بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌سه‌رانسه‌ری عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌، 24ی ئه‌یلوول، لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و نیشتیمانی عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریدا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ سه‌رانسه‌ری عێراقدا هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌.

به‌مه‌به‌ستی ته‌شه‌نه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزییه‌وه‌، حكومه‌تی عێراق بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق ڕاگه‌یاند، به‌ڵام له‌ئێستادا لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و نیشتیمانی عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریداوه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر