هەواڵگری بەغدا: چەند مافیایەکی مەترسیدارمان دەستگیرکردن

دەزگای هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی عێراق رایگەیاند، چەند مافیا و بازرگانێکی “مەترسیدار”ی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە.

دەزگای هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی عێراق  لە راگەیەنراوێکدا دەڵێ”دوای لێکۆڵینەوە و چاودێرییەکی وردی چەند کەسێکی تۆمەتبار، ئاژانسی هەواڵگریی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، توانی مەترسیدارترین گرووپی مافیایی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیربکات کە لە پێنج کەس پێکهاتوون”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکان بڕێکی زۆر ماددەی کریستاڵ و حەب و پێکهاتەی جیاوازی بێهۆشکەریان پێبووە و “تۆمەتبارەکان رادەستی دادگا کراون بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دادگا لەسەریان”.

ھەواڵی زیاتر