پەیامێکی تووند لە خامنەییەوە بۆ ئیسرائیل
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا هەڕەشەی تووند لە ئیسرائیل دەکات و رایدەگەیێنێت، ئەو وڵاتە بەهۆی “پێشێلکردنی ئاسمانی ئێرانەوە” رووبەڕووی سزایەکی “حەتمی” دەبێتەوە.
بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی ئێران، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاندووە، “قەوارەی زایۆنی هەڵەیەکی گەورەی کردووە، دەبێت دڵنیا بێت لەوەی لە بەرامبەر ئەم تاوانەدا سزا دەدرێت.”
رێبەری ئێران جەختی لەوەش کردووەتەوە، “ئێران لە پێشێلکردنی ئاسمانەکەی خۆش نابێت،” بەڵێنیشی دا کە “خوێنی شەهیدەکانیان لەبیر ناکەن.”
ئەم هەڕەشانەی خامنەیی دوای زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل دێت بۆسەر چەندین پێگەی سەربازی لەنێو خاکی ئێراندا، کە گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی گەیاندووەتە ئاستێکی مەترسیدار.