سزای ئهو دایكه ئاشكرا كرا كه منداڵهكانی فڕیدایه ناو ڕووباری دیجله
كاروان كهلاری/ باڵكێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، سزای ئەو دایكه ئاشكرا دەكات كە دوو منداڵەکەی خۆی فڕێدایە ناو ڕووباری دیجلە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، 22ی ئۆكتۆبهر، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “ئەو دایکەی دوو منداڵەكەی فڕێدایە ناو ڕووباری دیجلە، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دادگایی دەکرێت و سزای توندی بەسەردا دەسەپێندرێت و بهپێی بەپێی ماددەی 406ی یاسای سزادانی عێراقیش سزاکەی لەسێدارەدانه.”
ئاماژەی بەوەشكردووه، “منداڵ کوشتن لە عێراق پەرەی سەندووە و پێویستە لێكۆڵینەوە لەبارەی هۆکار و پاڵنەرەکانی ئەو تاوانانە بکرێت.”
سەرەتای ئەم هەفتەیە دایكێك دوو منداڵی خۆی فڕێدایە ناو ڕووباری دیجلە و بەهۆیەوە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.