كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەنجومەنی مامۆستایانی زمانی کوردی لە زانکۆی راپەڕین، یاداشتێکی ناڕه‌زایه‌تییان لەبارەی داخستنی بەشەکەیانەوە بڵاوکرده‌وه. ئەنجومەنی مامۆستایانی زمانی کوردی لە زانکۆی راپەڕین، یاداشتێکیان بڵاوکردەوە و ده‌ڵێن: "جێی نیگەرانییه لە دەڤەری ڕاپەڕین و لە بەرامبەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی ڕاپەڕینی ٥ی ئازاری ساڵی ١٩٩١، ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین (سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژەکانی زانکۆی ڕاپەڕین)، ده‌یانه‌وێت بەبیانووی نەبوونی هەلی کار بەشی زمانی کوردی دابخەن." ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه: "كه بەشەکە مەرجەکانی هەر بەشێکی زانستی تێدایە و خواستی قوتابییه‌كانیشی لەسەرە و تاڕادەیەک دەستکەوتنی هەلی کاری وانەبێژی لە ناوەندەکانی خوێندنی ئەو دەڤەرەشدا بەردەستە، به‌ڵام له‌باره‌ی ئه‌م كاره‌وه، ئێمە وەک ئەکادیمییەکانی زمان و ئەدەبی کوردی لە بەشەکەدا، هیچ ڕا و سەرنجێکمان وەرنەگیراوە." ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو: "كه 3 ساڵە بەناوی هەڵپەساردنەوە قوتابی بۆ ئەو بەشە نانێرن و پێشتریش لەسەر لابردنی ئەو هەڵپەساردنە و گۆڕین و گونجانی پرۆگرامی خوێندنی بەشەکە لەگەڵ سیسته‌مە نوێیەکانی خوێندنی دونیا پڕۆپۆزەڵی زانستی‌یان داوەتە (بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕێن)، بەڵام هەوڵەکانیان لەبەرچاو نەگیراوە." چه‌ند ڕۆژێكه ده‌نگۆی داخستنی به‌شی زمانی كوردی له زانكۆی ڕاپه‌ڕین بڵاوبووه‌ته‌وه و نیگه‌رانی قوتابیان و مامۆستایانی به‌شه‌كه و هاوڵاتیانی كوردستانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات: "بکوژی سەرەکی و تۆمەتبارانی ڕوداوی کوشتنەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی فەرمانبەرانیان دەستگیرکردووە." هۆگر عەزیز وتیشی: "بە کەمتر لە 10 کاتژمێر هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر توانیویانە ئەو تۆمەتبارانە دەستگیربکەن و ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە." شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر چەند کەسێک بە چەکەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک و برایەکی خاوەن ماڵەکەیان کوشت، کە گەنجێکی تەمەن 24 ساڵە و تازە هاوسەرگیری کردووە. محه‌مه‌د سه‌باح، ئامۆزای گه‌نجه كوژراوه‌كه به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "پێشتر یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه چووه‌ته ناو ماڵی ئامۆزاكه‌م و له‌ناو حه‌وشه‌یان ته‌قه‌ی له كۆتر كردووه، دواتر ده‌مه‌قاڵێیه‌ك له‌نێوانیان ئه‌و كه‌سه و ئامۆزاكه‌م دروست بووه و كه‌سه‌كه كه‌سوكاره‌كه‌ی به چه‌كه‌وه هێناوه‌ته سه‌ر ماڵی ئامۆزاكه‌م و كوشتوویانه و دوو كه‌سی تریشیان بریندار كردووه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش له شه‌وی ڕابردووه‌وه فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی گونده‌كانی سنوری ناحیه‌ی باتیفای سه‌ر به قه‌زای زاخۆ ده‌كه‌ن و زیان به‌ر خانووی دانیشتووانی ئه‌و گوندانه كه‌وتووه. محه‌مه‌د موراد، به‌رپرسی لیژنه ناوچه‌ی باتیفای پارتی به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "له كاتژمێر 9ی شه‌وی ڕابردووه‌وه، فرۆكه‌كانی توركیا به چڕی بۆردومانی گوندی ڕویسێ و شودن و كه‌شانی سه‌ر به ناحیه‌ی باتیفای قه‌زای زاخۆ ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر خانووی دانیشتووانی ئه‌و گوندانه كه‌وتووه و ئاگریش له به‌شێكی دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وتووه‌ته‌وه." وتیشی: "دره‌نگانی شه‌وی ڕابردووش دوو كۆپته‌ر له‌سه‌ر چیای (كال گه‌ور) له كۆمه‌ڵگه‌ی بێگۆفا به‌رامبه‌ر گوندی (گریێ بیێ)، له 500 مه‌تر دووری له ڕێگای سه‌ره‌كی باتیفا - كانی ماسی، هێزێكی جه‌ندرمه‌یان دابه‌زاندووه و له‌ئێستادا ئه‌و هێزه دوو بنكه‌ی سه‌ربازییان له‌وێ داناوه." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "كه له‌ئێستادا هه‌ردوو گوندی ڕویسێ و شودن كه‌وتوونه پشتی ئه‌و دوو بنكه سه‌ربازییه‌ی هێزه‌كه‌ی توركیا و ڕێگای گوندی صوریا بۆ هه‌ردوو گوندی ڕویسێ و شودنیش له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌و هێزه‌دایه." ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كۆتایی هاتنی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ی له خاكی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند، پێشتریش چه‌ند جارێك حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق داوایان له‌و وڵاته كردووه هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێم ڕابگرێت، به‌ڵام توركیا ڕایگه‌یاندووه، كه به‌رده‌وام ده‌بێت له هێرشكردنه سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه).
