كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، بە تۆمەتی دزیكردن لە ماڵان، باندێكی چوار كه‌سیی دەستگیركرد، كە بە ناوی سواڵكردنەوە لە دەرگای ماڵانیان داوە و كاتێك زانیویانە ماڵەكە چۆڵە، چوونەتە ژوورەوە و كەل و پەلی گرانبەهایان دزیووه. ئاسایشی سلێمانی ڕایگه‌یاند: "توانیویانه لە 9ی ئه‌م مانگه باندێكی چوار كه‌سیی ده‌ستگیربكه‌ن، كه بەناوی سواڵكردنەوە لە دەرگای ماڵانیان داوە و كاتێك زانیویانە ماڵەكە چۆڵە، چوونەتە ژوورەوە و كەل و پەلی گرانبەهای ماڵەكەیان دزیووە." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "كه لەكاتی دەستگیركردن و پشكنینی ماڵەكانیان، چەندین پارچە چەك و زێر و بڕە پارەیان پێوه‌گیراوە، كە بریتین لە (یەك چەكی كڵاشنكۆف، یەك دەمانچەی چواردەخۆر، 22 هه‌زار و 700 دۆلار، 720 هه‌زار دینار و 2 هه‌زار و 360 یۆرۆ، 10 ملیۆن تمه‌ن)و سەرجەمیان دانیان بەتاوانەكانیاندا ناوە و ڕووبەڕووی یاسا كراونەتەوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌رپرسی كاروباری كارتی نیشتیمانی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: "لەبەر ڕاگرتنی ئیش و كار له فەرمانگەكانیان، داوا له هاوڵاتیانی سەربە فەرمانگەكانی باری شارستانی سورداش و سروچك و گەرمك و بیارە ده‌كه‌ن، سەردانی فەرمانگەكانیان بكەن." داواش ده‌كات ئه‌و هاوڵاتیانەی كە نفوسەكانیان سەربە فەرمانگەكانی باری شارستانی سورداش و سروچك و گەرمك و بیارەیە، لە ئەمڕۆوه تا پێنج شەممە، سەردانی ئەو فەرمانگانە بكەن، بەمەبەستی ته‌واوكردنی هەر مامەڵەیەك كه هەیانە و تائێستا نەیانكردووە." ئەوەشی خستەڕوو: "كه تۆماری لەدایك بوونی منداڵ و گۆڕینی و ونبونی پێناسی باری شارستانی و وەرگرتنی صورە قید و مامه‌ڵه‌كانی تر، لەبەر ئەوەی لە له 1ی10وە ئیش و كار لەو فەرمانگانە ڕادەگیرێت، بەهۆی ئەوەی تۆمارەكانیان ڕەوانەی بەغدا دەكرێت، بەمەبەستی خەزن كردنیان لە سیستمی كارتی نیشتیمانی
نرخی دراوەكان بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 28ی ئه‌یلوول، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه: 100 دۆلار 122 هه‌زار و 900 دیناره. 100 پاوەند 156 هەزار و 500 دینارە. 100 یۆرۆ 143 هه‌زار و 450 دینارە. 100 هەزار تمەن 4 هه‌زار و 500 دینارە. 100 لیرەی تورکی 16 هەزار و 250 دینارە.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، بەغدای جێھیشت. بەپێی ھەواڵی میدیا جیھانییەکان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق شاری بەغدای جێھێشتووە و چووەتە شاری ھەولێر. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمریکا نیگەرانە لە مووشەکبارانکردنی باڵیۆزخانەکەیان و پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئێران، بۆیە بڕیاریداوە سبەی دووشەممە، باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا دابخات.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بودجەیەک بە گوژمەی 260 ملیۆن دینار بۆ خوێندنی کوردی لە کەرکووک خەرجکرا. وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە کردووە، جەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە بە مەبەستی پشتگیریکردنی خوێندنی کوردی و دابینکردنی پێداویستییەکانی قوتابخانەکانی خوێندنی کوردییە لە کەرکووک. لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "بەفەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بودجەیەک