مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی سەرۆک کۆماری ئێران دەکات
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێز د.مەسعود پزیشکیان و کەسوکار و قوربانیانی تەقینەوەی بەندەر عەبباس دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبووان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاریان ببەخشێت.
لەم ڕووداوە نەخوازراوەدا، هاوسۆزی و هاوخەمی خۆمان لەگەڵ خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەردەبڕین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان