یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ڤاكسینی دژه كۆرۆنای له‌خۆیدا تاقیكرده‌وه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
شێخ عه‌بدوڵا بن زاید، وەزيرى دەرەوە و هاوكارى نێودەوڵەتى ئيمارات ڤاكسينى دژە ڤايرۆسى كۆرۆناى له‌سه‌ر خۆی تاقیكرده‌وه و وێنه‌كه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه و به ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌زانێت بۆ ژیان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 16ی ئۆكتۆبه‌ر، شێخ عه‌بدوڵا بن زاید، لە پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر وێنەيەكى خۆى لەكاتى وەرگرتنى ڤاكسينى دژە كۆرۆنا بڵاوكردوەتەوە و نوسيويەتى، “وەرگرتنى ڤاكسينى دژە كۆرۆنا، ڕێگەيەك بۆ گەڕانەوە بۆ ژيانى ئاسايى.”
