بانكی ڕه‌شیدی عێراقی پێدانی پێشینه‌یه‌كی به‌م توێژه‌ ڕاگه‌یاند

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بانکى ڕەشیدى عێراقى دەستپێکردنى خەرجکردنى پێشینەیەکى بە فەرمانبەرانى وەزارەتى ناوخۆ و فەرمانگە مەدەنییەکان، ڕاگەیاند.  

بانكی بانکى ڕەشیدى عێراقى له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ له‌ ئه‌مڕۆ 20ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ دەستیان کردووە بە خەرجکردنى پێشینەیەک بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانى وەزارەتى ناوخۆ و فەرمانگە مەدەنییەکان. 

باسی له‌وه‌شكردووه‌، “كه‌ سودمەند لە پێشینەکە لە ڕێگەى کورتە نامەیەکەوە ئاگاداردەکرێتەوە بۆ سەردانیکردنى یەکێک لە لقەکانى بانکى ڕەشید و وه‌رگرتنی پێشینەکە. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، پێشتریش بانکى ڕەشید بڕى 10 ملیۆن دینارى وەک پێشینە بۆ ئەو فەرمانبەرانەى حکومەت خەرج کرد کە نیشتەجێى عێراقن. 

ھەواڵی زیاتر