پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی بەعس هەڵدەوەشێنێتەوە

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەعس دەدات.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ، دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەعس، ژمارە 218ـی ساڵی 2002 دەدات، تایبەت بە هەژمارکردنی خزمەتی سەربازی ناچاری بۆ فەرمانبەرانی حکومەت بەمەبەستی بەرزکردنەوەی پلە، عەلاوە، خانەنشینی.

هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسای هەموارکردنەوەی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە 30ـی ساڵی 2005 دەکات.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای گۆڕینی سزای بەندکردن بە بڕە پارە دەکات.

ھەواڵی زیاتر