کاتی ناردنی مووچە لە بەغداوە

سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق رایدەگەیێنێت، لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دێت. 

سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی تەمموزی 2025، ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دا رەزامەندی درا لەسەر رێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان”. 

سەبارەت بە وادەی ناردنی مووچە، سەرچاوەکە گوتی:” لە رۆژی یەکشەممەوە پارەکە دێت”.

هەر لەوبارەوە، لە زاری سەرچاوەیەکی نێو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە ڕایگەیاندرا “ئەمڕۆ ئەستەمە پارەکە بگاتە هەرێمی کوردستان، ناردنی پارەکە رەنگە بکەوێتە هەفتەی داهاتوو.” 

لەبارەی پەسندکردنی رێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق: “دەستکارییەکی کەمی رەشنووسەکە کراوە، ئەمە بۆ دوو مانگ بەردەوام دەبێت. دواتر لیژنەیەک دێتە هەرێمی کوردستان و بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە.”

بەگوێرەی سەرچاوەکانی لە حکومەتی عێراق وەریگراوە، رەشنووسەکە لەلایەن سەرکردەکانی بەغدا و هەولێر رەزامەندی لەسەر دراوە. “کێشەی لە بەردەم دروست نابێت.”

بەگوێرەی رەشنووسەکە، هەرێمی کوردستان دەبێت مانگانە 230 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات و 50 هەزاریشی بۆ نێوخۆ بەکاربهێنێت. 

هەرێمی کوردستان دەبێت، 240 ملیاری دینار لە داهاتی نانەوتی بداتە عێراق، 120 ملیاری بۆ مانگی 5 و 120ـی دیکەی بۆ مانگی 6.

ھەواڵی زیاتر