ئاسایشی گەڕەکە کوردییەکان راگەیەندراوێکی توندی بڵاوکردەوە

دەقی راگەیەندراوەکە:

لە هەوڵێکی بێهیوادانەدا بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی، میدیاکانی گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق و پاشکۆکانیان، وێنەی ئەو پاسانە بڵاودەکەنەوە کە خەریکی ڕاگواستنی هاوڵاتیانی مەدەنی گەڕەکی “شێخ مەقسود”ن لەژێر ئەو تۆپبارانە دڕندانەیەی کە ماوەی پێنج ڕۆژە گەڕەکەکە ڕووبەڕووی بووەتەوە.

ئەم میدیایانە بە درۆ بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوانەی ناو پاسەکان شەڕڤانانی ئێمەن.

ئێمە جەخت دەکەینەوە ئەم بانگەشانە سەرلەبەریان درۆن و ڕاست نین.

ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە وێنەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانەن کە بە زۆرەملێ ڕاگوازراون و قوربانی دەستی هێرشی ڕاستەوخۆی ئەو گروپانەن.

جگە لەوەی ژمارەیەک گەنجی مەدەنی لەلایەن ئەو گروپانەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب

ھەواڵی زیاتر