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: "سبەی یەك شەممە، 27ی ئه‌یلوول، لە گەڕەكی (جادەی چوارتا)، ئەو ماڵانەی كه دەكەونە نێوان زیلە سوتاوەكە و جادەی چوارتا و به‌دیاریكراوی سەر هەردوو فیدەری (٦۳) و (٦۹)، به‌هۆی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌كه‌وه لە كاتژمێر (7ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت." كاره‌بای سلێمانی هاوڵاتیانیش ئاگادار ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "لەپێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكانتان، پێش لێدانەوەی كارەبا هەموو ئامێرە كارەباییەكانتان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیانكەنەوە." داواش ده‌كات، "كە هاوكاریی تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بكه‌ن، بۆ ئەوەی كارەكان بەباشی بەڕێوەبچێت و دڵنیاشین كە هاوكار دەبن."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "كه 7ی ئه‌م مانگه، كاتژمێر11ی شه‌و له فلكه‌ی (زراعه)ی شاری هه‌ولێر هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی (ئه‌لیاس قادر) به ده‌سترێژی گوله كوژراوه و هاوڵاتییه‌كی تریش برینداركراوه." ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: "كه پاش به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه، توانیویانه سه‌ره‌داوی تاوانه‌كه بدۆزنه‌وه و له 23ی مانگ بكوژه‌كه بدۆزنه‌وه و به فه‌رمانی دادوه‌ری لیكۆڵینه‌وه ده‌ستگیری بكه‌ن." ئاشكراشی كردووه: "كه بكوژه‌كه ناوی (گه‌یلان خالد حمد عباس)ه و له‌دایكبووی 1998ه و دانیشتووی شاری هه‌ولێره و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه، كه ته‌قه‌ی له ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كردووه." باسی له‌وه‌ش كردووه: "كه دۆسیه‌ی تاوانباره‌كه له‌لایه‌ن دادگاوه ڕێكاره یاساییه‌كانی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بانكی ڕافیدەین له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "كە لقەكانی بانكەكەیان لە سەرجەم پارێزگاكان ڕاسپێردراون ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیان بكەن بۆ پێدانی پێشینەی نیشتەجێبوون بۆ نوێكردنه‌وه، یان دروستكردن و بنیاتنانه‌وه‌ی خانوو." بانكی ڕافیده‌ین ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، "بڕی قەرزەكە بۆ دروستكردنی خانوو له‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌ك 50 ملیۆن دیناره و بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیانیشە، بەڵام بۆ نوێكردنەوە و بنیاتنانەوە، بۆ فەرمانبەران 50 ملیۆن دینارە و بۆ هاووڵاتیان 30 ملیۆن دینارە." ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "كه هاووڵاتیان و فەرمانبەران دەتوانن سەردانی لقی بانكەكانی ڕافیده‌ین بكەن لە سەرجەم پارێزگاكان بۆ سوود وەرگرتن لە پێشینەكە." وه‌رگرتنی پێشینە و قەرزەكانی بانكی ڕافیدەین هەموو ئەو فەرمانبەر كوردانەش دەگرێتەوە، كە مووچەیان لەسەر دامەزراوە فیدڕاڵییەكانی عێراقه، یان لەسەر سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمانە، لەگەڵ فەرمانبەران و هاوڵاتیانی كورد لە شاری كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سەرۆكی یەكێتی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی ئێران، گەشتە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەی بۆ به‌غدا و نه‌جه‌ف ڕاگرت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 26ی ئه‌یلوول، مەقصود ئەسعه‌دی، سەرۆكی یەكێتی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی ئێران ڕایگەیاند: "كه گەشتە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەیان بۆ هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف و بەغداد ڕاگرتووە، تاوەكو كۆتایی هاتنی مه‌راسیمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن." وتیشی: "بەڵام لە عێراقەوە كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكان دەتوانن هاوڵاتیانی خۆیان بۆ ئێران بنێرن." ئاماژەی بەوەشكرد: "كه حكومەتی عێراق بەهۆی كۆرۆناوە بەهیچ شێوەیەك پێشوازی لە زیارەتكەرانی بیانی ناكات."