتر کەوتنە خۆدەوڵەمەندکردن! رێککەوتن لە پێناو چی؟ جیا لە هەموو بیرکردنەوەکان رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بە دۆخێکی ئیجباری دەزانم لە لایەن هەرێمەوە کە بە دڵی نیە بەڵام ناچارە، بۆیە لە کاتی ناچاریش دەبێت ئەو کەلەگاییەی ئێستای عێراقمان قبوڵ بێت! گەر نا دوای 2003 یەک سەرۆکوەزیرانی عێراق جورئەتی نەکردووە سەردانی مەرزەکانی هەرێم بکات و بەوپەری هێزەوە (کە بە تاڵە "نمایشی عێراقی بوون هەرێمی کوردستان لێبدات، بۆیە دڵنیاشم فشاری هاوڵاتیانی مووچەخۆر هەرێمی ناچارکرد لە دەوڵەتی دیفاکتۆوە بگۆڕین بۆ هەرێمی کۆماری عێراق. دەنگێک هەیە کە پێیان وایە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەگەڵ حکومەتی کاتی مستەفا کازمی نەکرێت چاوەڕێ هەڵبژاردنی عێراق بین، بەڵام ئەمەش هەرێمی کوردستانی توشی کۆمەلێک ئاڵنگاری دەکات: ٭لە دابینکردنی مووچەی هاوڵاتیان.٭لە ئەنجامی پاڵپشتیەکانی نێودەوڵەتی لە کازمی.٭دۆخی خراپتربوونی نێوان پارتی و یەکێتی لەوەی هەیە هەڵکشێت. بۆیە ئەوەی دەگوزەرێت لە نمایشە جوانەکانی کازمی ئەوەیە ئەو هیچی نیە لە دەستی بدات، ئەوەی پێشی گەیشتووە لە تەوەقع نەبووە، بۆیە نمایشێکی سیاسی و سەرباز و دەولی وا دەکات کە سەرنجی نەک خەڵکی سادە بگرە لە ئاستی هەندێ سەرکردە سیاسیەکانی کوردیشی بۆ خۆی ڕاکێشاوە وەک فریادڕەس دەبینین، کە ئەمەش وا دەکات هەستی نەتەوایەتی و بەرگە گرتنی ئەو میللەتە لە رژێمەکانی عێراق تا ئێستا بە با بدەین و نەوەی داهاتووش فێر دەکرێت مووچە و ژیانی پێش کەرامەت و خاک و نیشتیمان بێت. بۆیە واینابینم ئەو دیدارنەی کازمی لە هەولێر کە لە وێنەکان دەبینران لە دڵەوەش وا بێت، چونکە لە پەیوەندی نێودەوڵەتی بەو دیدارانه دەوترێت ناچاری و چوونە ژێر باری داخوازی لە پێناو خواستی هاوڵاتیان کە لە ئێستادا مووچەیە، لە سەدا حەڤدە پاشەکشەمان کرد بۆ سێ سەد ملیار کە ئەمە خواستی هیچ تاکێکی هۆشیاری کوردستان نیە، بەڵام هەموو ئەوانە پێمان دەلێت نەبوونی متمانە لە هەرێمی کوردستان لە نێوان خەڵک و دەسەڵات، پارتە سیاسیەکان ئێمەی گەیاند بەو دۆخە کە هیچ دڵسۆزێک دڵی پێی خۆش نیە. بۆیە پێش بەهێزکردنی ئابووری و ئاشتەوایی سیاسی لە کوردستان، پێویستە متمانە و خۆشەویستی بونیاد بنێنەوە لە جیاتی شەڕی تیک‌تۆک بگەڕێنەوە بۆ وانە "هەرەووزی".
کەسوکاری مردوویەک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ دەرهێنانەوەی تەرمی پیاوێک لە گۆڕستانێکی شاری نەجەف، سێ گۆڕ هەڵدەدەنەوە و تەرمەکەی نادۆزنەوە. دوای ئەوەی باوکیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لە دەستدا و لە گوڕستانێکی نەجەف بەخاکسپێردرا، ئەمڕۆ شەممە 2020/9/12 کەسوکارەکەی بۆ دەرهێنانەوەی تەرمەکە و بردنی بۆ گۆڕستانێکی دیکە، سی گۆڕ و هەڵدەدەنەوە و تەرمەکەی نادۆزنەوە. لە دوای هەڵکۆلینی چەند گۆڕێک و کە کۆتاجار تەرمی ئافرەتێک دەردەچێت، شەڕ و ئالۆزی لە نێوان کارمەندانی گۆڕستانەکە و کەسوکاری مردووەکە دروست دەبێت، بەهۆیەوە هیرش دەکرێتە سەر (کەرەڤانە)کانی گۆڕستانەکە و دەسووتێندرێن.
