چل و نۆ ڕۆژه له عێراق مووچه دابه‌ش نه‌كراوه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
وەزیری دارایی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “تاوه‌كو پرۆژه یاسای قه‌رز له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ی په‌سه‌ند نه‌كرێت، گرفتی دابه‌شكردنی مووچه و ده‌رماڵه‌مان ده‌بێت.”
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق ڕایگەیاند: “مووچەی ئەم مانگەی خانەنشینان بەبێ هیچ کێشەیەک دابەشکراوە و لە چەند هه‌فته‌ی داهاتووشدا دەست بە پێدانی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەکرێت.”
وه‌زیری دارایی عێراق ده‌ڵێت: “ئەگەر پەرلەمان پرۆژەیاسای وەرگرتنی قەرز پەسەند بکات، ئەوا پارە بەردەست دەبێت، چونكه “پرۆژەکە زۆر گرنگە” و پێداویستییە داراییەکانی دەوڵەت دابین دەکات و کورتهێنانی بودجەش چارەسەر دەکات.”
چوار شه‌ممه‌ی ڕابردوو 30ی ئەیلوول، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرزی دیکەی ناوخۆیی پەسەندکرد و ڕەوانەی پەرلەمانی کرد، بەڵام تائێستا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند نه‌كراوه و دیاریش نییە کەی پەسەندی دەکات.
49 ڕۆژە حکومەتی عیراق مووچەی فەرمانبەرانی دابەش نەکردووە و 320 ملیاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشی نه‌ناردووه، تائێستا وەزارەتی دارایی‌ش هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دیاری نەکردووە.