گەشتی حەج و عومرە لە فڕۆکەخانەی موسڵ دەست پێ دەکات
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق رەزامەندیی لەسەر گەشتی ئاسمانیی حاجییان و عومرەکاران لە فڕۆکەخانەی موسڵەوە دەدات.
رۆژی یەکشەممە 4ی کانوونی دووەمی 2025 بەنگین رێکانی، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن وەک سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق بە وەکالەت بڕیارەکەی داوە.
محەممەد کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند، 15 بۆ 20 ڕۆژی دیکە گەشتەکان دەست پێ دەکەن. پێشتر عومرەکارانی نەینەوا لە رێگەی وشکانی یان فڕۆکەخانەی پارێزگاکانی دیکەوە چوونەتە سعودیە.
لە 16ـی تەمووزی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فرۆکەخانەکەی کردەوە و رۆژانە یەک گەشتی نێوخۆیی لە فڕۆکەخانەکەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام هیچ گەشتێکی نێودەوڵەتیی نییە و گەشتی سعودیە دەبێتە یەکەم گەشتی دەرەوە.