باڵکێش دەقی رێککەوتنەکەی نێوان ئیسرائیل و بەحرەین بڵاودەکاتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ئیمارات و ئیسرائیل رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی نێوانیان ئیمزا بکەن.

رێککەوتنەکە لە واشنتن و بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ دەبێت و ئێستا عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتنە.

هاوکات بڕیاریشە رێککەوتنی ئیسرائیل-بەحرەین لە هەمان وڵات ئیمزا بکرێت. باڵکێش دەقی رێککەوتنەکەی نێوان ئیسرائیل و بەحرەین بڵاودەکاتەوە.

  • رێککەوتنەکە لە ١١ی ئەیلوول راگەیەنرا
  • ئەمڕۆ 15ی ئەیلوول ئیمزا دەکرێت
  • باڵیۆزخانەی بەحرەین لە تەلئەبیب دەکرێتەوە
  • باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە مەنامە دەبێت
  • بەحرەین دان بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا دەنێت
  • بەحرەین داوای چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکات (فەلەستین و ئیسرائیل)
  • هاوبەشی ئەمنی و سەربازی، کە وەزیرانی بەرگریی هەردوولا گفتوگۆیان لەو بارەیەوە کردووە
  • هاوبەشییەکان هێشتا دیار نین لە چ ئاستێکدان
  • لە چەند رۆژی داهاتوودا وەزیری بەرگری بەحرەین سەردانی تەلئەبیب دەکات
  • ئیسرائیل و بەحرەین گرێبەستی بازرگانی ئیمزا دەکرێت
  •  لەڕووی گەشتیارییەوە هەماهەنگی دەکەن
  •  ئیسرائیل هاوکاری تەکنەلۆژی بەحرەین دەکات
ھەواڵی زیاتر