سوپای پاسداران: شەپۆلی 19ـەیەمی ئۆپەراسیۆنی ‘پەیمانی راستی 4’ دەستیپێکرد

سوپای پاسدارانی ئێران دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی هێرشەکانی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل راگەیاند و ئاماژە بەوە دەکات کە هێرشەکان بە مووشەک و درۆن ئەنجامدراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران، شەپۆلی 19ـەیەمی ئۆپەراسیۆنی “پەیمانی راستی 4” بە شێوەیەکی تێکەڵاو لە رێگەی مووشەک و درۆنەوە بۆ سەر پێگەکانی “دوژمنی ئەمریکی-سەهیۆنی” لە ناو جەرگەی خاکە داگیرکراوەکان و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەستیپێکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەم هێرشانە تەقینەوەی گەورەیان لێکەوتووەتەوە و بە رەمزی پیرۆزی “یا حەسەن ئیبن عەلی (س)” دەستیان پێکردووە.

سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە کە وردەکاریی زیاتری ئەم ئۆپەراسیۆنە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا بڵاودەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر