خۆپیشاندهرانی عێراق خۆپیشاندانهكانی ئۆكتۆبهر یاد دهكهنهوه
كاروان كهلاری/ باڵكێش
وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، “ژمارەیەكی زۆری خۆپیشاندەران لە برایانی ئاشتیخواز ڕوویان لە بەغدا كردووە بۆ یادكردنەوەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر خۆپیشاندانەكاندا.”
وتیشی: “ڕێنماییمان به سەرجەم بەرپرسانی ئەمنی پارێزگاكان و بەغدا داوه بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی ئەمنی پێویست بۆ خۆپیشاندەرانی میوان بگرنەبەر.”
ئەوەشی خستەڕوو، “ئاسانكاریی دەكرێت بۆ چوونە ناوەوەی سەرجەم كەناڵە ئاسمانییەكان بۆ گواستنەوەی یادكردنەوەی خۆپیشاندانەكان.”
هاوكات، وتهبێژی سهرۆكوهزیرانی عێراقیش داوا دهكات “خولەكێك ڕاوەستان بۆ گیانی شەهیدان” ئەنجامبدرێت.