له‌مه‌ودوا هەر منداڵێك له‌ عێراق له‌دایك بێت 3 هه‌زار دۆلار قه‌رزاره‌ ‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌ندامێكی لیژنەی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: “بەهۆی داڕوخانی ژێرخانی ئابووری عێراق و به‌ تەنها پشت بەستن بە داهاتی نەوت، لەمەودوا هەرمنداڵێكی عێراقی لەدایك بێت، 3 هەزار دۆلار قەرزار دەبێت.”

ئەحمەد صه‌فار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: “حكومەتەكانی عێراق ئابووری وڵاتیان بە ئابووری تاكلایەنە گۆڕیوە، كه‌ ئه‌وه‌ش تەنها پشت به‌ستنه‌ بە داهاتی نەوت، هەر ئەمەش وایكردووە هەر منداڵێكی عێراقی كه‌ لەدایك بێت، 3 هەزار دۆلار قەرزار ده‌بێت.”


ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: “بەهەدەردانی پارە و داهاتی عێراق بەردەوامە و وەزارەتەكان پارەی زیاد لە پێویستی خۆیان خەرج دەكەن و بندیوارەكان مووچەیه‌كی زەبەلاحیان بۆ بڕاوەتەوە و حكومەتیش نازانێت ژمارەی فەرمانبەرەكانی چەندە، ئەوەش بەهۆی دامەزراندنی هەڕەمەكییه‌وه‌.”

ئاشكراشی كرد: “كه‌ لە 5%ی داهاتی ناوخۆ ناگەڕێتەوە بۆ حكومەت، وەك داهاتی خاڵە سنوریەكان و گومرگ و باج.”

ھەواڵی زیاتر