باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “ناوچه‌ی سه‌وز و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی عێراقدا نییه.”‌

ماتیو تووله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مەریكا له‌عێراق، له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ری بڕیاردان بۆ كشانه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌ عێراق ده‌ڵێت: “پێویستە حكومه‌تی عێراق كۆنتڕۆڵی ناوچه‌ی سه‌وز و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بكات، چونكه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند هێزێكه‌وه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌ كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تدا نین، بۆیه‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كان زیادیان كردووه‌ و ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ ئامانج ده‌كه‌ن.”

ده‌شڵێت: “پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق ڕووبه‌ڕووی ئه‌و جۆره‌ هێرش و كرده‌وانە ببێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رگریكردن له‌ سه‌روه‌ری عێراق، پێش هه‌موو شتێك.”

بەھۆی ھێرشی گرووپە چەكدارەكان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمەریكا ھۆشداری به‌ حكومه‌تی عێراق داوه‌، كه‌ ئەگەر دۆخەكە كۆنترۆڵ نەكرێت، باڵیۆزخانەكەیان لە بەغدا دادەخەن.

ھەواڵی زیاتر