میدیای ڕەسمی کۆریای باکوور نوێترین وێنەی "کیم جۆنگ ئوون" رێبەری وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە سەردانی ئەو ناوچانە دەکات لە دوای لافاو لە هەرێمی هوانغی نۆژەنکراونەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی رێککەوتنەکەی بەحرەین و ئیسرائیلی کرد و رایگەیاند، رێککەوتنەکە بەحرەین دەکاتە هاوبەش لە تاوانەکانی ئیسرائیل. وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: بەرپرسانی بەحرەین ئیتر دەبنە هاوبەش لەو تاوانانەی کە ئیسرائیل دەیانکات و دەبنە هەڕەشەیەکی بەردەوام بۆسەر ئاسایشی ناوچەکە و هەروەها ئاسایشی هەموو جیهانی ئیسلامی. وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە: بە ئیمزاکردنی رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل، بەحرەین بەشدار دەبێت لە دەیان ساڵ لە تووندوتیژی، سەربڕین، شەڕ، تیرۆر و رشتنی خوێنی ستەملێکراوانی فەلەستین و ناوچەکە. شەوی رابردوو، ئیدارەی ترەمپ گەیشتنی ئیسرائیل و بەحرەین بە رێککەوتنی ئاشتی راگەیاند و ئاشکراشیکرد، رۆژی سێشەممە 15ی ئەم مانگە رێککەوتنەکە بەفەرمی واژۆدەکرێت.
مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەران بەهەمان شێوەی مانگی پێشوو دابەش دەكرێت و ڕێژەی لێبڕینەكەی لە21% دەبێت.بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی سەر بە وەزارەتی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوایكردووە، سه‌رجه‌م وەزارەت و دەستەكان لیستی مووچه‌ی مانگی 4ی فه‌رمانبه‌ران ئامادە بكەن بە لێبڕینی 21%ه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت.تۆری میدیایی باڵكێش، بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه و زانینی واده‌ی دابه‌شكردن و هۆكاری لێبڕینی 21%ی مووچه، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه كرد، وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.دوو مانگە حكومەتی هەرێمی كوردستان، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به لێبڕینی 21%ه‌وه دابه‌ش ده‌كات، تائێستاش واده‌ی دابه‌شكردنی دیار نییه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پلەى گەرما له هه‌ولێر 42 پلە و لە سلێمانى 39 پله و له دهۆک 40 پله و له کەرکوکیش 44 پلە دەبێت. سبەینێ یه‌ك شه‌ممه، 13ی ئه‌یلوول، لە هەولێر41 پلە و لە سلێمانى 39 پلە و له دهۆک 40 پله و له کەرکوکیش 45 پلە دەبێت. به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، سبه‌ی پله‌یكانی گه‌رما له سلێمانی نزمترین و له كه‌ركوك به‌رزترین ده‌بێت.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه لە شەڕ و پێکدادانیان لەگەڵ گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)دا، لە پارێزگای وانی باکوری کوردستان، سێ سەرباز کوژراون و سه‌ربازێكی تریش برینداربووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، کە دوێنێ هەینی، 11ی ئەیلوولی 2020، پێكدادان لە سنوری پارێزگای وان لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و گەریلاکانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) ڕوویداوە و به‌و هۆیه‌وه فەرماندەیەکی جەندرمە و دوو سەربازی جەندرمە کوژراون و ئه‌فسه‌رێكیش به پله‌ی موقەدەم برینداربووه و سێ گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە)ش كوژراون. هاوكات، میدیاکانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە)، بڵاویانکردووه‌ته‌وه، کە ژمارەیەکی زیاتر سەربازی تورکیا لە شەڕەكه‌دا کوژراون. پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه)، لە ساڵی 1984ەوە خەباتی چەکداریی دەستپێکردووە و لەوكاته‌وه تائێستا لەگەڵ هێزه‌كانی تورکیادا، لە شەردایه.
(ئەبو عەبدولڕەحمان مەغریب)ی، یەکێکە لەو بەرپرسانەی داعش، کە شارەزای ته‌واوی بواری ئەنجامدانی تەقینەوەیه و به‌شێكی زۆری بۆمبه‌كانی داعش له عێراق، ئه‌و ئاماده‌ی ده‌كات. تۆڕی میدیایی باڵکێش، لە سەرچاوەیەکی تایبەتی ئەمنییەوە لە قەزای خورماتوو، وێنەی (ئەبوعەبدولڕەحمان مەغریب)ی دەستکەوتووە، کە بە پێی زانیارییەکانی دەزگا ئەمنییەکان، وێنەکە لە پارێزگای سەڵاحەدین گیراوە. هەر لە وێنەکەدا و لە تەنیشت (ئەبو عەبدولڕەحمان)دا، (خالید سەبور)، دەردەکەوێت، کە جلێکی ڕەشی لەبەردایە و ڕیشێکی درێژی هەیە. (خالید سەبور)، خەڵکی ناحیەی سڵێمان بەگی سەر بە قەزای خورماتووی پارێزگای تكریت (سه‌ڵاحه‌دین)ە و پێشتر میلیشیا شیعەکان لەناو ناحیەکەدا باوکیان کوشت، دواتر ناوبراو په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كرد و یەکێک بوو لە سه‌ركرده دیاره‌كانی داعش و ماوەیەک بەرپرسی چه‌كدارانی داعش بوو له سنوری غەڕەو پەڵکانەی نزیک خورماتوو، بەڵام چەند مانگێک پێش ئێستا کوژرا.
