به‌های تمه‌نی ئێرانی داڕما

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

تمەنی ئێرانى بەرامبەر به‌ دۆلاری ئه‌مریكی نرخێكی پێوانەيى نوێى تۆماركرد و بازاڕه‌كانی ئێران فشارێكیان زۆریان له‌سه‌ر دروست بووه‌.

ئه‌مڕۆ هەينى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، تمەنی ئێرانى بەرامبەر دۆلار دابەزينێكى نوێى تۆماركرد، به‌جۆرێك نرخى یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی گەيشتووەتە 32 هەزار تمه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، پێشتر عەبدولناسر هیمەتی، پارێزگاری بانكى ناوەندى ئێران پێشبينى كردبوو، كه‌ لە چەند هەفتەى داهاتوودا به‌های دراوی ئێرانی ئه‌م ئاسته‌ له‌ دابه‌زین تۆمار ده‌كات و بازاڕەكانى ئێران فشارێکی زياتر بەخۆيانەوە ده‌بینن و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى ئەمريكا گه‌ڕانده‌وه‌، كە هەستياريیەكى زۆرى لە ئێران دروستكردووە.

ھەواڵی زیاتر