مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سوودانی دەکات
ئەمڕۆ شەممە 4/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد شیاع سوودانی کرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی ڕەوتی ئەلفوراتەین (تیار الفراتين).
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەیان و هەڵبژاردنەوەی سوودانی بە ئەمینداری گشتیی ڕەوتەکە، هیوا دەخوازێت کە دەرەنجام و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەیان هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ کارکردن لەپێناو دابینکردنی خواست و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵدا، کە لەسەر بنەمای دەستوور و دادپەروەری و سەروەریی یاسادا، مافی گشت پێکهاتەکان پارێزراو بێت.