باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره پێدانی ڤیزای ڕاگرت
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرە، به‌هۆی ڕفاندنی هاوڵاتییه ئه‌مریكییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه، پێدانى ڤیزاى بە هاوڵاتیانى تورکیا ڕاگرت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 23ی ئۆكتۆبه‌ر، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، “بەهۆى دەستکەوتنى چەند ڕاپۆرتێکه‌وه لەبارەى هێرشى تیرۆریستى و هەوڵى ڕفاندنى هاوڵاتیانى ئەمەریکا لەو وڵاتە، پێدانى ڤیزا بە هاوڵاتیانى تورکیا بۆ ماوەیەکى کاتى ڕادەگیرێت.”
باڵیۆزخانه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “نوێنەرایەتی ئەمەریکا لە تورکیا دوای ده‌ستكه‌وتنی چەند ڕاپۆرتێکی باوەڕپێکراو كه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، هەوڵی کاری تیرۆرستی و ڕفاندنی هاوڵاتیانی ئەمەریکا و کەسانی بیانی لەو وڵاتە لەئارادایە، بڕیاریداوه پێدانی ڤیزای ئه‌مریكا به هاوڵاتیانی توركیا ڕابگرێت.”