ئه‌مریكا باڵیۆزی ئێرانی له‌ به‌غدا لیستی سزاكانیه‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 23ی ئۆكتۆبه‌ر، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: “ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێرانی له‌ به‌غدا خستووه‌ته‌ لیستی سزاکانیه‌وه‌، بەهۆی ئەوەی پۆسته‌كه‌ی به‌كارهێناوه‌ بۆ پشتیوانیكردن له‌ میلیشیا عێراقییه‌كان و تێکدانی ئارامیی عێڕاق.”

باسی له‌وه‌شكردووه‌، “كه‌ ئیره‌ج مه‌سجدی ئەندامی سوپای پاسدارانه‌ و ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ پاره‌داركردنی فه‌یله‌قی قودسی ئێران كه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا ڕۆلێكی دوژمنكارانه‌ ده‌بینێت.”

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئاشكراشی كردووه‌، “كه‌ دوو سەرکردەی حزبوڵای لوبنانی بەناوەکانی نەبیل قائوق و حەسەن بەغدادیی خستووەتە لیستی سزاکانییەوه‌.”

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ وەزارەتی گه‌نجینه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بەتۆمەتی دەستوەردان لە کاروباری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، سزای دارایی به‌سه‌ر هەرسێ دامه‌زراوه‌ی ئێرانی، “یه‌كێتی ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی ئێران”، “یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی میدیای گریمانه‌یی ئێرانن” و “بیان رسانه‌ كستر” سەپاندووە.”

ھەواڵی زیاتر