ڕۆژنامەیەکی ئیماراتی: موجتەبا خامنەیی گواسترایەوە بۆ مۆسکۆ

لەگەڵ بەردەوامیی پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکە، دۆخی تەندروستیی موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی ئێران، بووەتە جێی سەرنجی میدیا جیهانییەکان.

سەرچاوەیەکی باڵای نزیک لە ڕێبەرەکەی ئێران بۆ ڕۆژنامەی “جەریدە”ی کوەیتی ئاشکرای کردووە، ناوبراو بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە بە فڕۆکەیەکی سەربازیی تایبەت گواستراوەتەوە بۆ مۆسکۆ، لە یەکێک لە کۆشکە سەرۆکایەتییەکانی ڕووسیا نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدراوە.

پێشینەی ڕووداوەکە و هاوکارییەکانی ڕووسیا ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە کەناڵی CNN پێشتر بڵاویکردبووەوە، لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، موجتەبا خامنەیی، قاچی شکاوە و بریندار بووە.

بڕیاری گواستنەوەی بۆ دەرەوەی وڵات دوای پێشنیازێکی ڤلادیمێر پووتین هاتووە؛ لایەنە ئەمنییەکانی ئێرانیش لە ترسی ئاشکرابوونی شوێنەکەی و تێکچوونی ژێرخانی تەندروستی لە ناوخۆدا، مۆسکۆیان وەک شوێنێکی ئارام بۆ چارەسەر هەڵبژاردووە.

گومانەکانی ترەمپ و زانیارییەکانی ناتانیاهۆ لە بەرامبەر ئەم هەواڵانەدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گومانی خستە سەر زیندوومانەوەی ڕێبەرە نوێیەکە و ڕایگەیاند: “گوێم لێبووە لە ژیاندا نەماوە، بەڵام پێموایە تەنیا پڕوپاگەندەیە”. هاوکات بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، جەختی کردەوە کە زانیاریی وردیان لەسەر دۆخی تەندروستیی موجتەبا خامنەیی لەبەردەستدایە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر ئاشکرا بکات.

ھەواڵی زیاتر