ماوه‌ی زیندانی كردنی هاوسه‌رۆكانی پێشووی هه‌ده‌په درێژكرایه‌وه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
بەپێی بڕیاری دادگایەکی تورکیا، ماوەی زیندانیکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپه درێژکرایەوە.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2016، له‌گه‌ڵ 11 په‌رله‌مانتاری تر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له ڕێكخستنه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ده‌ستگیركران و دوابه‌دوای ئه‌وان 7 په‌رله‌مانتاری تری هەدەپە ده‌ستبه‌سه‌ركران و مافی په‌رله‌مانتاری له 5 په‌رله‌مانتاریان وەرگیرایەوە..
له چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سه‌ڵاحه‌دین دەمیرتاش، له زیندانی ئه‌درنه‌ی توركیاوه هێرشی توندی کردە سەر دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و وتی: “لێکۆڵینەوە کردن لە کەیسی زیندانیانی سیاسی هاوشێوەی ئەوو و هاوڕێکانی پشتگوێ دەخەن و دره‌نگ بڕیار دەدەن کە پێشێلکاری مافی مرۆڤیان به‌رامبه‌ر کراوە، دواجار بڕیارەکەشیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە جێبەجێناکرێت.”
دیگۆ گارسیان سایان، بریاردەری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، تایبەت بە سەربەخۆیی دادگا و پارێزەرانیش داوای لە حکومەتی پارتی داد‌و گەشەپێدان (ئاكه‌په) كردووه، کە هەموارى دەستووریی ئەنجامبدات بەشێوەیەک، سیستەمی دادوەری تورکیا لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکاندا بگونجێنێت.