حکومەتی عێراق یاسای ڕژێمی بەعس بەرامبەر بە کورد بەکار دەهێنێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لە ڕاگەیاندراوێکدا پەیامێکی تووند ئاڕاستەی حکومەتی فیدراڵ دەکات و دەڵێت: برسی کردنی خەڵکی کوردستان لە یاساکانی ڕژێمی بەعسە، عێراقیش خەریکە یاساکانی بەعس بەرامبەر بە کورد بەکار دەهێنێت.

دەقی ڕاگەهاندراوەکەی وەزافەتی سامانە سروشتییەکان:

“حكومەتی فیدراڵی سوورە لەسەر چەسپاندنی کۆمەڵێک یاسای ڕژێمی پێشوو کە یاسای بەعسی و ناوەندییەتیی بەسەرچووە، بەتایبەتی یاسای ساڵی 1976، کە بەشێوەیەکی ئاشكرا دژی بنەماکانی سیستمی فیدراڵی و ماددەکانی دەستووری بەركارە، سەرباری ئەوەش مووچە و بژێویی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانی بڕیوە، کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە و سیاسەتی برسیکردنی بەرنامەبۆداڕێژراوە، بۆ جێبەجێکردنی جیاکارییەکان کە دژی دەستوورن و ئەوەش لە دڕندانەترین پێشێلکارییەکانە”.

ھەواڵی زیاتر