حكومهتی عێراق مووچهی چهند وهزیر و پهرلهمانتارێكی ڕاگرت
كاروان كهلاری/ باڵكێش
دەستەى دەستپاکى عێراق ڕایگهیاند، “مووچەى ئەو پەرلەمانتار و وەزیر و بەرپرسانە ڕاگیراوە، کە تائێستا فۆرمى ئەستۆپاکییان بۆ ئاشکراکردنى موڵک و ماڵیان پڕنەکردووەتەوە و تائێستاش لە 94%ی پەرلەمانتاران فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە.”
موعتەز عەباسى، ڕایگەیاندووە: “هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و وەزیرەکان، جگە لە وەزیرەکانى دارایى و پەیوەندییەکان، فۆرمى ئەستۆپاکى داراییان پڕکردووەتەوە و گەڕاندوویانەتەوە.”
دەشڵێت: “لیستى ناوى ئەو ئەندام پەرلەمان و بەرپرسانەى ترمان بە وەزیرەکانیشەوە ڕەوانەى دەزگاى پەیوەندیدار کردووە و داواى ڕاگرتنى موچەکانمان کردوون تا ئەو کاتەى موڵک و ماڵەکانیان بۆ دەستەکەمان ئاشکرا دەکەن.”
جەختى لەوەشکردەوە، “ئهگەر ئەو بەرپرسانە هەر بەردەوام بن لە نەنارنەوەى فۆرمى ئەستۆپاکیی دارایی، ئەوا ڕێوشوێنى توندتر لەدژیان دەگیرێتەبەر، لەسەرووى هەمووشیانەوە سکاڵاى یاساییان لەدژ تۆمار دەکهین.”
ئامانجى دەستەى دەستپاکى لە ئاشکراکردنى موڵک و ماڵى بەرپرسانى دەوڵەت بۆ ئەوەیە چاودێرى زیادبوونى موڵک و ماڵیان بکات کە بەشێوەیەکى نایاسایى و لەڕێگەى گەندەڵییەوە بەدەستى دەهێنن، بەپێی پەیڕەوى دەستەکەش ساڵانە بەڕێژەى 20%ی موڵک و ماڵى بەرپرسان یان هاوسەر و منداڵەکانیان زیاد بکات و نەگونجێت لەگەڵ داهاتەکانیاندا و پاساوێکى ڕەوا بۆ ئەوە نەهێننەوە، ئەوا ئەوە دەسەلمێنێت کە بەشێوەیەکى ناشەرعى بەدەستهێنراوە.