فایەق زێدان: دەبێت سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی هەڵبژێردرێن
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق هۆشداریی دەداتە لایەنە سیاسییەکان و ڕایدەگەیەنێت، دەبێت سەرۆک و جێگرەکان هەڵبژێردرێن تاوەکو ئەوەی ڕێکارە دەستوورییەکان تەواو بن.
فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، پێشوازیی لە عامر فایز، ئەندامی پەرلەمان کرد، فایز وەک بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان، سەرۆکایەتی دانیشتنی پەرلەمان دەکات.
دادوەر دکتۆر فایق زەیدان، ڕایگەیاند، لە مادەکانی 54 و 55 دەستووردا بە ڕاشکاوی باس لەوە کراوە کە دەبێت سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێدا هەڵبژێردرێن. هەر لێکدانەوەیەک بە پێچەوانەوە، پێشێلکارییەکی ڕوونی دەستورە .
پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجام دەدات، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و جێگرەکانی دەستی پێ کردووە.