بە گوژمەی 260 ملیون دینار بەمەبەستی پشتگیریکردنی خوێندنی کوردی لە کەرکووک و دابینکردنی پێداویستییەکانی قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک خەرجکرا، ئەمە وێڕای دابینکردنی پێداویستییەکانی پزیشکی و خۆپارێزی بۆسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی کوردی لە پارێزگای کەرکووک." دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەفەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بودجەیەک بە گوژمەی (۲٦۰)دووسەدو شەست ملیون دینار بەمەبەستی پشتگیریکردنی خوێندنی کوردی لەکەرکوک و دابینکردنی پێداویستیەکانی قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لەکەرکوک خەرجکرا ، ئەمە وێڕای دابینکردنی پێداویستیەکانی پزیشکی و خۆپارێزی بۆسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی کوردی لەپارێزگای کەرکوک.بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکان ــ وەزارەتی پەروەردە ٢٧ ی ٩ی ۲۰۲۰
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، یەکەمی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80، بە بڕیاری وەزیری پێشمەرگە خرانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە. دەقی ڕاگەیەندراوەکە: له‌بریارێكدا به نووسراوی ژماره 7959 له رۆژی 21ی ئه‌یلولی 2020 پاڵپشت به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ده‌یه‌م له یاسای چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری هاوبه‌شی سه‌ربازی، به واژووی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه ژمیریاریه‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80ی درا، هاوكات به‌پێی بڕیاره‌كه یه‌كه‌ی هاوبه‌شی ژمێریاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌و پێه‌ش، هاوتای هێزه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌ت، ته‌واوی مووچه‌و بودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كانی 70 و 80 له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ژمێركاری بودجه‌و به‌رنامه‌كان ( ژمێریاری سه‌ربازی) له‌ژێر ووردبینی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت. ئه‌مه‌ش ئاماژه بۆ كراوه له مادده‌ی 3 ناو یاسای ژماره 19 ی ساڵی 2007ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. به جێبه‌جێكردنیشی به‌پێی مادده 10ی یاسای چاكسازی، فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میلاكاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌و ژمێركاری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، له‌ژێر رۆشناییی فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه ووردبینی و پێداچوونه‌وه به‌خزمه‌تی سه‌ربازی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ر به‌و یه‌كانه ده‌كرێت، هه‌روه‌ك دۆسیه‌ی كه‌سی بۆ ته‌واوی هێزه‌كان به‌هه‌موو پێدوایستییه یاساییه‌كانه‌وه دروستده‌كرێت.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی باڵکێش کەوتووە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لە وەرگرتنی بڕوانامەکانی دەرەوەی سنووری ئیدارەکانی ھەرێم بۆ ساڵی (2014-2015). ئەم زانکۆیانەی دەکەونە سنووری ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی سنووری ناوچە ئیدارەی ھەرێم، لەم زانکۆیانە پێکھاتوون، (نوور، حەدبا، قەڵەم و كتاب).
