په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌م پرسانه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 24ی ئۆكتۆبه‌ر، په‌رله‌مانی عێراق، دانیشتنی ژمارە (12)ی ئاسایی وەرزی یەكەمی یاسادانان بۆ ساڵی سێیەم لە خولی چوارەمی وەرزی نوێی یاسادانان ئەنجامدەدات.

نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، “كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ (13) پرۆژەیاسا دەكات، كە گرنگترینیان تەواوكردنی بازنەی هەڵبژاردنە لە یاسای هەڵبژادنەكان.”

ھەواڵی زیاتر