گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران ده‌ستیپێكرده‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

گەشته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران دەستپێدەكاتەوە و ڕۆژانه‌ دوو گه‌شت ئه‌نجامده‌درێت.

وەزیری گواستنەوەی عێراق ڕایگه‌یاند: “لەلایەن هەردوو دەسەڵاتی عێراق و ئێرانه‌وه‌، ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی ڕۆژانە گەشتی ئاسمانیی لەنێوان هه‌ردوو وڵات ئەنجامبدرێت.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “كه‌ لە 25ی ئەیلووله‌وه‌، پرۆسەكە دەستیپێكردووە و تا 8ی تشرینی یەكەم بەردەوام دەبێت و ڕوونیشیكرده‌وه‌، كه‌ هۆكاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان بۆ گەڕانەوە و ڕۆیشتنی ئەو هاوڵاتیانەیە، كه‌ لە هەردوو وڵات گیریان خواردووە.”

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ دەسەڵاتی فڕۆكەوانی ئێران بەشێوەیەكی فەرمی داوای لە دەسەڵاتی فرۆكەوانی عێراق كردبوو كه‌ تا كۆتایی هاتنی چلەی ئیمام حوسێن گەشتەكان لە ئێرانه‌وه‌ بۆ عێراق و بەپێچەوانەوە ڕابگرێت، بەهۆی ئەوەی لە چەند ناوچەیەكی ئێراندا كۆرۆنا زیادی كردووە.”

ھەواڵی زیاتر