فواد حسێن: هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا باڵیۆزخانه‌كه‌ی دانه‌خات
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت: “ئەگەر ئەمریکا بە کرداری باڵیۆزخانەی خۆی لە عێراق دابخات، دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق تێكده‌چێت.”
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی بەریتانی ڕایگەیاندووه، “له ئه‌گه‌ری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا له عێراق، پێناچێت دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق سەقامگیربێت، ئەمەش وامان لێدەکات هەموو کارێک بکەین بۆ ئەوەی ئەمریکا ئەو هەنگاوە هەڵنەگرێت.”
ده‌شڵێت، “ئێمە دۆستی ئێران و ئەمریکاین، هەردوو وڵاتەکەش بۆ عێراق گرنگە، بەڵام هیوادارین ناکۆکی ئێران و ئەمریکا بارودۆخی عێراق ئاڵۆز نەکات.”
ئه‌م قسانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌كاتێكدایه، كه پێشتر ڕایگەیاندبوو، “لە ئەگەری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، پێدەچێت ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش یەک بە یەک بکشێنەوە و ئەمەش دەرفەت دەبێت بۆ داعش دیسانەوە هێرشبکاتەوە و باری ئەمنی عێراق تێکبچێتەوه.”