بانكی ڕافیدەین پێدانی پێشینه‌ی 50 ملیۆنیی ڕاگه‌یاند

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بانكی ڕافیدەین له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “كە لقەكانی بانكەكەیان لە سەرجەم پارێزگاكان ڕاسپێردراون ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیان بكەن بۆ پێدانی پێشینەی نیشتەجێبوون بۆ نوێكردنه‌وه،‌ یان دروستكردن و بنیاتنانه‌وه‌ی خانوو.”

بانكی ڕافیده‌ین ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، “بڕی قەرزەكە بۆ دروستكردنی خانوو له‌سه‌ر پارچه‌ زه‌وییه‌ك 50 ملیۆن دیناره‌ و بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیانیشە، بەڵام بۆ نوێكردنەوە و بنیاتنانەوە، بۆ فەرمانبەران 50 ملیۆن دینارە و بۆ هاووڵاتیان 30 ملیۆن دینارە.”

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، “كه‌ هاووڵاتیان و فەرمانبەران دەتوانن سەردانی لقی بانكەكانی ڕافیده‌ین بكەن لە سەرجەم پارێزگاكان بۆ سوود وەرگرتن لە پێشینەكە.”

وه‌رگرتنی پێشینە و قەرزەكانی بانكی ڕافیدەین هەموو ئەو فەرمانبەر كوردانەش دەگرێتەوە، كە مووچەیان لەسەر دامەزراوە فیدڕاڵییەكانی عێراقه‌، یان لەسەر سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمانە، لەگەڵ فەرمانبەران و هاوڵاتیانی كورد لە شاری كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

ھەواڵی زیاتر