په‌رله‌مانی عێراق پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت تاووتوێ ده‌كات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی تەواوکردنی گفتوگۆکان لە بارەی بازنەکانی هەڵبژاردنەوە کۆببێتەوە.

بەپێی خشتەی کارەکانی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ شه‌ممه‌، 26ی ئه‌یلوول، کاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ دانیشتنی ئاسایی ژمارە 9ی وەرزی یاسادانانی یەکەمی ساڵی دووەمی یاسادانان لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنەکان بەڕێوەبچێت.

دانيشتنەكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ تەواوکردنی گفتوگۆکانی تایبەت بە بازنەکانی هەڵبژاردن لە یاسای هەڵبژاردنەکان.

31ی تەموزی ئەمساڵ، کابينەی نوێی حکومەتی عێراق، وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختی دیاریکرد و ڕایگەیاند، “6 ی حوزه‌یرانی ساڵی 2021 هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامده‌درێت.”

لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا بڕگەی فرەبازنەیی لە یاسای هەڵبژاردندا جێگیرکرابوو، بەڵام لەئێستادا بەشێک لە لایەنە سیاسیەکان لە هەوڵی ئەوەدان یاساکە هەموار بکەنەوە و سەرلەنوێ یەک بازنەیی تێدا بچەسپێننەوە.

ھەواڵی زیاتر