ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/9/27، لە ڕۆژی جیھانی گەشتوگوزاری، فرسەت سۆفی پارێزگای ھەولێر و ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پارێزگای ھەولێر دەستیانکرد بە ھەڵمەتێکی پاککردنەوی و ھۆشیاری ژینگەیی، وا بڕیارە لە ھەڵمەتەکەدا 30 ھەزار دار بڕوێندرێت. فرسەت سۆفی، پارێزگای ھەولێر لە پۆستێکی فەیسبووکدا ڕایگەیان، لەڕۆژی گەشت و گوزاری جیهانی، هاوڕێ لەگەڵ برای بەڕێزم ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەڵمەتێكی فراوان و سەرتاسەری پاککردنەوە و هۆشیاریی ژینگەییمان لەتەواوی سنووری پارێزگای هەولێر دەستیپێكرد.سەرەتای هەڵمەتەکەمان لە بازاڕی میللی كورانی مەخموور دەستپێكرد، هەڵمەتەکە سەرجەم بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و گەڕەک و کۆڵانەکانی شار و دەوروبەری شار و تەواوی قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگاری هەولێر لە زبڵ و خاشاک پاکدەکرێنەوە، ئەم هەڵمەتە، هەڵمەتێکی هوشیارکردنەوەیە بۆ هاوڵاتییان بەمەبەستی پاراستنی ژینگە و خاوێنڕاگرتنی شارەکەمان، هەروەها پارێزگاریکردنە لە سەوزایی و پاراستنی دار‌و درخت و ڕووبارەکانی سنووری پارێزگاکەمانە، جگە لەو هەڵمەتەش لەناوەڕاستی مانگی 10ی ئەمساڵ کە وەرزی دارچاندنە هەڵمەتێکی تری گەورەی دارچاندن دەست پێدەکەین کە زیاتر لە (30) هەزار دارمان بۆی ئامادەکردووە، بۆ پاڵپشتی ئەم هەڵمەتەش داواکارین لەیەکێتی زانایانی ئاینی و پیاوانی ئاینی، بۆئەوەی ئەوانیش لەمینبەرەکانەوە لەمزگەوت، لەکڵێساکان، بەشداربن لەگەڵمان لەو هەڵمەتە و پاک و خاوێن ڕاگرتنی شارەکەمان.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه. له ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، (516) كەس تووشی كۆرۆنا بوون. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕاشیگه‌یاندووه: "كه 21 كه‌سی تر به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه." بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاماره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌كاتێكدایه، كه ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، 27ی ئه‌یلوول، د. یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند: "كه شوێنی وه‌رگرتنی توشبووی نوێ نه‌ماوه و تكای كرد هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەپێی پێشبینییەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه، 27ی ئه‌یلوول، كه‌ش و هه‌وای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه. ئه‌مڕۆ پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 34 پله و سلێمانی 35 پله و دهۆك 36 پله و كه‌ركوك 38 پله ده‌بێت. سبەی، هەولێر 35 پلە و سلێمانى 36 پلە و دهۆک 7 پله و کەرکوک 389 پله ده‌بێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دژی دواکەوتنی موچەکانیان بەشێک لە پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزای سەیدسادق له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بایكۆتیان ڕاگه‌یاند. بەپێی نوسراوێک کە دەستی باڵكێش كه‌وتووه، "چه‌ند کارمەندێكی نەخۆشخانەکە سزادراون، بەهۆی ئەوەی مانیان لە كارەكانیان گرتووە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، 27ی ئه‌یلوول، به‌شێك له مامۆستایانیش له ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین دژی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان و سیسته‌می خوێندنی ئۆنلاین گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و مانگرتنیان ڕاگه‌یاند.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش مامۆستایانی قه‌زای كۆیه لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی كۆیە گربوونه‌وه‌یان دەستپێكرد و مانگرتنیان ڕاگەیاند. ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، 27ی ئه‌یلوول، مامۆستایانی قه‌زای كۆیه له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كۆیه دژی سیستەمی خوێندنی ئۆنلاین و دواكەوتنی مووچەكانیان گردبوونه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد و بایكۆتیان ڕاگەیاند. مامۆستایان له گردبوونه‌وه‌كه‌یاندا داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەن بەدەم داواكارییەكانیانه‌وه بێت و سیسته‌می خوێندنی ئۆنلاین هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه، 27ی ئه‌یلوول، كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی به‌شێك له مامۆستایانی لەبەردەم قوتابخانەی لەیلا قاسم لە قەزای كەلار دژی دواكەوتنی موچەكانیان گردبوونەوه. مامۆستایانی گردبوونه‌وه‌كه ڕایانگەیاند: "ئەگەر حكومەت وه‌ڵاممان نه‌داته‌وه، ئه‌وا بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەكەن و ناچنەوە ناو ناوەندەكانی خۆێندن." ئه‌وه‌شیان وت: "خوێندن به سیسته‌می ئەلیكترۆنی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و داوا ده‌كه‌ین وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌م شێوازه خوێندنه بگۆڕێت، چونكه ئه‌مه زیانی بۆ قوتابیان هه‌یه.
كاروان كه‌لا ری/ باڵكێش ئەمڕۆ یەك شەممە، 27ی ئەیلولی 2020، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ئازاد محه‌مه‌د ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە قوتابخانەی دكتۆر عزه‌دین مستەفا ڕەسوڵ، زەنگی ساڵی نوێی خوێندنیان لێدا. له‌میانه‌ی لێدانی زه‌نگی خوێندندا دڵشاد عومه‌ر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش لە وتەیەكدا ڕایگەیاند: "وەك وەزارەتی پەروەردە بڕیارمانداوه لە ئەمڕۆوە قوتابخانەكان بكرێنەوە، بەتایبەت قۆناغی 12، بۆ ئەوەی تەواوی پرۆگرامەكان بخوێندرێت، چونكە ساڵی ڕابردوو بەهۆی كۆرۆناوە بەشیك لە پرۆگرامەكان نەخوێندرا و ئەوه‌ش زیانی لە قوتابیان دا. وتیشی: "كردنەوەی پۆلی 12 ئەزمونێكه بۆ ئەوەی قۆناغەكانی دیكە دەستپێبكەینەوە و قوتابیان وردە وردە بێنەوە ناو ناوەندەكانی خوێندن و ڕاشیگەیاند: "پەیامم بۆ مامۆستایان هه‌یه كە ئەمڕۆ بەنیازن خۆپیشاندان بكەن، ئێمە پشتیوانتانین و لەگەڵ مافە ڕەواكانتانین، ساڵانی ڕابردووش بەردەوام پشتیوانی مامۆستایان بووین.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاولاتیان و ده‌ڵێت: "پابەندی ڕێكارە تەندروستییەكان بن، چونكە لە نەخۆشخانەكان شوێن نەماوە. د. یاد نەقشبەندی، وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی لەلاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی: "تکا دەکەم زیاتر پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن، چونکە لەئێستادا شوێن نەماوە لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چاره‌سه‌ری کۆرۆنا. ئەم هۆشدارییەی وته‌بێژی تەندروستی سلێمانی لەكاتێكدایە، دوو ڕۆژ پێش ئێستا بەرێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجەش ڕایگەیاند، لەئێستادا ئەو نەخۆشانەی لە دەرەوەی سنوری ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجەن، تەنھا لەڕێگەی فۆڕمی ڕەوانەکردنی نەخۆش و بە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سنوورەکەیان وەردەگیرێن لە سەنتەرەکانی کۆرۆنا لە پارێزگای ھەڵەبجە. به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، لەماوه‌ی هەفتەی ڕابردوودا 145 كەس گیانیان لەدەستداوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، ئەمرۆیەك شەممە 27ی ئەیلوول، به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك له هه‌ولێره و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتدا كۆببێتەوه. ماڵپەری سۆمەریە نیو،ز لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقه‌وه بڵاویكردوەتەوە: "قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق گەیشتووه‌تە هەولێرو چەندین كوبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدات و تاووتوێی دۆخی ئەمنی ناوچەكە وعێراق بەگشتی دەكه‌ن.