وەزارەتی دەرەوەی سووریا سوپاسی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی دەکات

وەزارەتی دەرەوەی سووریا سوپاس و پێزانینی قووڵی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات بۆ ڕۆڵی کاریگەر و بەرهەمداری لە پشتگیریکردنی سەقامگیری و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا، جەختی کردەوە کە ڕێکارە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی ناو گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە تەنیا کردەوەیەکی جێبەجێکردنی یاسان بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایشی گشتی و هیچ پێکهاتەیەکی نەتەوەیی یان ئایینی، بەتایبەتی کۆمەڵگەی کوردی، ناکەنە ئامانج.

بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، ئەم هەنگاوە وەک وەڵامێک بووە بۆ پێشێلکارییەکانی گرووپە چەکدارەکان کە لە نیسانی 2025 ڕێککەوتنیان لەگەڵ کرابوو، بەڵام دواتر لەو گەڕەکانەوە هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی حەلەب.

حکومەتی سووریا دووپاتی دەکاتەوە، کورد بەشێکی دانەبڕاو و هاوبەشێکی کاریگەرە لە دامەزراوە نیشتمانییەکاندا، بۆیە ئێستا کار بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی و ئاساییکردنەوەی ژیان دەکرێت تاوەکو سەروەریی یاسا بەسەر چەکدا بچەسپێت.

وەزارەتی دەرەوە وێڕای سوپاسکردنی وڵاتانی ئەمریکا، سعوودیە، قەتەر، تورکیا، فەرەنسا و بەریتانیا، جارێکی دیکە بایەخی هەوڵە مرۆیی و سیاسییەکانی سەرۆک بارزانی بەرز نرخاند لە بەهێزکردنی ئاسایش و ئاشتی ناوچەکە و پاراستنی سەروەریی خاکی سووریا.

ھەواڵی زیاتر