پارتی و یەکێتی بە یەک سیاسەت مامەڵە لەگەڵ بەغدا دەکەن
ئەندامێکی شاندی یەکێتی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی زۆر باش بووه و بڕیاریان داوه، به‌یه‌كه‌وه و به یه‌ك سیاسه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن.
دووشه‌ممه، 14ـی ته‌ممووزی 2025، عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئه‌ندامی شاندی ئه‌و حزبه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ل پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکی زۆر باشیان كردووه و لەسەر زۆربەی بابەتەکانی پەیوەست بە مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان هاوڕا بوون.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی گوتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریان داوە لەگەڵ پارتی بە یەک سیاسەت مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکەن و یەک بڕیار و یەک هەڵوێستیان هەبێت.
عیماد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیاریان داوە ئەگەر شاندەکانی پارتی و یەکێتی بە جیاش سەردانی بەغدا بکەن، بەڵام هەردوولا یەک سیاسەت و یەک تێڕوانینیان هەبێت کە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستانە.
ئەو ئەندامەی شاندی یەکێتی جه‌ختیشی كرده‌وه، لە کۆبوونەوەکەدا زۆرترین کات بۆ باسکردنی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان و ماف و شایستە داراییەکان تەرخان کراوە و قسەی لەسەر کراوە.