مەسرور بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
ئەمڕۆ شەممە 5/31 , سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسرا کرد .
لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هاريكاريى و هاوئاهەنگیی لە نێوان پارێزگاكانى هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسڕا کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و مافى گشت ناوچە و پێکهاتەکانی عێراق.