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ شه‌ممه، 26ی ئه‌یلوولی 2020، بەڕێوەبەری ئامادەییەکانی سنوری كه‌رتی پەروەردەی کفری، هاوشێوەی ئاماده‌ییه‌كانی سنوری كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار و چەند ناوچەیەكی تر بایكۆتی خوێندنیان ڕاگەیاند و داوا ده‌كه‌ن به‌بێ لێبڕین 30 ڕۆژ جارێك مووچەیان پێبدرێت. بەڕێوەبەری ئامادەییەكانی قه‌زای كفری ڕایانگه‌یاند: "تاوه‌كو ڕۆژی 10ی 10، بایكۆتی خوێندن دەكەن و ناچنە هۆڵەكانی وانە وتنه‌وە و هۆشداریشیان داوە ئەگەر تا ئەو وادەیە داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكرێت بەردەوام دەبن لە پرۆسەی بایكۆتی خوێندن." ئاماژەیان بەوەشكردووه: "سبەی یه‌ك شه‌ممه 27ی ئه‌یلوول، كە یەكەم ڕۆژی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنە، دەست بە دەربڕینی ناڕەزایی و بایكۆتكردنی خوێندن دەكەن و داوا ده‌كه‌ن مووچەی تەواو بەبێ لێبڕین و دەستکاری کردن هەموو 30 ڕۆژ جارێک دابەش بکرێت و سیسته‌می خوێندنی ئۆنلاینیش گۆڕانکاری تێدابکرێت." ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه دوێنێ هه‌ریه‌ك له ئاماده‌ییه‌كانی قه‌زای پشدەر و كەلاریش بایكۆتیان ڕاگه‌یاند و داوایان كرد مووچه‌كانیان له‌كاتی خۆیدا پێبدرێت و گۆڕانكاری له سیسته‌می خوێندی ئۆنلایندا بكرێت، بڕیاریشه سبه‌ی یه‌كشه‌مه له‌جیاتی وانه وتنه‌وه بایكۆتی خوێندن بكه‌ن و خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش وهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند: "پێشبینی دەکرێت کەش و هەوا ئاسایی بێت." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 26ی ئه‌یلوول، كه‌ركوك به‌رزترین پله‌ی گه‌رما به‌خۆوه ده‌بینێت و دهۆک و سلێمانیش فێنك دەبن."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش نوسینگه‌ی برهان كه‌لاری بۆ ئاڵوگۆری دراوه‌كان له بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی به باڵكێشی وت: "ئەمڕۆ شەممە، 26ی ئەیلولی 20، نرخی دراوەکان بەم شێوەیەی خواره‌وه‌یه: 100 دۆلار 123 ھەزار دینارە. 100 پاوەن 154 هەزار و 250 دینارە. 100 یۆرۆ 142 هەزار و 500 دینارە. 100 لیرەی تورکی 16 ھەزار و 700 دینارە. 100 ھەزار تمەنی ئێرانی 4 هەزار و 750 دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی ئاژەڵدا گرت و ڕەوانەی لیژنەکانی قایمقامیه‌ت كرا بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو گۆشته‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه. ئەمڕۆ شەممە، 26ی ئه‌یلوول، له بازگه‌ی تاسڵوجه‌ی شاری سلێمانی، هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستیان به‌سه‌ر (250) كیلۆ گۆشتی ئاژه‌ڵدا گرتووه، كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو گواستوویه‌تیه‌وه و ڕه‌چاوی ڕێنماییه ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه‌كانی نه‌كردووه و ویستوویه‌تی له بازاڕه‌كانی سلێمانی ساغیبكاته‌وه. به‌ڵام به بڕیاری قایمقامی سلێمانی، ته‌واوی گۆشته‌كه ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن و لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش خاوه‌نه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك بڵاویكردەوە: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 26ی ئه‌یلوولی 2020، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناحیه‌ی باتیلی سه‌ر به قه‌زای سێمێلی پارێزگای دهۆك، به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه." بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا، مقه‌ده‌م (شڤان لەزگین شەرڤانی)، بەرێوەبەری پۆلیسی ناحیەی باتیلی سەر بە قەزای سێمێل گیانی لەدەستداوه." ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه هه‌ر له‌م مانگه‌دا دوو به‌رپرسی تری پۆلیسی دهۆك و به‌رپرسێكی ئاسایش له كۆیه و وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك و چه‌ند به‌رپرسێكی تری ئه‌منی و سه‌ربازی له شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.