یه‌كێتی لە بەدەست هێنانی کورسی پەرلەمانی عێراق شکستی هێنا
كه‌مێك پێش ئێستا (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی 2ی 2026)، بەدر فه‌حل، به‌ربژێری دەرچووی پارێزگای سه‌ڵاحەدین کە هاوکات پارێزگاری سه‌ڵاحەدینە، سوێندی یاسایی خوارد و وەک پەرلەمانتار دەستبەکار بوو.
بەمەش چانسی سەرکەوتنی مەلا کەریم شكور كه خه‌ڵكی خورماتووه و یه‌كێتییه و یه‌ده‌گی پارێزگای سه‌ڵاحەدین بوو بۆ چوونە پەرلەمانی عێراق، لەم كاتەدا نەما بەوەی بگاتە پەرلەمانی عێراق.
پێشتر بەدر فه‌حل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو كه ناچێتە پەرلەمان و وەک پارێزگار دەمێنێتەوە، بەڵام ئەنجوومەنی پارێزگای سه‌ڵاحەدین قەبووڵیان نەکرد، بۆیە ئه‌مڕۆ سوێندی یاسایی له په‌رله‌مان خوارد.