كازمی دووباره لیژنهی سهرپهرشتی قهرز پێكدههێنێت
كاروان كهلاری/ باڵكێش
بەپێی بەڵگەنامەیەکى نوسینگەى مستهفا کازمى، سهرۆكوهزیرانی عێراق، کە وێنەیەکى دەست باڵكێش کەوتووە تیایدا هاتووه، “لیژنەى باڵاى سەرپەرشتى قەرز دووبارە پێکدەهێنرێتەوە بە سەرۆکایەتى عەبدولکەریم حسێن محەمەد، سەرۆکى دەستەى ڕاوێژکاران و به ئەندامێتى 9 کەسى تر لە بەڕێوەبەرانى گشتى و بەڕێوەبەرى پڕۆژەکان.
بەپێی بەڵگەنامەکە، لیژنەکە سێ ئەرکى سەرەکى هەیە، دانانى سیاسەتى پێدانى قەرز بە پڕۆژەکان، ئامادەکردنى ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاریی ڕێوشوێنەکان، پەسەندکردنى پرۆژەى گەشەپێدانى پێویست، كه بۆ کەمکردنەوەى هاوردە و ڕەخساندنى هەلى کار بۆ گەنجان و بنیاتنانى پیشەسازیی ناوخۆییە.
