دەستەی دەستپاکی عێراق ده‌ستگیركردنی 85 كه‌سی ڕاگه‌یاند
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند: “لە ماوەی سێ مانگدا 85 به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی دەستگیرکردووە.”
ڕاشیگه‌یاندووه: “كه لە سەرەتای مانگی ئایارەوە تا کۆتایی مانگی تەمموز، جیا لە دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە، بڕی 27 ملیار و 400 ملیۆن دینار گەڕێندراوەتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت.”
ئەوەشی خستووه‌ته‌ڕوو: “کە دەستگیرکردنی ئەو کەسانە و گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ گەنجینەی دەوڵەت لە ئەنجامی 97 هەڵمەتدا بووە، کە لە بەغدا و پارێزگاکانی تری عێراق ئەنجامدراوه.”
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن: “كه لە میانی هەڵمەتەکانیاندا دەستیان بە سەر دەیان مامەڵەی ساختەی خانووبەرە و خانەنشینیشدا گرتووە.”