وەڵامێکی بەپەلە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغدا
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەزیری دارایی عێراقی دایەوە و رایگەیاند، دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی خەرجیی راستەقینە پێچەوانەی دەستوورە.
لە راگەیەندراویکدا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغداد بۆ ئەمساڵ تەنیا چوار تریلیۆن دیناری ناردووە و پێویستە نۆ تریلیۆن دیناری دیکە بنێرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، داهاتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوەکە یەکلایەنانە خەمڵێندراوە و داهاتی نەوتی لە نووسراوەکەدا بەبێ هەژمارکردنی تێچووی دەرهێنان، گواستنەوە و بەکارهێنانی بۆ ناوخۆ هەژمارکراوە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان جەختیکردووتەوە، بەگوێرەی دەستوور و بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام بێت لە ناردنی مووچە.