بۆ پۆستى سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان، یه‌كێتى ژماره‌یه‌ك كاندیدی هه‌ن، به‌ڵام ڕوون نیه چانسی كامیان زیاتره و تائێستاش هیچیان یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیدره‌ی گه‌رمیان، سه‌ڵاح كوێخا، خانه‌نشین بوو، یه‌كێتى نیشتیمانى بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته، (جه‌لال شێخ نوری)، قایمقامى شارۆچكه‌ی كفری، به‌وه‌كاله‌ت دانا. به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕی میدیایی باڵكێش، ژماره‌یه‌ك كادیری یه‌كێتى نیشتیمانى بۆ ئه‌و پۆسته كاندیدن، له‌نێویشیاندا جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیان، محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا و به‌رپرسی پێشووی مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قین و ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئێستای یه‌كێتی له به‌غدا، شێركۆ میروه‌یس و به‌رپرسی پێشووتری ئاسایشی گه‌رمیان، محه‌مه‌دى مالیه و په‌رله‌مانتاری پێشووى عێراق، بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ى ناوى چه‌ند كادیرێكى دیكه‌ش ده‌هێنرێت كه به‌هه‌مانشێوه پاڵێوراون. تۆڕی میدیایی باڵكێش، په‌یوه‌ندی به محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا، جێگری مه‌ڵبه‌ندی 11ی گه‌رمیانه‌وه كرد، كه یه‌كێكه له‌و كاندیدانه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، وتی، "به‌ڵێ داوای ئه‌و پۆسته‌م كردووه، به‌ڵام تائێستا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه." وتیشی، "سه‌ره‌تا ناوه‌كان له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانه‌وه ده‌نێردرێت بۆ مه‌كته‌بی ڕێكخستن و دواتر ده‌نێردرێت بۆ سه‌ركردایه‌تی و له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیدا كه‌سێك هه‌ڵده‌بژێردرێت، به‌ڵام تائیستا دیار نییه كێ چانسی زیاتره و هیوای خواست چانسی ئه‌و زیاتر بێت." تۆڕی میدیایی باڵكێش زانیویه‌تی، كه به‌رپرسی ئێستای مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی، پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی، داوای ئه‌و پۆسته‌ی كردووه و تائێستا یه‌كێتی نیشتیمانی وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه نیگه‌رانه. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌نێو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت، "تائێستا هیچكام له‌و كاندیدانه یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه و یه‌كێتیش بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌یان په‌له‌ى نیه، چونكه ئێستا پۆسته‌كه‌ى به وه‌كاله‌ت پڕكردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت بۆ ده‌ستنیشانكردن و دانانی سه‌رپه‌رشتیارێكى نوێ، بڕیارێكى ده‌سته‌جه‌معی بدات، كه تائێستا نه‌یتوانیوه ئه‌و بڕیاره بدات. ئیداره‌ی گه‌رمیان، نزیكه‌ی 500 هه‌زار كه‌س تیایدا ده‌ژی و له مانگی 8ی ساڵی 2006، به بریاڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا، ئیداره‌كه له سه‌ره‌تاوه قه‌زاكانی كه‌لار، كفری، ده‌ربه‌ندیخان، چه‌مچه‌ماڵ و خانه‌قینی گرته‌وه، به‌ڵام دواتر ده‌ربه‌ندیخان و چه‌مچه‌ماڵ خرانه سه‌ر پارێزگای سلێمانی و دواتر له ساڵی 2008، به بریاری نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سیفه‌تی پارێزگا به ئیداره‌كه و سیفه‌تی پارێزگار به سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی درا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 12ی ئه‌یلوولی 2020، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ به‌های زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بەم شێوەیە بوو:یەک مسقاڵ زێڕی عەیار18، بە 289 ھەزار دینارە، یەک مسقاڵ زێڕی عەیار21، بە 338 هه‌زار دینارە، یەک مسقاڵ زێڕی عەیار24، بە 385 ھەزار دینارە.
تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسرائیل ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و لە ٢٤ کاتژمێردا زیاتر لە ٤ھەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون. بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل، ٤٠٣٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، بەمەش ژمارەی تووشبووان بۆ ١٤٦ ھەزار و ٥٤٢ کەس بەرزبووەوە و تا ئێستاش ١٠٧٧ تووشبوو مردوون.