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان له قوتابخانه‌یه‌كی به‌حركه‌ی شاری هه‌ولێر زه‌نگی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا و له وته‌یه‌كدا ڕایگەیاند، خۆشحاڵم ئەمڕۆ زەنگی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لێدەدەین، بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندنی پۆلی 12ـی ئامادەیی و دواتریش خوێندنی پۆلی یەك و دووی بنەڕەتی دەستپێبكات. سەرۆكی حكومەت له وته‌كه‌یدا سوپاسی وەزیری پەروەردە و مامۆستایانیشی كرد كە بەردەوامن لە ئەركەكەیان، كە بەردەوام پێشەنگن لە خزمەتكردنی وڵاتەكەیان و وتی: "ڕاستە خوێندن پرۆسەیەكە بۆ فێربوون، بەڵام خوێندن تەنھا بۆ خوێندنەوەی كتێب و وانە نییە، بەڵكو خۆئامادەكردنە بۆ ژیان، بۆیە تا زیاتر خۆتان ئامادەبكەن بۆ ژیان ھێندە دەتوانن سەركەوتووبن لە ژیان." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "كه پێویستە قوتابیان پێش ھەموو كەسێك خۆیان و مامۆستاكانیان و كەسوكاریان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن، بۆ ئەوەی تەندروست بن و درێژە بە خوێندن بدەن، ھیواشی خواست ھەمووان تەندروست باش بن و دڵنیاییشی پێدان كه وەك حكومەت ئەوەی پێیان بكرێت دەیكەن." سه‌رۆكی حكومه‌ت دوای لێدانی زەنگی ده‌تپێكردنه‌وه‌ی خوێندن، چەند پۆلێكی قوتابخانه‌كه‌ی بەسەركردەوە و لە نزیكیشەوە چاوی كەوت بە ئامادەكاریی و گرتنەبەری ڕێوشوێنەكان بۆ خوێندن و خۆپاراستنی قوتابیان و مامۆستایان.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ یەک شەممە، 27ی ئه‌یلوول، محەمەد باقری و سوپاسالاری ئێران دەگاتە بەغدا و دوو ڕۆژ لەعێراق دەمێنێتەوە. میدیای فەرمی ئێران، بڵاویکردەوە، كه ئه‌مڕۆ سوپاسالاری ئێران سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و لەسەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە بارەی هەماهەنگییە سەربازییەکانی نێوان هەردوولا کۆدەبنەوە و گفتوگۆ دەکەن. میدیی فه‌رمی ئێران ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه دۆسیەی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی گفتوگۆكان ده‌بێت. ئه‌م سه‌ردانه‌ی سوپاسالاری ئێران لەکاتێکدایە، کە د. فواد حسین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بەسەردانیکی فەرمی لە ئێرانە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوای لە پەرلەمانی کوردستان کردووە دانیشتنێکی تایبەت ڕێکبخات بۆ ئەوەی وتارێک پێشکەش بکات. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وا بڕیارە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت لەسەر داوای مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێکبخات. دەقی ڕاگەیەندراوەکە: بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، لە سەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت ڕێکبخات کە تێیدا سەرۆکی حکومەت لە سەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و ڕێڕەوی گفتوگۆکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گوتارێک پێشکەش دەکات. بە پێی ماددەی 66 بڕگەی دووەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ، سەرۆک وەزیران دەتوانێت داوا دانیشتنی پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە لە سەر بابەتێک بدات و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێ لە ماوەیەکدا کە لە 14 ڕۆژ تێپەڕ نەکات ئەو دانیشتنە ڕێک بخات.