زامۆ عومەر و چراخان تۆفیق، دوو گەنجی سلێمانین، لە باخی گشتیی شارەکە کتێبفرۆشییەکی جیاوازیان داناوە. ئەوان بە تۆڕی میدیایی(باڵکێش)ـیان ڕاگەیاند "مەبەستیانە بتوانن کارێک بۆ خۆیان بکەن و لە بەرامبەریشدا هانی گەنجەکانی شارەکە بدەن، کتێب بخوێننەوە". زامۆ و چراخان، تەمەنیان 18 ساڵە و ئەمساڵ قۆناغی ناوەندییان تەواو کردووە و لە قۆتابخانەیش یەکتریان ناسیوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شه‌وی ڕابردوو دوو كۆپته‌ری سوپای توركیا هێزێ:ی جه‌ندرمه‌یان له‌سه‌ر چیای (چه‌لێ زێوكێ) دابه‌زاندووه. محه‌مه‌د موراد، به‌رپرسی لیژنه ناوچه‌ی باتیفای به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "دره‌نگانی شه‌وی رابردوو دوو كۆپته‌ری سوپای توركیا هێزێ:ی جه‌ندرمه‌یان له‌سه‌ر چیای (زێوكێ)ی سه‌ر به ناحیه‌ی باتیفا دابه‌زاندووه." وتیشی: "هێزه‌كه به دووری 20 خوله‌ك له گوندی كه‌شانی سه‌ر به سنوری ناحیه‌ی باتیفاوه بنكه‌ی سه‌ربازییان لێداوه و ئاڵای توركیایان هه‌ڵكردووه و له‌ئێستادا (ڕێگای گوندی كه‌شان بۆ گوندی شیلان و گه‌لیێ شانی و چه‌می ساما و سیارا سته‌ورێ و گه‌لیێ شیفا مێزێ) له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌و هێزه‌دایه." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "كه فڕۆكه‌كانی توركیا ده‌وروبه‌ری گوندی كه‌شانی ناحیه‌ی باتیفایان بۆردومان كردووه و ڕه‌ز و باخی دانیشتووانی گونده‌كه‌یان سوتاندووه و له‌به‌ر بوونی هێزه‌كه و بۆردومانی فڕۆكه‌كانیش ناتواندرێت ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت." ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه كاتژمێر 9ی شه‌وی 25ی مانگیش جارێكی تر فرۆكه‌كانی توركیا به چڕی بۆردومانی گوندی ڕویسێ و شودن و كه‌شانی سه‌ر به ناحیه‌ی باتیفای قه‌زای زاخۆیان كرد و زیانێكی زۆر به‌ر خانووی دانیشتووانی ئه‌و گوندانه كه‌وت و ئاگریش له به‌شێكی دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وته‌وه، دره‌نگانی هه‌مان شه‌ویش دوو كۆپته‌ری تر له‌سه‌ر چیای (كال گه‌ور) له كۆمه‌ڵگه‌ی بێگۆفا به‌رامبه‌ر گوندی (گریێ بیێ)، له 500 مه‌تر دووری له ڕێگای سه‌ره‌كی باتیفا – كانی ماسی، هێزێكی تری جه‌ندرمه‌یان دابه‌زاند و هێزه‌كه دوو بنكه‌ی سه‌ربازییان له‌وێ دانا و هه‌ردوو گوندی ڕویسێ و شودن كه‌وتنه پشتی ئه‌و دوو بنكه سه‌ربازییه‌ی هێزه‌كه‌ی توركیا و ڕێگای گوندی صوریا بۆ هه‌ردوو گوندی ڕویسێ و شودنیش كه‌وته ژێر كۆنترۆڵیان.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ یەک شەممە، 27ی ئه‌یلوول، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكرای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق و شاندی یاوه‌ری كۆبووه‌وه. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی عێراقه‌وه كراوه و هه‌ردوولاش هەماهەنگیی ئەمنییان لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق به گرنگ زانیوه، بەتایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌ك شه‌ممه، 27ی ئه‌یلوول، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق و شاندی یاوه‌ری كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سه‌قامگیری عێراق، به ئامانجگرتنی باڵيۆزخانه و نوێنه‌رايه‌تی وڵاتان له به‌غدا و مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى، هه‌ڕه‌شه و جموجووڵى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌يان به‌تايبه‌تى له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له عێراق، گفتوگۆكران. هه‌ردوولا به‌پێویستیان زانیوه كار بۆ پاراستنى ئاسايشى باڵيۆزخانه و نوێنه‌رايه‌تی وڵاتان له به‌غدا بكرێت و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقیان به گرنگ زانیوه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و له‌ناوبردنی یه‌كجارییان.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگێشتنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ئاسایی ژماره (7)ی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان. ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "داوا له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، ڕۆژی سێ شه‌ممه، 29ی ئه‌یلوول، كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ ئاماده‌بن به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه." په‌رله‌مانی كوردستان له ڕاگه‌یندراوه‌كه‌یدا كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ئاشكرا كردووه، "كه ده‌نگدانه بۆ (پرۆژه یاسای له ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان)."